=KTML_Bold=پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن خواردنەوەی ئاو لەسەر سکی خاڵیی گەلێک سوودی تەندرووستیی بە جەستە دەگەیەنێت کە لێرەدا باسی گرنگرترین ئەو سوودانە دەکەین، کە ئەوانیش بریتین لە:=KTML_End=
1- چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی وەک ژانەسەر و شەکەتبوون و وشکبوونەوەی جەستە، بەتایبەت لەڕۆژە گەرمەکاندا.
2- وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و چالاکیی دەکات.
3- چارەسەرکردنی جوڵەی کۆئەندامی هەرس و یارمەتیدانی سووتانی چەوریی.
4- ڕێگرییکردن لەتووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلەو نەهێشتنی هەوکردنەکانی کۆئەندامی میزەڕۆ.
5- هەستکردن بە سووتانەوەی گەدە کەمدەکاتەوە.
6- یارمەتیدانی نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم.
7- ڕێگرییکردن لە دەرکەوتنی چرچولۆچی و دواخستنی پیربوونی پێست.
8- پاککردنەوەی گەدە لە ماددە ژەهراوییەکان.
9- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە.
10- یارمەتیی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات، ئەویش لە ڕێگای سووتاندنی چەورییەوە.
11- چارەسەری نەخۆشیی کۆڵۆن دەکات و پاکیدەکاتەوە.
12- باشکردنی میزاج و باری دەروونیی. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,197 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!