دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەڕێزان: سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی یادی 33ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان-ەوە پیرۆزبایی لە هەموو ژنان و کچانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ئەم ساڵیادە جیاوازترە چونکە ئێستا ژنان پێیان ناوەتە قۆناغێکی تری خەباتەوە، بەبڕوابەخۆبونێکی زیاترەوە لە لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی ژیان دەڕوانن و چیتر ئەو چەوساندنەوە و سەرکوت و بێبەشکردن و نابەرامبەرییانە قبوڵ ناکەن کە دەرحەقیان دەکرێت، ژنانی ئەمڕۆ هەوڵ دەدەن بەوپەڕی توانای خۆیانەوە ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کەلەدەرەنجامی ستەم و سەرکوتی کۆمەڵگەی پیاوسالاری کەوتۆتە نێوان ژن و پیاوەوە و یەکسانی نێوانیانی ناهاوسەنگ کردووە.
ئێمەی ژنان دووبارە دەڵێین هەرگیز کۆڵنادەین و پشتیوانی یەکتر دەبین، خەبات دەکەین لەپێناو هێنانەکایەی ژیانێکی ئازاد کە مافەکانمانی تێدا دەستەبەر بێت.
بۆ یەکێتی ژنانی کوردستانیش سەرکەوتنی زیاتر دەخوازم
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,263 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!