ناو: ئاسۆ
ناوی باوک: حەمەد عەبدوڵڵا
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (ئاسۆ حەمەد عەبدوڵلا)یە، ساڵی(1973) لە گەڕەکی بایزاغای شارۆچکەی #کۆیە# لە دایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی(سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی) لە کۆیە خوێندووە، ساڵی(1994) لەسەر میلاکی وەزارەتی پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆیە دامەزراوە، لە(#01-03-1997#) دا بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی هەولێر لە کۆیە دامەزرا، یەکەم بەڕێوەبەری(خالید جوتیار) بوو، ئاسۆ حەمەد و چەند فەرمانبەرێکی تر بوونە کاراکتەری خستنەسەرکاری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و کارەکانی هاوڵاتیان ڕایی بکەن، بە دەستگرۆیی خالید جۆتیار زۆر سەرکەوتووانە شارەزای کارەکە دەبێت و لەشاری #سلێمانی# بەشداری چەندین خولی پێگەیاندن و شیاندنی لە بوارەکەی خۆیدا کردووە، به و هۆیەوە ساڵی(2003) دەبێتە جێگری بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی کۆیە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/411505/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاسۆ حەمەد عەبدوڵلا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاسۆ حەمەد عەبدوڵلا=KTML_ImageCaption_End=
ساڵی (2004)درێژە بە خوێندن دەدات لە کۆلێژی یاسای ئێوارانی زانکۆی کۆیە و لە ساڵی خوێندنی(2007-2008) بە پلەی باشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یاسا بەدەست دەهێنێت، لە ساڵی(2009)ەوە دەبێتە بەڕێوەبەری گەنجینەی کۆیه، لەگەڵ تێکەڵبوونەوەی هەردوو ئیدارەی سلێمانی و هەولێر، ئەو بەڕێوەبەرایەتیە دەچێتەوە سەر میلاکی هەولێر، لە ساڵی(2013) لە کۆیە کۆمەڵگای دارایی بۆ(5)فەرمانگە بە هاوکاری قائیمقامی پێشوو چاپوک سەید عومەر و وەزیری دارایی پێشوو شێخ بایز تاڵەبانی دروستکرا، ئەوەش بووە بە مایەی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و فەرمانگەکانی کۆیە.
بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی کۆیە کارەکانی بریتیە لە: خەرجی و داهاتی کۆیە، ڕێگری لە خەرجی هەڵە و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، جێ بەجێکردنی ڕێسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات، کارئاسانی بۆ فەرمانگەکانی شار و کاروبارەکانیان.
بەهۆی ئەم فەرمانگەوە لەماوەی ساڵانی پێشوو چەندین هاوڵاتی و فەرمانبەرانی سنوری کۆیە و دەوروبەری سوودمەندبوون لە وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری.
ئاسۆ حەمەد بەهۆی دڵسۆزی لەکارەکانی تاوەکو ئەمڕۆ(24) ڕێزوسوپاسی فەرمی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێبەخشراوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,302 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!