قژی چەور یەکێکە لەو جۆری قژانەی پێویستی بە زۆرترین گرنگیپێدانە، چونکە چەندین گرفتی هەیە و کەسەکە تووشی بارودۆخی شەرمەزارکەر دەکاتەوە، هەر بۆیە دەتوانیت بە چەند ڕێگەیەک گرنگی بە قژت بدەیت.
=KTML_Bold=1. شتنی قژ=KTML_End=
قژی ئاسایی پێویستە لە هەفتەیەکدا تەنیا یەکجار بشۆرێت، بەڵام قژی چەور پێویستی بەوەیە لە هەفتەیەکدا سێ جار بشۆرێت، ئەو هەڵەیە مەکە کە هەموو ڕۆژێک بیشۆیت، چونکە چەوریی سرووشتی قژ دەڕوات، کە ئەمەش زیان بە قژ و پێستی سەر دەگەیەنێت.
=KTML_Bold=2. شامپۆ=KTML_End=
دووربکەوەرەوە لەو شامپۆیانە ڕێژەیەکی زۆر لە گۆگردیان تێدایە، باشترە پزیشکی پسپۆڕ جۆری ئەو شامپۆیە دیاریبکات کە پێویستە بەکاریبهێنیت.
=KTML_Bold=3. نەرمکەرەوە=KTML_End=
هەندێک کەس وابیردەکەنەوە ئەو کەسانەی خاوەنی قژی چەورن نابێت نەرمکەرەوە بەکاربهێنن، بەڵام ئەمە بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە، پێویستە نەرمکەرەوە بۆ هەموو جۆرێکی قژ بەکاربێت، بەڵام جۆرەکەی بە پێی جۆری قژ دیاریبکرێت.
=KTML_Bold=4. دووریبخەرەوە لە گەرمی=KTML_End=
پێویستە ئامێرە گەرمەکان بە ڕادەیەکی زۆر بەکارنەهێنیت، چونکە زیانی زۆر بە تاڵەکانی قژ دەگەیەنێت.
=KTML_Bold=5. ماسکی قژ بکە=KTML_End=
گرنگە ماسک بۆ قژت بکەیت، کە پێکهاتەکانی لەگەڵ پێستی سەر و جۆری قژت بگونجێت، بەڵام باشترە هەفتەی جارێک بیکەیت. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,177 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!