Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Über Kurdipedia
Kurdipedi Archivare
 Suchen
 Registrierung der Artikel
 Instrumente (Hilfsmittel)
 Sprachen
 Mein Konto
 Suche nach
 Gesicht
  Dunkle Situation
 Standardeinstellung
 Suchen
 Registrierung der Artikel
 Instrumente (Hilfsmittel)
 Sprachen
 Mein Konto
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
Bibliothek
 
Registrierung der Artikel
   Erweiterte Suche
Kontakt
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 Mehr...
 Mehr...
 
 Dunkle Situation
 Slide Bar
 Schriftgröße


 Standardeinstellung
Über Kurdipedia
Zufälliger Artikel!
Nutzungsbedingungen
Kurdipedi Archivare
Ihre Kommentare
Benutzer Sammlungen
Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
Hilfe
 Mehr
 Kurdische Namen
 Klicken Sie auf Suchen
Statistik
Artikel
  586,234
Bilder
  124,431
PDF-Buch
  22,121
verwandte Ordner
  126,542
Video
  2,193
Sprache
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppe
Deutsch
Biografie 
276
Plätze 
112
Parteien und Verbände 
1
Veröffentlichungen 
6
Archäologische Stätten 
2
Bibliothek 
400
Kurze Beschreibung 
1,159
Märtyrer 
20
Dokumente 
58
Video 
2
Die Frauenfrage 
1
Repositorium
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   Alles zusammen  
274,973
Suche nach Inhalten
Ergebnis: 6 Datensatz gefunden, Seite 1 von 1



Erfrischen
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

21-10-2016
Gruppe: Geschichte und Ereignisse
Die Mitarbeiter von Kurdipedia erfassen unser Nationalarchiv objektiv, unparteiisch, verantwortungsbewusst und professionell.
Teilen Sie
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
چەند کوژراوێکی داعش لە هێرشەکەی کەرکوک
چەند کوژراوێکی داعش لە هێرشەکەی کەرکوک
- دەیان چەکداری #داعش# کاتژمێر 3:30 بەیانی هێرشیانکردەسەر #کەرکووک#. لەم هێرشەدا گەڕەکی حەی عەسکەری و وێزگەی کارەبای دوبز و چەند بنکەیەکی پۆلیس و بارەگای یەکێتی کرایە ئامانج، زۆرتر لە دە چەکداری داعش کوژران و لە بنکەی کارەبای دوبزیش زۆرتر لە دە کارمەند کوژران کە هەموویان عەرەب و ئێرانی بوون.
- قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە کەرکووک ڕاگەیەندرا و نوێژی هەینیش لە مزگەوتەکاندا ناکرێت و هەموو مزگەوتەکان داخران تاوەکو داعش منارەی مزگەوتەکان بۆ هێرشکردن بەکارنەهێنێت.
- داعش #قەرەتەپە#ی کۆنتڕۆڵکرد و پاشانیش پێشمەرگە ڕزگاری کردەوە.
- هێرشی داعش بۆسەر #داقوق# تێکشێنرا.
- لە هێرشەکەی ئەمڕۆی داعش بۆسەر کەرکووک زۆرتر لە 50 کەس برینداربوون و ژمارەیەک شەهیدیش هەیە.
- هێزێکی‌ سەر بە پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان (#پەکەکە#) ئەمڕۆ ڕەوانەی‌ سەنتەری‌ کەرکووک کران، بۆ پاڵپشتیکردنی‌ ئەو هێزانەی‌ ڕوبەڕووی‌ چەکدارانی‌ داعش بونەتەوە لەچەند شوێنێکی‌ شارەکە.
- فڕۆکەیەکی‌ نەناسراو تەکییەکی‌ تایبەت بە نەتەوەی‌ تورکمانی‌ شیعە مەزهەب لە قەزای‌ داقوق بۆردوومانکرد کە زیاتر ژنان سەردانی‌ دەکەن بەمەبەستی‌ خواپەرستی‌ بەهۆیەوە زیاتر لە 50 کوژراو و برینداری‌ لێکەوتەوە.
- چەکدارانی داعش لە میحوەری مەخمور هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەش بە توندی وەڵامیاندانەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند.
- ئەمڕۆ #عەبدوللەتیف سەلەفی#، کەسایەتی دیاری سەلەفییەکانی کوردستان دوای ماوەیەک دروخستنەوەی لە کارەکەی وەک وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشت دەستی بە وتاردان کردەوە، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانیش دەڵێت، ئیجرائاتی یاسای لەگەڵ دەکەین.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Chronologie der Ereignisse
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 20,836 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
HashTag
Quellen
[1] Nicht spezifiziert | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( هاوڕێ باخەوان ) am 21-10-2016
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( هاوڕێ باخەوان ) am 24-10-2023 aktualisiert
Titel des Artikels
Dieser Artikel wurde bereits 20,836 mal angesehen
QR Code
Verknüpfte Datei - Version
Typ Version Ersteller
Foto-Datei 1.0.131 KB 21-10-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری: هێرشبەرەکانی کەرکووک لە 21-10-2016 هەڵبژاردەیەک بوون لە کەتیبە ئینغماسی و خۆکوژییەکانی داعش
Gruppe: Kurze Beschreibung
Kurdipedia-Archivare archivieren wichtige Informationen für Kurdischsprachige.
Teilen Sie
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئاژانسی پاراستن و زانیاری: هێرشبەرەکانی کەرکووک لە 21-10-2016 هەڵبژاردەیەک بوون لە کەتیبە ئینغماسی و
Kurze Beschreibung

