ئینستتیوتی پەی، بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، داوای کەمکردنەوەی کورسییەکانی پەڕڵەمان بۆ 55 کورسی دەکات.
ئینستتیوتی پەی، بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، لە ڕاپۆرتێکی هەڵسەنگاندن بۆ کاری پەڕڵەمان بڵاویکردووەتەوە، پێویستە ژمارەى ئەندامانى پەڕڵەمان لەگەڵ ڕێژەى دانیشتووان و دەنگدەرانى هەرێمدا بگونجێنرێت، بەپێى ماددەى (49) ى دەستوورى ئێراق کە بۆ هەر (100000) کەس لە دانیشتووانى ئێراق کەسێک دەستنیشان دەکرێت بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران. بۆیە پێشنیار دەکەین لە هەرێمى کوردستانیش بۆ هەر (100000) کەس لە دانیشتووان ئەندامێکى پەڕڵەمان دەستنیشان بکرێت.
دەشڵێت، پێویستە کورسییەکانی پەڕڵەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بکرێتە 55 کورسی، لەو ڕێژەیە 50 کورسی بۆ گشتی و 5 کورسیش بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.
لەبارەی هۆکاری ئەو پێشنیارەوە ئینستتیوتی پەی، دەڵێت: ئەو کەمکردنەوەیە لە خزمەتی هەرێمی کوردستان و پەڕڵەماندایە بەوەی کە هەم کاری یاسادانان و چاودێریکردن بە کەمتر و پوختر بەڕێوەدەچێت و هەم ئەو بارگرانییە زۆرەی بودجەش لەسەر هەرێم نامێنێت. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,171 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!