آزاد فائق پێنجوێنی-آزاد کوردی
ئازاد فایەق پێنجوێنی- ئازاد کوردی
ساڵی لە دایک بوون: 1995
ئازاد پێنجوێنى یان ئازاد کوردى، لە شارۆچکەى #پێنجوێن# لەدایک بووە،
بۆ خوێندن ڕووى لە وڵاتى سعوودیە کردووە و ئێستا2023 لەو وڵاتە دەژى.
دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەشی شەریعە، ساڵی 2015-2016
ساڵی 2021 لە وڵاتی ئێران بڕوانامەی ماجستێری لە بەشە ئیسلامییەکاندا بەدەستهێناوە بەپلەی (باڵا) .
نووسەری چەندین پەرتووک و نامیلکەیە بە زمانی کوردی شیرین و بە زمانی عەرەبی وەک (تەرجەمەی پەرتووکی مکارم الأخلاق، وە حوکمەکانی بانگ و قامەت بە زمانی کوردی و عەرەبی، هتد) .
خاوەنی چەندین بڕوانامە و (إجازە) یە لە بوارەکانی قورئان خوێندن و بانگدان و تەجوید و بابەتە شەرعییەکاندا.
زۆرێک لە پەرتووکەکانی زانستی نەحوو و (صەرف) ی خوێندووە لەلای مامۆستایانی زانکۆ و حوجرەکاندا، هەروەها زۆرێک لەو پەرتووکانەشی وتووەتەوە.
جگە لە زمانی کوردی، زمانی عەرەبی و فارسیش دەزانێت.
شارەزایی هەیە لە کارکردن بە کۆمپیوتەر، بەرنامەی (ۆرد) [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,339 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!