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: هێرشبەرەکانی کەرکووک لە 21-10-2016 هەڵبژاردەیەک بوون لە کەتیبە ئینغماسی و
Kurze Beschreibung

ئاژانسی پاراستن و زانیاری \ زانیاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو چەکدارانەی داعش کە هەینی ڕابردوو چەند هێرشێکیان لەناو #کەرکووک# ئەنجامدا هەڵبژاردەیەک بوونە لە کەتیبە ئینغماسی و خۆکوژییەکانی ئەو ڕێکخراوە و لە حەویجەوە نێردران بۆ سنووری داقوق و لەوێشەوە بە حەوت پاسی نەفەرهەڵگری بچوک لە کاتپێو سێی بەرەبەیان، گەیەنرانە ناو شار.
ئاژانسەکە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە ئاماژەی بەوەکردووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی گوشار لەسەر سەرکردایەتی داعش لە شاری موسڵ و، بۆ تێکدانی باری سەقامگیریی کەرکووک و، لەئەگەری سەرکەوتنیشیاندا بۆ شکاندنی قەڵغانی بەرگریی لە کوردستانیبوونی شارەکە، گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژی 15ی 10ی 2016، پیلانی هێرشکردنە سەر شاری کەرکووکیان داڕشت.
ئەوەشی خستووەتەڕووبەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ئەم ئۆپەراسیۆنە نەگریسەی داعش، بە ڕێنمایی سەرکردایەتی باڵای گرووپەکە، و لەلایەن (ئەبوو ئەحمەد) کە بەرپرسی ئەم ئۆپەراسیۆنەیە، بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو.
دەستپێکی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک کاتژمێر 3:30 بەرەبەیانی هەینی بوو، کاتێک ژمارەیەک خۆکوژی داعش هێرشیان کردەسەر بینای کۆنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک و هەندێکیان خۆیان تەقاندەوەو دوانیشیان لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.
هەروەها داعش لەگەڕەکەکانی یەکی حوزەیران و ئەسرەو مەفقودین و تسعین و دۆمیز هێرشیکرد و ڕووبەڕوووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس، هاووڵاتییانیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش چەکیان هەڵگرت.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری\ زانیاری دەڵێت لەم پەلامارەدا، نیوەشەوی21ی 10 ی 2016، (100) چەکداری داعش، لە حەویجەوە نێردران بۆ سنووری داقوق و لەوێشەوە بە حەوت پاسی نەفەرهەڵگری بچوک لە کاتپێو سێی بەرەبەیان، گەیەنرانە ناو شاری کەرکووک. ئەم (100) چەکدارە هاوکاریی کرابوون بۆ هاتنە ناوەوەیان بۆ کەرکووک و ئاژانسی زانیاری بەدواداچونی ورد دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە هاوکاریان بوون. چەکدارە تیرۆریستەکان، کە هەڵبژاردەیەک بوون لە کەتیبە ئینغماسی و خۆکوژییەکانی داعش، بەسەر پێنج گرووپی (20) کەسی دا بۆ داگیرکردنی بینای پارێزگاری کەرکووک، پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، شکاندنی زیندانەکان و بەردانی تیرۆریستانی داعش لە کەرکووک و دەستبەسەرداگرتنی فەرمانگە ئەمنی و بینا بەرزەکانی کەرکووک دابەشکرابوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام بەهۆی گیانفیدایی ڕۆڵە قارەمانەکانی کوردستان، تیرۆریستان نەیانتوانی ئامانجە چەپەڵەکانیان بپێکن و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانیاندا، ئۆپەراسیۆنەکەیان پەکخرا، و (ئەبوو ئیسلام) ئەمیری سەربازیی ویلایەتی کەرکووک و گرنگترین ئەندامی گرووپەکە و چەندین گەورە تیرۆریستی تر، دەستگیر کران و ئێستا لەبەردەستی هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆرن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەم گرووپە 100 کەسییەی داعش، تەفروتونا بوون، تەرمی 48 تیرۆریستیان لە پزیشکی دادوەری تۆمار کراوە و ئەوانی تریان بەهۆی ئەوەی تەقێندراونەتەوە یان کەوتونەتە بەر زەبری خەڵکی کوردستان و فڕۆکەی هاوپەیمانان، پارچەپارچە بوون و کۆناکرێنەوە. #23-10-2016#
[1]

Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 18,937 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
Publication date: 23-10-2016 (10 Jahr)
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Terrorismus
Partei: ISIS
Städte: Kerkuk
Technische Metadaten
Artikel Qualität: 96%
96%
Hinzugefügt von ( هاوڕێ باخەوان ) am 23-10-2016
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( کشمیر کەریم ) am 21-01-2025 aktualisiert
Titel des Artikels
Dieser Artikel wurde bereits 18,937 mal angesehen
QR Code
ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکووک لە 21-10-2016
Gruppe: Statistiken und Umfragen
Suchen Sie mit einer prägnanten Schreibweise in unserer Suchmaschine, Sie werden bestimmt gute Ergebnisse erhalten!
Teilen Sie
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکووک لە 21-10-2016
Statistiken und Umfragen

ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکووک لە 21-10-2016
Statistiken und Umfragen

K24 – هەولێر
لە پەلاماری ڕۆژی هەینی ڕابردووی چەکدارانی داعش بۆ سەر کەرکووک 99 کەس شەهید بوون و 230 دیکەشی بریندار بوون.
زۆربەی قوربانییەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکووک پۆلیسن.
لەم پەلامارەدا 42 پۆلیس، 26 هاووڵاتی، 17 پێشمەرگە، 11 ئەندامی ئاسایشی پارتی، 2 ئەندامی ئاسایشی یەکێتی و ئەندامێکی دژە تیرۆر شەهید بوون.
لە شاری داقوقیش 15 ئافرەت بەهۆی پەلاماری چەکدارانی داعش شەهید بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند سێ تەکنیکاری وڵاتەکەی لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە دوبز شەهید بوون و چواری دیکەشی بریندار بوون.
چەکدارانی داعش بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو دزەیان کردە ناو شار کەرکووک و لە‌گەڕەکەکانی‌ یەکی‌ حوزەیران و ئەسره و مەفقودین و تسعین‌ و دۆمیز پەلاماری چەند شوێنێکیان دا و ژمارەیەک لە چەکدارەکانی‌ لە هۆتێلەکانی سنوبەر، مەجیدیە و جیهاد و مزگەوتێکی‌ گەڕەکی‌ دۆمیز جیگیر بوون و بەچەکی‌ قەناس تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان کرد.
هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی خۆبەخشی کەرکووک بەرەنگاری پەڵاماری چەکدارانی داعش بوونەوە و توانیویان شکست بەم پیلانەی داعش بێنن کە پیلانێکی گەورەی داعش بوو بە ئامانجی دەست بەسەردا گرتنی شاری کەرکووک و پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و کۆنترۆڵ کردنی تەواوی کەرکووک، هەر وەک شیخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەکەی 70 هێزی پێشمەرگە بە کوردستان24 ڕایگەیاند.
چۆنییەتی دزەکردنی چەکدارانی داعش
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکووک، عەمید خەتاب عومەر لەبارەی چۆنییەتی دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناو شاری کەرکووک گوتی لەم شارە 600 هەزار ئاوارە هەیە،‌‌ دیارە لەگەڵ ئەوانە دزەیان کردووە، یان لەوانەیە هێنرابن، بەڵام هاتوون و چوونە ناو ماڵی هاووڵاتیان و دوای لێکۆلینەوە ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەینین.
شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری عێراق لەمبارەوە بە کوردستان24 ڕایگەیاند، ناکرێت چیدیکە بە هەست و سۆزەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی ئاوارەکاندا بکرێت، بەپێچەوانەوە دەبێ هەموو ڕۆژێک چاوەڕوانی ئەوەبین، ڕۆڵەکانی کەرکووک خەڵتانی خوێن بن و ئه و جۆرە ڕووداوانە دووبارە ببنەوە.
سەرچاوەیەکی سەربازی لەبارەی دزەکردنی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو شاری کەرکووک ئاشکرای کرد،‌ لێکۆلینەوەکان دەستیپێکردووە و زانیاریی سەرەتایی هەن کە دزەکردنەکەی‌ تیرۆریستانی داعش‌ بۆ ناو کەرکووک لە ئەنجامی ئه و بۆشاییە بووە کە لە میحوەری داقوق - بەشیر بە مەودای زیاتر لە چوار کیلۆمەتر لە‌ هێڵەکانی پێشەوەی بەرەی ڕوبەڕووبوونەوەی دژ بە تیرۆریستانی داعش لەم ناوچەیە نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا هەیە.
لە لایەن خۆیەوە مەحمود سەنگاوی لە بارەی چۆنییەتی دزەکردنی ئه و چەکدارانە بۆ ناو شاری کەرکووک بە کوردستان24 ڕایگەیاند دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە کارئاسانی زۆریان بۆ هاتنە ناوەوەی ئاوارەکان کردووە و هەندێکیان نوسراویان بۆ ئه و ئاوارانە کردووە. گوتیشی ‌تا ئه و ئاوارانە به و شێوەیە بهێنرێنە ناو سەنتەری شارەکانەوە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئه و هەڕەشانە زۆرە.
هەر لەمبارەوە هەڵۆ نەجات بەڕێوبەری ئاسايشی کەرکووکی سەر بە پارتی ديموکراتی کوردستان بە کوردستان 24 ڕایگەیاند لە ڕۆژێکدا 1500 کەسی ئاوارە خۆيان دەگەيەننە شاری کەرکووک و بە 11 دەزگای ئەمنييەوە هێشتا نەتوانراوە زانياری هەمە لايەنە لەبارەی ئاوارەکانەوە کۆبکرێتەوە.
ژمارەی چەکدارانی داعش
زانیاری ورد لەبارە ژمارەی ئه و چەکدارانەی داعش لەبەر دەست نییە کە دزەیان کردبووە ناو شاری کەرکووک، بەڵام هەموویان لەم پەلامارەدا کوژراون.
دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک و فەرماندە سەربازییەکان باس ‌لە دزەکردنی زیاتر لە 100 چەکداری داعش دەکەن و لە ناو شاریشدا کەسانێک هاوکارییان کردوون‌.
لە گەڵ ئەوەشدا بە دەیان چەکداری دیکەی داعش لە کاتی پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی کەرکووک کوژران و کوردستان24 وێنەی زۆرێک لەوان بڵاو کردەوە.
تا ئێستا لاشەی 63 ئه و چەکدارانەی داعش دزە‌یان کردبووە ناو شاری کەرکووک لە نەخۆشخانەی کەرکووکن و ژمارەیان ڕوو لە بەرزبووونەوەیە.
بەشی هەرە زۆری چەکدارانی داعش لە ڕۆژی یەکەمی پێکدادانەکان کوژران و ئەوانەی دیکەشیان پاش شکستی پیلانەکەیان‌، خۆیان لە ناو هەندێ لە گەرەکانی شاری کەرکووک حەشار دا یان بۆ ناوچەکانی خوارووی کەرکووک ڕایانکرد‌، لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا کەوتنە بە کێوماڵ و ڕاوەدوونان لە لایەن پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی خۆبەخش و هەموویان کوژران و بە تەواوەتی شکست بە پیلانی داعش هێنرا و ئارامی بۆ شاری کەرکووک گەڕایەوە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 15,911 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان 24 - 24-10-2016
