=KTML_Bold=لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی دەڵێت خواردنەوە گەرمەکان مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی قوڕگ چەند ئەوەندە بەرزدەکەنەوە.=KTML_End=
ئەو لێکۆڵینەوەیە کە توێژەرانی زانکۆی کامبریج کردوویانە و ئەنجامەکانی لە گۆڤاری کلینیک ناتریشندا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: ئەو کەسانەی زیاتر حەزیان لە خواردنەوەی نیمچە گەرمەکانە، ئەوە 2.7 ئەوەندەی کەسانی تر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی قوڕگیان هەیە، لە کاتێکدا ئەوانەی خواردنەوە زۆر گەرمەکان دەخۆنەوە، مەترسییەکە 5.5 ئەوەندە بەرزدەبێتەوە.
تیمی توێژینەوەکە داتایان لەسەر بڕی ئەو خواردنەوە گەرمە کۆنەکردۆتەوە کە دەبێت کەسەکە بیخواتەوە، لەبەرئەوە ناتوانرێت ئەوە دیاریی بکرێت کە ئایا قەبارەی خواردنەوە گەرمەکە پەیوەستە بە زیادبوونی مەترسیی نەخۆشییەکە یان نا.
توێژەران باسیان لەوەکردووە کە گونجاوترین شیکردنەوە بۆ هۆکاری مەترسیی خواردنەوە گەرمەکان بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی قورگ بریتییە لەوەی کە خواردنەوەی گەرم زیان بە قورگ دەگەیەنێت، بەوەش مەترسیی درووستبوونی خانەی شێرپەنجەیی زیاد دەکات.
لای خۆیەوە، یەکێک لە بەشدارانی لێکۆڵینەوەکە وتویەتی: پێدەچێت پێکرانی گەرمیی لۆژیکیترین گریمانە بێت بۆ هۆکاری مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە، هەربۆیە بابەتەکە پەیوەست نییە بە خواردنەوەی چا یان قاوەوە.
هەروەک وتویەتی: دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی قاوەی زۆر گەرم درووستترین ڕێگایە، ئەگەر هات و هەستت کرد زیان بە قوڕگت دەکەوێت، ئەوە دەبێت لەوە بەئاگا بیت و لێی دووربکەویتەوە. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,099 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!