عوسمان عوزێری
کەس نەیزانی ئەو چۆن کوژرا؟
شایەتی ئێمە بە تەنیا:
کۆترە شینکەیەکی شاخ و
پەڵەهەورێکی کۆچەری و
گەڵای شیعرێ بوو (با) بردی
کەس نەیبینی لە کوێش نێژرا؟!
ئەو چاوانەی لەو شەوەدا،
لەگەڵ چاوی دواڕۆژدا بوون و بینیان، لە کوێ نێژرا!
چاوی درەختێکی تەنیا و
چاوی بەردێکی سەرەڕێ و
چاوی لێڵی کانییەک بوون.
لەو دۆڵەدا
ئیتر مێژوویان قفڵدا و..
لەو چاڵەیشدا ئەویان تیاکوشت،
هەر لەوێشدا پرسیاریان کوشت،
نهێنیشیان هەر بە جلی خۆیەوە ناشت.
بەڵام ئێستا
یەک کۆترە شینکە.. هەزارە.
فرمێسکی یەک پەڵە هەور.. چەند ڕووبارە.
گەڵا شیعرێ.. چەندین پەنجەرەی ناوشارە
مێژویش بوومەلەرزە لێی داوە
قفڵ شکا و، نهێنیی هەر بەو جلانەوە
گەڕایەوە و، ئەوەتا وا
پرسیار زیندوو ئەبێتەوە و
پرسیار زاووزێ ئەکات و
هەموو ساڵێ، سەردانەوەی برینەکانی (عوزێری)ش
لەسەر هەڵگورد
زەردەخەنەی دەم گوڵجاڕە!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
03-29-2000
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,301 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!