Publication date: 24-10-2016 (10 Jahr)
Art der Statistik: Kriegsverbrechen
Partei: ISIS
Städte: Kerkuk
Technische Metadaten
Artikel Qualität: 90%
90%
Hinzugefügt von ( هاوڕێ باخەوان ) am 24-10-2016
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( هاوڕێ باخەوان ) am 24-10-2023 aktualisiert
Titel des Artikels
Dieser Artikel wurde bereits 15,911 mal angesehen
QR Code
ئەو ئاساییشانەی ڕۆژی 21-10-2016 لە کەرکووک شەهیدکران
Gruppe: Bild und Beschreibung
Historische Fotos sind unser nationales Eigentum! Bitte entwerten Sie sie nicht mit Ihren Logos, Texten und Farben!
Teilen Sie
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەو ئاساییشانەی ڕۆژی 21-10-2016 لە کەرکووک شەهیدکران
ئەو ئاساییشانەی ڕۆژی 21-10-2016 لە کەرکووک شەهیدکران
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 10,451 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
HashTag
Quellen
[1] Exklusiv für Kurdipedia | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 80%
80%
Hinzugefügt von ( هاوڕێ باخەوان ) am 24-10-2016
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( هاوڕێ باخەوان ) am 24-10-2023 aktualisiert
Titel des Artikels
Dieser Artikel ist gemäss Kurdipedia noch nicht finalisiert
Dieser Artikel wurde bereits 10,451 mal angesehen
QR Code
Verknüpfte Datei - Version
Typ Version Ersteller
Foto-Datei 1.0.1110 KB 24-10-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
دە لەو شەهیدانەی ڕۆژی 21-10-2016 لە کەرکووک خەڵکی چەمچەماڵن
Gruppe: Bild und Beschreibung
Unser Ziel ist es, eine eigene nationale Datenbank wie jede andere Nation zu haben.
Teilen Sie
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دە لەو شەهیدانەی ڕۆژی 21-10-2016 لە کەرکووک خەڵکی چەمچەماڵن
دە لەو شەهیدانەی ڕۆژی 21-10-2016 لە کەرکووک خەڵکی چەمچەماڵن
21-10-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,818 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
HashTag
Quellen
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 82%
82%
Hinzugefügt von ( هاوڕێ باخەوان ) am 23-10-2016
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( هاوڕێ باخەوان ) am 24-10-2023 aktualisiert
Titel des Artikels
Dieser Artikel wurde bereits 8,818 mal angesehen
QR Code
Verknüpfte Datei - Version
Typ Version Ersteller
Foto-Datei 1.0.1113 KB 23-10-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی 21-10-2016 بۆ سەر شاری کەرکووک
Gruppe: Dokumente
Historische Fotos sind unser nationales Eigentum! Bitte entwerten Sie sie nicht mit Ihren Logos, Texten und Farben!
Teilen Sie
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی 21-10-2016 بۆ سە
Dokumente

