ناونیشانی بابەت: شکانی گوون
بەشی دووەم
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
$چارەسەری شکانی گون ڕێگای نەشتەرگەرییە بۆ ئەوەی:$
یەکەم: کۆنتڕۆڵی خوێنبەربوون.
دووەم: چاککردنەوەی شکانەکە ئەگەر گونجا و دوورینەوەی ئەو قڵیشان و درزانەی درووست بووە لە گونەکەدا.
سێیەم: لابردنی ئەو شانانەی گوو.ن کە ناتوارێت چاک بکرێتەوە.
هەندێک جار بۆری کاتی دادەنرێت بۆ دەرهێنانی خوێن و دەردراوەکان لە تورەکەی گوندا.
ئەگەر زەبرەکە زۆر گەورە بوو ئەوا لەوانەیە پێویست بە لابردنی گونەکە بکات.
دوای نەشتەرگەری پێویستە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک وەرزش نەکرێت و شتی قورس هەڵنەگیرێت ، هەروەها کەسەکە دووربکەوێتەوە لە سێکس.
ئەگەر گونێک شکابێت بە زەبری گەورە و لاببرێت ئاساییە ئەگەر یەک گون بمێنێتەوە و تەندرووست بێت ئەوا کێشەی نەزۆکی درووست نابێت بۆ پیاوەکە.
بۆ خۆپاراستن لە شکانی گون ، دەتوانرێت ئەم ڕێگایانە بەکاربهێنرێت.
یەکەم: بەکارهێنانی کەپ لە کاتی وەرزشدا، کە تایبەتە و دەکرێتە بەر گونەکان.
دووەم: لە کاتی سایەقیدا پێویستە پشتێنی سەلامەتی بەکاربێت.
سێیەم: پێویستە لە کاتی بەکارهێنانی چەکدا وریا بین. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 511 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!