ناونیشانی بابەت: دەستپێشخەرییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ نووسەران
بەمەبەستی پاڵپشتی نووسەران و بایەخدان بە چەند بابەتێک بۆ پەڕتووکخانەی کوردی و خوێنەرانی ئازیز، وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت کە ئەو نووسەرە بەڕێزانەی پەڕتووکیان هەیە و خزمەتی یەکێک لەم بوارانە دەکات کە دیاریکراوە، وەزارەتی پەروەردە ئامادەیە پەڕتووکەکانیان بێبەرانبەر بۆ چاپ بکات لە چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر ، بە تیراژی (500) دانەو تەواوی پەڕتووکەکانیش دەداتەوە بە نووسەرەکەی و ئەویش ئازادە لەوەی دەیبەخشێت یان نرخی لەسەر دادەنێت و مافی هەموو چاپکردنەوەیەکیش بۆ نووسەرەکەی پارێزراو دەبێت ، بوارەکانیش بریتین لە:
1- ئەو پەڕتووکانەی خزمەتی هزری نیشتمانی و نەتەوەیی دەکەن.
2- ئەو پەڕتووکانەی خزمەتی زمانی کوردی دەکەن لە هەر بوارێکدا.
3- ئەو پەڕتووکانەی خزمەتی بواری پەروەردە دەکەن.
4- ئەو پەڕتووکانەی خزمەتی بواری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەن.
5- ئەو پەڕتووکانەی خزمەتی بواری ژینگە و ژینگە پارێزی دەکەن.
پێویستە نووسەر ژمارەی سپاردنی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبێت. پێویستە پەڕتووکەکانی بە یەکێک لەم ئەندازانە دیزاین کرابن: (17سم پانی / 24 سم درێژیی) یان (21سم پانی / 29 سم درێژیی)
پاش وەرگرتنی ژمارەی سپاردن و دیزاین کردن، دەتوانن بەرهەمەکانتان بنێرن بۆ بەڕێز مامۆستا (#جەبار جەمال غەریب#)، ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە کە ڕامانسپاردوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم دەستپێسخەرییە لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە:
parwarda@moe.gov.krd
#ئالان حەمەسەعید ساڵح#
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#2023-01-09#
[1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,263 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!