ناونیشانی بابەت: چی بزانین لە بارەی نەخۆشی گرانەتا؟
ئامادەکردن: د. شاخەوان دزەیی
1- نەخۆشی گرانەتا بەهۆی بەکتریای (salmonella) تووشی مرۆڤ دەبێت لە ڕێگای خواردن و خواردنەوە.
2- نیشانەکانی لە هەفتەی یەکەم تا کە ڕۆژ بەڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە، بێ هێزی، ئێشی ماسوولکەو جومگەکان، قەبزی
لە هەفتەی دووەم نیشانەکانی سەرەوە قوڕستر دەبێت و لەگەڵ سکچون، کۆکە . خوێنبەربوون لە لوت، وڕێنە کردن، خوێنبەربوون لەگەڵ پیسایی و ژانە سک. ئەستووربوونی سپڵ (فاتە ڕەشە) هەرەوەها لە سەدا 50 ی نەخۆشەکان جۆرە لەکەکیان لەسەر سنگ یان پشت پەیدا دەبێت.
3- بۆ تەشخیسی نەخۆشییەکە، نیشانەکان و زەرعی خوێن، میز، پیسایی یان مۆخی ئێسک.
4- نەخۆش پێویستە بۆ ماوەی دوو هەفتە چارەسەر وەربگرێت یان لە شێوەی دەرزی یان حەب.
$ئەو هەڵانەی کە لە کوردستان دەکرێت بە ناوی گرانەتا$
1- نەخۆشی گرانەتا لە ساڵانی نەوەدەکان زۆر بوو، بەڵام دوای ساڵی 2000 ژمارەی تووشبوون ساڵانە زۆر کەمە.
2- زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە تەشخیس دەکرێن بە گرانەتا لە ئەسڵدا هیچیان گرانەتا نییەو بەخۆڕایی ئەو هەموو دەرزی دەرمانە وەردەگرن.
3- فەحسی دەرەجەی گرانەتا 80 و 160 و 320 بە هیچ جۆرێک بۆ تەشخیس یان موتابەعەی عیلاج بەکار نایەت و هەموی هەڵەیە.
4- دکتۆر من هەموو ساڵێک گرانەتا دەگرم ئەوە سەد لە سەد هەڵەیە.
5- نابێت ماست و پەنیر بخۆم لەبەر گرانەتا ئەو قسەیە هیچ ئەساسێکی عیلمی نییە چونکە گرانەتا بەهەموو خواردن و خواردنەوەک دەگوازرێتەوە.
6- ئافرەتێک تۆزێک لەشی دێشی یان تۆزێک لەشی گەرم دادێت بەهۆی وەستانی سووری مانگانەی دوای تەمەنی 45 ساڵ دەچێتە یەکێک لە تاقیگەکان فەحسێکی دەرەجەی گرانەتا ی لۆ دەکەن کەوەک باسم کرد لە خاڵی 3 کە سەد لە سەد هەڵەیە دەرزی و دەرمان بە خۆڕایی وەردەگرێت. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 722 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!