ناونیشانی بابەت: ئاو هاتنەوەی پێچەوانە
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
.
گەڕانەوەی تۆواو بۆ ناو میزەڵدان جۆرێکی دەگمەنی کێشەکانی ئاو هاتنەوەیە لە پیاواندا، کاتێک ڕوودەدات کە تۆواو بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە بەرەو میزەلدان لە جیاتی ئەوەی بە بۆری میزەڕۆدا تێپەڕببێت.
️$نیشانە هەرە سەرەکییەکانی ناسەرەوەی ئەم حاڵەتە دوو نیشانەیە:$
1- لە کاتی ئاو هاتنەوەدا ، تۆواو نابینرێت یاخود بڕەکەی زۆر کەمە.
2- ڕەنگی میز لێڵ دەبێت کاتێک دوای جووتبوون دەچیتە تەوالێت لەبەرئەوەی میزەکە تۆواوی تێدایە.
️- ئەو پیاوانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە هێشتا دەگەنە ئۆرگازم (ئەوپەڕی چێژی سێکس) ی ، هەروەها ئەم حاڵەتە نابێتە مەترسی بۆ سەر پیاوان، تەنیا کێشەی گەورە ئەوەیە ئەو پیاوانەی ئەم حاڵەتانەیان هەیە ناتوانن ببنە باوک، واتە نەزۆک دەبن.
$هۆکارە سەرەکییەکانی گەڕانەوەی تۆواو بۆ ناو میزەڵدان:$
1- ئەم حاڵەتە ڕوودەدات بەهۆی زیان گەشتن بەدەمار یاخود شلبوونەوەی ماسوولکەکانی چورادەوری ملی میزەڵدانە (ئەو شوێنەی کە بۆری میزەڕۆ بەستراوە بە میزەڵدانەوە) ، لە کاتی ئاساییدا ماسوولکەکانی ملی میزەڵدان بەرپرسن لەوەی ناهێلن تۆواو بچێتە ناو میزەڵدانەوە لە کاتی ئاو هاتنەوەدا بەڵام لە کاتی هەبوونی ئەم نەخۆشییەدا ئەو ماسولکانە بە باشی ئیش ناکەن و ملی میزەڵدان کراوە دەبێت و داناخرێت بۆیە تۆواو دەچیتە ناو میزەڵدانەوە.
2- نەشتەرگەری پرۆستات یان میزەڵدان لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەڕانەوەی تۆواون بۆ ناو میزەڵدان.
3- هۆکارەکانیتر وەکوو شەکرە، هەندیک دەرمانی بەرزەپەستانی خوێن، نەخۆشی MS کە زیان بەدەمارەکان و دڕکە پەتک دەگات.
$دەستنیشانکردنی ئەم حاڵەتە لە ڕێی دوو پشکنینەوە دەکرێت:$
1- شیکاری میز.
2- شیکاری تۆواو.
$چارەسەریش بە یەکێک لە دوو ڕێگەیە دەکرێت:$
1- بەکارهێنانی دەرمان.
2- نەشتەرگەری. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 658 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!