بەداخێکی گرانەوە، ئەمڕۆ شەممە، پێنجی حوزەیران، هەواڵێکی دڵتەزێن هەموو کوردستانیانی ڕاچڵەکاند، ئەویش هەواڵی شەهید بوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی چواری دیکە بوو. ئێمە وەک #بەرەی گەل# بەو هەواڵە داخبار و خەمبارین، بەوبۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵەی شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
شەهید بوونی ئەو پۆلە پێشمەرگەیە داخێکی گرانە و برینێکی دیکەیە و جەستەی نەتەوەی کوردی زامدار کردووە، هەرچەندە کە زانیاری دژ بەیەک لەسەر ڕووداوەکە هەیە، بەڵام هەر چۆن و بە هەر شێوەیەک ڕوویدابێ، نابێ ئاڵۆزتر بکرێ.
بەرەی گەل ڕاشکاوانە دەخوازێ کە هەموو کێشەو ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزە کوردستانییەکان بە ڕێی دانوستاندن و دایالۆگەوە چارەسەربکرێن. نابێ ئەو ڕووداوانە ببێ بەهۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی ڕەوشەکە و هەڵگیرساندنی گەڕێکی دیکەی شەڕی براکوژی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان.
ڕاستییەکەی کوردستان لە ڕەوشێکی ئاوارتە دایە و دووچاری دەیان کێشە و قەیران بۆتەوە، بۆیە دەبێ بە هەستیارییەوە ڕەفتار لەگەڵ ڕووداوەکە بکرێ.
بەرەی گەل خوازیارە کە هەموو تواناکان بۆ ئارام کردنەوەی ڕەوشەکە تەرخان بکرێ و ڕێ لە بەرفراوانبوونی بگیرێ، داواکارین لەوە زیاتر دڵی کوردستانیان و دۆستانی کێشەی ڕەوای گەلەکەمان داخبار و خەمگینتر نەکرێ، چونکە کێشەکانی نێوەخۆمان لەبەرژەوەندی دوژمن و ناحەزانی کوردستان تەواو دەبن.
وتەبێژی بەرەی گەل
#05-06-2021#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,368 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!