31ی ئابی شەکرە شار نابێ بەبێ دەنگی تێپەڕبێ.
#ئومێد خۆشناو#
ئەگەر قسە بکەین لەسەر 31ئابی وەرچەرخان، بێشک دەبێ باسی 30ڕۆژەکەی تری مانگی ئابی ساڵی1996بکەین، هەڵبەت دەبێ باسیش لەدواڕۆژی مانگی ئاب واتە 31ئاب بکەین کە، لەدوای ئه و ڕۆژە چ هات و چی ڕوویدا، واتە 1ی ئەیلوول هەڵاتنی ڕۆژێکی نوێ و تازەی وەرچەرخانەکە بوو.
ئیتر کێ حازرە و دەیەوێ لەسەر ئه و ڕووداوە قسەبکەین من حازرم لەگەڵی دیبەیت بکەم.
لای من ڕۆژێکی پیرۆز و مەزن و وەرچەرخانه و دەستی پیلانی بڕی و تا بەئەمڕۆ دەگەین سوودەکانی 31ی ئاب هەر لە زیادبوونن.
ئەگەر 31ئاب نەبا،ئێستا شتێک نەبوو بەناوی قەوارەی سیاسی و دەستوری هەرێمی کوردستان و دەستکەوتی خەباتی گەلی کوردستان.
ئەگەر 31 ئاب نەبا ئێستا جڕو جامشتەکانی وەک حسن پلایس و اغای مەتەڕی و ڕاکان حاکم بوون.
ئەگەر 31 ئاب نەبا ئێستا #هەولێر# هەر گوندە گەورەکەی جاران دەبوو، نەک شار شەکری ئێستا.
ئیتر دەسکەوتەکانی 31ی ئابی شەکرە شار دەیان و سەدان دەسکەوتن، بەڵام کێ هەیە یەک دەسکەوتی 64و66و83و16ی ئۆکتۆبری خیانەتکارم پێ بڵی ئەی خەڵکینە....[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,287 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!