لە چوارچێوەی گۆرانکارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە #05-02-2023#، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی #سەرکەوت زەکی# لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامانی سنووری مەڵبەندی #قەرەچووغ# هەژار حەسەن کوێستانی وەک بەرپرسی مەڵبەندی قەرەچووغ لە جێگەی حاکم سابیر کە پێشتر لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچووغ بوو دەستبەکاربوو.
لەرێو ڕەسمەکەدا سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وێرای پیرۆزبای لە لێپرسراوی نوێی مەڵبەند و دەست خۆشی لە لێپرسراوی پێشووی مەڵبەند لە پای ئەرک و ماندوبوونی لە ئەرکەکەیدا ئاماژەی بەوەدا مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بەرنامەیدایە ئەمساڵ گۆڕانکاری لە هەندێک لە مەڵبەندەکاندا دەکات و یەکێک لەو مەڵبەندانەش مەڵبەندی قەرەچووغ بوو.
سەرکەوت زەکی، جەختی لەوەشکردەوە، یەکێتی خزمەت بە خەڵک دەکات و هەموو شار و شارۆچکەکانی لە لا گرنگە و سنووری #مەخمور# یەکێکە لەو سنوورانە و خاوەنی زیاتر لە پێنج سەد شەهیدی قارەمانە و بەرنامەشمان ئاشتکردنەوەیە..
لەلای خۆشیەوە هەژار حەسەن کوێستانی ، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی 20 ڕایگەیاند: درێغی لە خزمەتکردن ناکەم و لەسەر ڕێبازەکەی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# ئەرکەکانی ڕادەپەڕینم و خۆم بە کوڕی مەخمورییەکان دەزانم. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,252 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!