وتەبێژی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# لەبارەی مەحکەمەی نادەستووری و نافیدڕاڵییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
=KTML_Bold=دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان….=KTML_End=
ئێمە ھەموومان لەگەڵ سەروەری یاسا و دادگایەکی بێ لایەن و دەستورین، بەڵام تا ئێستا بە پێی دەستوور، عێراق دادگایەکی دەستووری نیەو ئەو دادگایە بە نا دەستووری بەردەوامەو بڕیارەکانیشی نا یاسایی و نا دەستوورین.
ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان ھەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نا دەستووری دەدات، بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نیە چەند مافی دەستووری کوردستان بە دەستەوە دەدەن.
بەھۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندی ئەوان و دژی حکوومەت بریار دەدات مافی دەستووری ھەرێم پێشێل بکرێت، کاتی ئەوە ھاتووە خەڵکی بە شەرەفی کوردستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماف فرۆشان ھەڵوێستی جدی وەرگرن و ڕووبەڕوویان ببنەوە. [1]
#پێشەوا هەورامانی#
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 395 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!