ناونیشانی بابەت: نەمانی تۆو لە پیاواندا (ئەزۆسپێرمیا - سفربوونەوەی تۆو لە پیاواندا): بەشی دووەم
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلاک کاکەیی#
چارەسەری نەبونی تۆو لە پیاواندا بە پێ ی هۆکارەکەیەتی کە پزیشک دیاری دەکات، بۆ هەر نەخۆشێک دەکرێت جیاوازبێت پزیشکی پسپۆڕ باشترین شێوازی چارەسەر هەڵدەبژێرێت.
چارەسەر دەگۆڕێت بە پێ ی تەمەن، چالاکی ئەندامی زاووزێ، پشکنینی فیزیکی ، پشکنینی خوێن ، ئامانجی داهاتوی خێزانەکە، لایەنی دارایی.
ئەگەر گیران و بلۆکبون (یان لابردنی بۆری تۆواو هەبوو) ئەوا باشترین ڕێگا نەشتەرگری گوێزەرەوەی تۆواوە.
ئەگەر پیاوەکە ئالودەبوو بە هەندیک دەرمان ئەوا پێویستە هاوکاری بکرێت و چارەسەر بکرێت.
هەندێک جار حاڵەتەکە کەمی هۆرمۆنیشی لەگەڵە لەم کاتەدا پزیشک هۆرمۆن دەنوسێت بۆ نەخۆشەکە بۆ ئەوەی باشتر بێت.
ئەگەر ناتەواوی زگماکی هەبوو ئەوا نەشتەگەری باشترین ڕێگایە بۆ چاککردنەوەی ناتەواویەکە.
ئەگەر دەوالی گون هۆکار بو ئەوا پزیشک چارەسەری دەوالیەکە دەکات بەمەش حاڵەتەکە باش دەبێت.
هەندێک جار تەنها چارەسەر ئەوەیە بە ڕێگای تایبەت تۆو وەربگیرێت لە پیاوەکە بۆ ئەوەی بنێردرێت و بۆ ئەنجامدانی مناڵی بلووری.
️یەکێک لە خالە هەرە گرنگەکان ئەوەیە پزیشکی پسپۆڕ ڕاهێنان و ئەزمونی تەواوی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم حاڵەتە چارەسەر بکات. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 468 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!