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی 21-10-2016 بۆ سە
Dokumente

دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 21-10-2016 لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە هێرش کرایە سەر چەندین گەڕەکی باشووری شاری کەرکووک و قەزای دبس، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە بە پاڵپشتی جەماوەر، توانیان ئازایانە ڕەوشەکە کۆنترۆڵ بکەن و شکست بەو نیازەی داعش بێنن کە بتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر خۆیان لە چەند گەڕەکێکی کەرکووکدا حەشار بدەن و بە دروستکردنی پشێوی گوایە گوشار لە سەر موسڵ کەم دەکەنەوە.
لە پەرچەکرداری هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە و خۆبەخشانی شاری کەرکووکدا، توانرا زۆربەی تیرۆریستان لە ناوەوە و دەرەوەی شار لەناو ببردرێن. هەروەها لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی کەرکووک و ئاسایشی هەولێر، لە ناو شاری کەرکووکدا توانرا چەند تیرۆریستی بەشداربووی ئەم کردارە تیرۆریستیە دەستگیر بکرێن بە ناوەکانی:
1. ئەکرەم تاها عیدان ئەحمەد دلێمی، ناسراو بە ئەبو مستەفا، ئەمیری ئەمنیی کەرتی کەرکووکی داعش، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە.
2. عەبدولرەحمان فازل عەبولرەحمان ئەلعززی، ناسراو بە ئەبو محەمەد بەرپرسی ئیداری و مالیی داعش لە ناو کەرکووک، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە.
3. عەبدولعەزیز مەحمود عیدان دلێمی، ناسراو بە عەزاوی، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە و کاری چاودێری پێشوەختەی ئامانجەکان.
4. عەبدولرەحیم ئەحمەد عەبدوللا یاسین، ناسراو بە ئەبو عەلی، هاوکاری ئیداریی تیرۆریستان بەر لە هاتنیان بۆ ناو شار و دواتر بەشداریی کردەوەکە.
5. لەیس فەلاح نعمە ئەحمەد جەبوری، ناسراو بە ئەبو غەسان، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە و ئەندام لە کەتیبەی ئینغماسی.
6. عەبدولرەحمان فازل عەباس محەمەد عوبێدی، ناسراو بە ئەبو یەحیا، گواستنەوەی خۆکوژەکان بۆ دبس.
7. عەلی حوسێن حەمەد ئیبراهیم جەبوری، ناسراو بە ئەبو موحەمەد، داڵدەدانی تیرۆریستان و گواستنەوەیان.
8. موهەنەد ئیبراهیم عەلی دلێمی، ناسراو بە ئەبوو لەیس، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە و گواستنەوەی تیرۆریستان بە قەلاب بۆ نزیک کەرکووک.
ئێستا لێکۆلینەوە لەم کەسانە بەردەوامە و بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە، سەرپەرشت و پلاندانەری ئەم کردەوە تیرۆریستیە کەسێکە بە ناوی(مازن نەزهان ئەحمەد عەبدوللا ئەلعوبێدی ئەلریاشی) کە ناسراوە بە (ئەبو ئیسلام ئەنساری) ناوبراویش بە برینداری لە گەرەکی یەکی حوزەیران لە لایەن هاوولاتیانەوە دەستگیر کراوە و دراوەتە دەست لایەنە ئەمنیەکانی کەرکووک.
ئەم تیرۆریستانە توانیویانە لە بۆشاییەکی نێوان داقوق و بەشیر سوود وەرگرن و دەستە دەستە چەکدارەکانیان لە حەوێجەوە بهێننە نزیک شەریکەی تارق لە باشووری کەرکووک و دواتر تیرۆریستان کە ژمارەیان لە سەرووی سەد چەکدار بووە بە چوار بارهەلگری کیا و قەلابێک گواستراونەتەوە بۆ کەرکووک و بە سەر ئەو شوێنانە دابەشکراون کە کرانە ئامانجی هێرشە تیرۆریستیەکەیان. لێکۆلینەوە لەم کەسانە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا هاوولاتیانی خۆراگری کەرکووک و کوردستان لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
23-10-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 13,822 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
HashTag
Quellen
Gruppe: Dokumente
Publication date: 21-10-2016 (10 Jahr)
Dokumenttyp: Ursprache
Quelle des Dokuments: Asayiş
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 90%
90%
Hinzugefügt von ( هاوڕێ باخەوان ) am 24-10-2016
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( هاوڕێ باخەوان ) am 24-10-2016 aktualisiert
Titel des Artikels
Dieser Artikel wurde bereits 13,822 mal angesehen
QR Code
  Neue Artikel
  Zufälliger Artikel! 
  Es ist für Frauen 
  
  Kurdipedische Publikationen 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.828 Sekunde(n)!