#عومەر سەید عەلی#، ڕێکخەری دەست لە کارکێشاوەی #بزووتنەوەی گۆڕان# نیگەرانە لە بەرپرسانی بزووتنەوەکەی و بەو هۆیەشەوە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت لە سەرچاوەیەکی بزووتنەوەی گۆڕانەوە دراوە بە بوار، چوونە دەرەوەی عومەر سەید عەلی پەیوەندی بە نیگەرانییەکانییەتی لە دۆخی بزووتنەوەی گۆڕان هەیە.
لە کۆتا جار کە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان کردووە، جەختی کردووەتەوە، کە ئەو دۆخەی قبووڵ نییە و ناشیەوێت بەو شێوەیە بە تەواوی دەستبەرداری گۆڕان بێت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، عومەر سەید عەلی بۆ بەرپرسانی گۆڕان، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەبێت کۆنفرانسی نیشتمانی ببەسرێت و داواشی کردووە، ئەو نەکەنە بەشێک لە ململانێکان و یەکێک بۆ بەرێوەبەردنی گۆڕان هەڵبژێرێن، ئەوکات ئەویش دەستبەرداری هەموو شتێکی گۆڕان دەبێت بۆ ئەو کەسە.
چەند مانگێکە بەهۆی ئەو نیگەرانییانەوە عومەر سەید عەلی هەرێمی کوردستانی بەرەو سوید جێهێشتووە و بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە هەرێم، تا دۆخی گۆڕان یەکلایی دەکرێتەوە. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,616 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!