ڕێبوار جەمال سەگرمە
لە ساڵی 1975 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە گەڕەکی سەرشەقام لەدایکبووە.
لە ساڵی 1997 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردیی لە بەشی کوردیی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە.
کاری ئێستای مامۆستایە لە قۆناغی ئامادەیی لە شاری سلێمانی، ئەزموونی 25 ساڵی لە بواری ئەدەبی فۆلکلۆریدا هەیە. چەندین وتار و بابەتی ئەدەبی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر، لە بواری ئەدەبی فۆلکلۆریدا:
یەکەم/ 2003، چەپکێ لە کەلەپووری گوندی ئیسێوە، لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
هەولێرهەولێر.
دووەم/ 2005، ختکەسوور، پێنج چیرۆکی فۆلکلۆریی کوردیی منداڵان، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، چاپی دووەم، چاپخانەی ئاراس، 2007، هەولێر.
سێیەم/ 2006، هەندێ میوە و خواردنی فۆلکلۆریی، چاپخانەی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە، هەولێر.
چوارەم/ 2006، کۆمەڵێک مەتەڵ، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.
پێنجەم/ 2007، کۆمەڵێک یاریی فۆلکلۆریی، چاپخانەی ئاراس، هەولێر.
شەشەم/ 2008، پەندی پێشینان، چاپخانەی ئاراس، هەولێر.
حەوتەم/ 2011، بازی زێڕین، کۆمەڵێک چیرۆکی ئەفسانەیی، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی.
هەشتەم/ 2014، مریشکە پەڕبەڵەکە، کۆمەڵێک چیرۆکی منداڵان، چاپخانەی ئینیستیوتی کەلەپوری کورد، سلێمانی.
نۆیەم/ 2020، ئەفسانەی کوردیی، دوو بابەتی ئەفسانەیی، بەڕێوەبەرێتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان، سلێمانی.
[1]