گەرەکی #تەعجیل# و #خانەقا# و #عارەبان# بووەتە وێرانەیەک و خانووەکانی داڕماون، ئەو هاووڵاتیانەی پێشتر لەو گەڕەکانە نیشتەجێ بوون، بە سیمای گەڕەکەکەیان، کە خەریکە لەناودەچێت، دڵتەنگن، بڕیار بوو دوای قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان دەست بە نۆژەن کردنەوەی بکرێت، بەڵام جێگری پارێزگاری #هەولێر# دەڵێت بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکان وەستاون.
گەڕەکی تەعجیل، یادگارییە تاڵ و شیرینەکانی سەردەمی منداڵیی کاوەیە، کە لەگەڵ 11 کەسی خێزانەکەی نیو سەدە لەو گەڕەکە ژیاوە، کار و کەسابەتیشیان تا ئێستا هەر لە نزیکی ئەو گەڕەکەیە، ئەو دڵتەنگە بەوەی گەڕەکی تەعجیل و عارەب و خانەقا بەردەوام مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە و نۆژەن ناکرێنەوە، هەندێک کەسیش کەلوپەلی خانووەکان دەبەن و دەیفرۆشن.
کاوە مستەفا، دانیشتووی گەڕەکی تەعجیل بووە، ئاماژەی بەوە کرد، لە سەشتەکانی سەدەی ڕابردووەوە له و گەڕەکە ژیاوم، ئەوانەی وەکو من لەم گەڕەکە ژیان و بۆ بینینی یادگارییەکانی منداڵی دێنەوە و ئەم دیمەنە دەبینن، فرمێسک لە چاوەکانیان ناوەستێت، ئەوەی دێت، تەنیا خەم لە دیمەنەکە دەخوات و دەڕوات.
حکومەت قەرەبووی خاوەن خانوو و کرێنشینەکانیشی کرد، بە مەبەستی چۆڵکردن و نۆژەنکردنەوەی گەڕەکەکان، بەڵام چەند ساڵێکە کارەکان ڕاگیراون، تا ئێستاش هەندێک هاووڵاتی تێیدا دەژین و هەندێک شوێنیش کراوە بە کۆگا و گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی: لە ماستەرپلانی شاری هەولێر ئاماژەی پێکراوە، لە پارێزگای هەولێر لیژنەیەکمان هەیە، سەرپەرشتی ئه و شوێنانە دەکات، لەدوای درووستبوونی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014ەوە، کاری لیژنەکە سست بووە.
گەڕەکەکانی خانەقا و تەعجیل و عارەبان مێژووییەکی گرنگی شاری هەولێرن و هەموو پێکهاتەکانی هەولێر تێیدا ژیاون، بەتایبەتی جووەکان، پارێزگاریکردن لەم گەڕەکانە مێژووی پێکەوەژیانی سەدان ساڵەی ئەم شارە دەپارێزێت، بەڵام تا ئێستا ئەم گەڕەکانە بێناز ماونەتەوە.[1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,333 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!