خوێندکار پێویستی بە دوو ڕۆژی پشوو نییە
#پەروین عارف#
بەڕێز وەزیری پەروەردە،
خوێندکار پێویستی بە دوو ڕۆژی پشوو نییە.
خوێندکار پێویستی بە:
• مامۆستای کارامە و دڵسۆزە، ئەو مامۆستایەی پێویست نەکات بچێتە سەر شەقام بۆ مووچەکەی.
• پێویستی بە مامۆستایەکە ڕێزی لێبگیرێت، بەر شەق نەدرێت.
• ئەو مامۆستایەی کە بە وانەبێژیی قایل بووە، لێ، بە چوار مانگ جارێک حەقی خۆی وەردەگرێت!
• خوێندنگەیەک کە مەترسیی لەسەر ژیانی نەبێت (دیواری ڕزیو نەروخێت بە سەریا) .
• زیاتر لە 3000 خوێندنگە پێویستە درووستبکرێت لە کوردستان.
• دوو دەوامی و سێ دەوامی سەری لە هەمووان شێواندووە.
• باسی خوێندنگەکانی دەرەوەی شار ناکەم، تەنیا ئەوە نەبێت، لە یەکێکیاندا، دوکانێک کراوە بە پۆل!
• خویندکاری هەژار بەبرسییەتی وانە نەخوێنێت (لە ساڵانی پەنجاکاندا، شیری گەرم، پاروو، حەبی ڕۆن ماسی دەدرا بە منداڵان (حوکمی خۆماڵیش نەبوو) .
• جارێکیتر هێز بدرێتە بەر خوێندنگە حکومییەکان و پەرەی پێبدرێت، لەبەرانبەر خوێندنگە تایبەتەکان (ئەم بابەتە لێرەدا بە تێر و تەسەلی حەقی خۆی وەرناگرێت) .
• زمانی دایک پێویستی بە ئاوڕدانەوەیە لە پەروەردەدا.
• سەیرکردنی مامۆستاکان بە یەک چاو بۆ بەڕێوەبردنی خوێندنگەکان و کارەکانی تر و وەلا نەخستنی مامۆستای بە ئەزموون و کارامە، بۆ هەر هۆکارێک بێت.
ئەمە تەنیا بەشێکە لە خەرمانی پێویستییەکانی پەروەردە، لە ڕاستیدا، پەروەردە، هەموو ساڵێک پێویستی بە کۆنفرانسی هاوینە هەیە بۆ دەستنیشانکردنی زۆربەی کەموکووڕییەکان.
لە سونگەی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە دەبێت، دەستبخرێتە سەر هەموو برینەکان. [1]
#16-07-2023#
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 945 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!