ناونیشانی بابەت: بازاڕە کۆن و مێژووییەکەی ورمێ بازاڕی ورمێ
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
بازاڕی #ورمێ#، بە یەکێک لە کۆنترین شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی #کوردستان# دادەنرێت. ئەم بازاڕە لە سەردەمی سەفەوییەکان دروست کراوە. بازاڕەکە دەکەوێتە ناوەندی شار و تەنیشت مزگەوتی ورمێ، ئەو کاتەی دروست کراوە هێندەی ئەمڕۆ گەورە نەبووە، دواتر لە سەردەمی زەندییەکان و قاجار قەبارە و بەشەکانی بازاڕ زیاد کراوە.
لە گۆشەکانی ئەم بازاڕە مێژووییە، حەمامگەلێکیش هەن، کە مێژوونووسان دروستکردنەکەیان بۆ سەردەمی زەندییەکان و قاجارییەکان دەگێڕنەوە. تەلارسازیی بازاڕی ورمێ، بە بەراورد لەگەڵ بازاڕەکانی دیکە زۆر سادەیە، چونکە لە سەردەمی سەفەویدا دروست کراوە. سەرنجڕاکێشانی تەلارسازیی سەفەوی لە سادەییەکەیدایە. بنمیچە قوببەی بەتەنیشت یەکەوە، بازاڕی ورمێیان دروست کردووە. لە بازاڕی ورمێدا کەوانە و قوببە و دەرگای زۆر هەن، بازاڕەکە بە شێوەیەکی لاکێشەیی، کە درێژییەکەی 100 مەتر و پانییەکەی 300 مەترە، بە بەکارهێنانی خشت و بڕێکی کەم لە دار دروست کراوە.
ڕووبەرەکەی نزیکەی 60 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و نزیکەی هەزار دوکان بە بەکارهێنانی جیاواز لەخۆ دەگرێت، ئەو دوکانانەی لەم بازاڕەدا هەن، وەک: (دوکانەکانی شیرەمەنی، ڕیزی زێڕینگەران، ڕیزی فەرشفرۆشان، ڕیزی بۆنفرۆشان، ڕیزی قوماشفرۆشان، ڕیزی مسسازەکان، ڕیزی چەقۆفرۆشان، ڕیزی دوکانەکانی بلووری لەخۆدەگرێت). هەروەها بەهۆی تەمەنی بازاڕەکه، کاروانسەرای زۆر له بازاڕەکەدا هەن، که ئەمڕۆ وەک مەیدانی بارکردن بەکار دەهێنرێن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 748 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!