$بڕوخێ ئۆپۆزسیۆنی بوکەڵە، بمرێ سەرۆکی داهۆڵ!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
سیستمەکانی بەڕێوەبردن هۆکاری سەرەکی درووستبوونی شۆڕشەکانن. شۆڕش کردەیەکی ئانییە، بە پێچەوانەی قسەکانی سەرۆکی نەوەی نۆێ کە دەڵێت شۆڕش دەکەم، دەشێ لایەنێک یا کەسێک بقۆزێتەوە ، ئاڕاستەی بکات و لێی بخوات بەڵام بە دڵنیایی شۆڕش شتێکە خۆبەخۆ کڵپە دەسێنێت و کەسێکی دیاریکراو هەڵناسێ بە ئەنجامدانی. شۆڕش خۆی درووستدەبێت، درووستناکرێت.
گەندەڵترین و دزترین سیاسیی کوردستان بکە بەفەرمانڕەوای وڵاتێکی وەک فیلەندا ناتوانت دز بێت، لەلایەکی دیکەوە سەرڕاستترین وڕاستگۆترین سیاسیی ئەوروپیش بهێنەرە کوردستان حوکم بکات ناتوانێت گەندەڵ و دز نەبێت. هۆکاری ئەمە دیارە سیتسمی بەڕێوەبردنە نەوەک جێگۆڕکێی کەسایەتی سیاسیی و گۆڕینی فڵان بە فیسار.
حاکم و کاربەدەستان هۆکاری سەرەکی درووستبوونی شۆڕشە خوێناوییەکانن. هیچ شۆڕشک نییە لەم دونیایەدا توانیبێتی عەدالەت و چاکسازیی و دیموکراسیی بەدوای خۆیدا بهێنێت. ئەوەی شۆڕش پێویستیی پێی هەیە تۆپەڵێک ڕق و قین عاتیفەی شێلدراوە بە ناعەدالەتیی و زوڵم، یەکەمین شریقەی ئەم تەقینەوەیەش فراوانبوونی مەودای نێوان چینەکان دەیتەقێنێتەوە. کاتێک چینێکی کەم لەئاسمان خودایەتیی بکات و زۆرینەی ڕەهاش لە چاڵ و دەهلیزە تاریکەکانی ژیاندا ڕێگای لی ون بووبێت و نەتوانێت مشتێ خۆر بەکرێ بگرێ بۆ ڕووناککردنەوەی تاریکیی ژیانی، جگە لە شۆڕش نابێت چاوەڕێی هیچی دیکە بکەین.
هیچ یەکێک لەشۆڕشەکانی مێژوو پێویستیان بە لۆژیک و ژیری نەبووە و ناشیانبێت. ئەو وێرانەیەی گڕو کڵپەو عاتیفەیەک سەرڕێ دەخات بە عەقڵی دەیان فەیلەسوف سەرڕێناخرێت، دیارە شۆڕشیش پێویستی بە وێرانە و بێ سیستمی و کەیئۆسە ، زۆری دەوێت تا شۆڕشگێڕان دێنەوە هۆش خۆیان و بە زوبانی حاڵ و قاڵیش ئیقراری ئەوە دەکەن کە ئەوەی ئەمان کردویانە دیکتاتۆر و زاڵمەکەی پێش ئەمان نەیتوانیوە بیکات: ئەوەی ئێمە کردمان بەعس نەیکرد؛ دانپێدانانی جێگری سەرۆکی هەرێم جەعفەر مستەفا بوو گۆڕینی دیکتاتۆرێکی پۆستاڵ لەپێ بە دیکتاتۆرێکی کڵاش لەپێ و دیکتاتۆری خاوەن کورسی بەکورسی چارەسەر نییە.
لە سیستمە دیکتاتۆر و داپڵۆسێنەرەکاندا هیچ ئەگەرێکی چاکسازیی نییە. چاکسازیی لە هەموو بارێکدا دەبێتە هۆی بڵێسەسەندنی گڕی شۆڕش و تارومارکردنی پێکەوەیی تەڕ و وشک.
بوونی ئۆپۆزسیۆنی چالاک و سیستمی دیموکراسیی باش و دادگای عەدالەتخوازی بێلایەن بۆ ڕێگریکردنە لە گۆڕین و چاکسازییکردن بە شۆڕش. زۆری ویستووە تا گۆڕینی سوڵتانێک بە سوڵتانێکی دیکە بە خوێن نەبێت، ئەمە گەشەسەندوویی مرۆڤ دەردەخا لەمڕۆدا.
بە پێچەوانەوە لە سیستمە دیموکراتەکاندا هیچ ئەگەر و پۆتەنسیەلێک نییە بۆ شۆڕش، هەموو ئەگەرێکی شۆڕش بە قازانجی سیستمەکە و بە چاکسازیی بۆ کۆی سیستمەکە و خەڵک کۆتایی دێت.
قسەکەی من لەسەر ترسنۆکیی و زەبوونیی و بێ ڕوئیایی و پرۆکسییبوون و ژیری لاوازیی ئۆپۆزسیۆن نییە، قسەکە لەسەر دەسەڵاتێکی بێباکە بەرانبەر داهاتووی خۆی. یەکێک لە ناشیرینترین کارەکانی دەسەڵات و سستمی حوکمڕانی لەم وڵاتەدا ئەوەیە بەردەوام ئۆپۆزسیۆنێکی لەخۆی ناشیرینتر و گەڕوگولترمان پێشکەش دەکات.
دەبوو دەسەڵات بۆ مانەوەی خۆشی بێت دەیان حیزب و دوکانی سیاسیی جیاواز لەخۆی بکاتەوە کە تەرویج بە ئارگیومێنتی ئۆپۆزسیۆنبوون بدەن، لەکاتی تەنگانەدا هەڵوێستی ڕادیکاڵی لە دژ بنوێنێن، بۆ ئیدامەدان بە مانەوەی خۆی و درووستنەبوونی شۆڕش و قڵپنەکردنەوەی سیستمەکە بەسەریدا جاروبار دژی خۆی و هەڵوێستەکانی بیانجوڵێنێت. نەک سەرۆکی گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆن ڕاسپێرێت تا بڵێت وەرن شەربەت بخۆن، گەر خۆتان نەتانتوانی �%A
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,236 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!