ناونیشانی بابەت: لە ئەشکەوتی شانەدەر چێشتی سوورەوەکراوی مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوە
نوێترین توێژینەوەی شوێنەواری، کە لە ئەشکەوتی #شانەدەر# ئەنجامدراوە، دەریخستووە، کە مرۆڤی نیاندەرتاڵ چێشتی ئامادە کردووە، ئەمەش زانستی شوێنەوار ناسی و خوودی شوێنەوارناسانی جیهانی تووشی سەرسوڕمان کردووە، یەکێک لە پڕۆفیسۆرە بەریتانیەکانیش هەمان چێشتی ئامادەکردووەتەوە و بە تەواوی سەلماندویەتی، کە مرۆڤی نیاندەرتاڵ چێشتی سوورکراوەی ئامادەکردووە بۆ خواردن.
بەهاری ئەمساڵ تیمێکی زانکۆی کامبریجی بەریتانیا، کە گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران هەیە، دەستیانکرد بە کارکردن لە ئەشکەوتی شاندەر، تیمەکە لە 13 شوێنەوارناس پێکهاتبوون، یەکێک لە پڕۆفیسۆرە شوێنەوارناسەکانی ئەو تیمە بەریتانیە توێژینەوەیەکی تایبەتی لەسەر چێشتی ئامادەکراوی مرۆڤی نیاندەرتاڵ کرد، توێژینەوەکە دەیسەلمێنێت، کەوا مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر چێشتی لێناوە و نانی ئامادە کردووە، کە لە (نیسک و نۆک و ماش و قارچک) پێکهاتووە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو پێشبینیانەی، کە پێیان وابوو مرۆڤی نیاندەرتاڵ تەنیا ڕاوی ئاژەڵی کردووە و گۆشتی بەخاوی خواردووە.
[1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,773 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!