#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەڵێت لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسی و ئابووریی ئاڵۆزدا تێپەڕی.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسی و ئابووریی ئاڵۆزدا تێپەڕی و کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بەجێهێشت.
دەڵێت ئەمەش خواستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبووە و هەرگیز ئەو خەڵکە تێکۆشەر و خۆڕاگرەمان بە شایستەی نائومێدبوون لە دۆخەکە و درووستکردنی دوودڵی لەناویاندا نەزانیووە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات ئێمە لەپێناو ژیانی خەڵک و پاراستنی هەرێمەکەمان دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بوونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامرازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دوورکەوتنەوە. ئاشکراشە بژاردەی سەرەکی ئێمە هەمیشە تەبایی و یەکڕیزی بووە و بە هەموو شێوەیەک دژی ناکۆکی و دووبەرەکی وەستاوینەتەوە.
دەشڵێت یەکێتی دەیەوێت لەپێناو گوزەرانی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، دۆخەکە بەرەو ئارامی و ئاشتەوایی ببات. سیاسەت بۆ ئێمە بریتی بووە لە بەهێزیی کورد و سەربەرزی خەڵکەکەی، لەم ڕێڕەوە مێژووییە لانادەین و درێژەی پێدەدەین.
سەرۆکی یەکێتی ئاشکرایدەکات دەرگامان بۆ هەموو هێز و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت بە ڕۆحێکی کوردانە و دوور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی کار بۆ چارەسەرکردنی بنچینەیی کێشەکان بکات و خزمەتی هاووڵاتییان بکات بەبێ جیاوازی.
رونیکردووەتەوە دەبێت هەموومان ئەو ڕاستییە بزانین کوردستان ئەو کاتە بەهێزترە کە متمانە لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا هەبێت و پێکەوە لەپێناو کوردستان و خەڵکەکەی خەبات بکەین. پێویستە تێبگەین سیاسەت بە عینادی و ناوزڕاندن ناکرێت و بەرپرسیارێتی گەورەمان بەرانبەر خاک و خەڵکەکەمان لەسەر شانە.
دەڵێت دۆخی ئەمڕۆ #19-01-2023# ی هەرێم نەخوازراوە و سیاسەت بەمشێوەیە خزمەت بە هیچ کەسێک ناکات. خەڵک، هێزە سیاسییەکان و کەسایەتییە سیاسی، ئایینی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکانیش داوای چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانمان لێدەکەن.
هێما بۆ ئەوە دەکات درووستکردنی پشێوی و هەڵای میدیایی هەرگیز هۆکارێک نەبووە بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک، بەڵکوو ئامرازێک بووە بۆ نائومێدکردنیان لە کۆی هێزە سیاسییەکان و پڕۆسەی حوکمڕانی لە وڵاتدا. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,463 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!