لە چەند ڕۆژی ڕابردوو #نالیا ئیبراهیم# لەژێر ناوی $(دەنگێکی سەوز بۆ نالیا ئیبراهیم دەنگێکە دژ بە هەموو جیاوازییەکی چینایەتی!!)$ بانگەشەی خۆ پاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سوێد بۆ ماڵپەڕی (ئەمڕۆ) نارد و ئێمەش بۆمان بڵاوکردەوە و ئامادەیی خۆشمان دەربڕی کە ئەگەر هەر کارێکی میدیایی بە ئێمە هەبێ ئەوا ئێمە لە خزمەت داین و بەڵام هیوادرین ئەگەر دەربچن یان دەرنەچن ئه و پەیمان و بەڵێنانەیان لەیاد نەکەن کە لە بانگەشەکە ئاماژەیان بۆ کردوون.
ئیدی دوێنێ 2010-09-16 نامەیەکیتری بۆ ناردین کە داوا دەکا بانگەشەی کەسێک بەناوی (عەباس حەمەد - پالێوراوی پارتی دەستپێشخەری فێمیستانە)ی بۆ بڵاوبکەینەوە، کە گوایە کەسێکی یەکسانیخوازە و ئه و - واتا نالیا - زۆر خۆشحاڵە بەوەی کە ئێستا پیاوێکی کورد ئاوا خۆیهەڵبژێرێ و باوەڕی به و شتانە هەبێ. بەڵام ئێمە داوای بووردن لە (نالیا) دەکەین و نامانەوێ بانگەشە بۆ هەر کەسێک بڵاوبکەینەوە، جا لەگەڵ ڕێزمان بۆ کاک (عەباس حەمەد) پێمان باشە به و شێوەیەی خوارەوە ڕوونکردنەوەیەک لەوبارەوە بخەینە بەردەست:
بە داخەوه، به و جۆرەی کە تۆ باسی ئه و پیاوە - عەباس حەمەد - دەکەی، پێمان وانییە وابێ، چونکە ئه و فێمێنیستییەی ئەو، هێڵێکی سەرلێشواوە لەنێو بزووتنەوەی ژنان و بە جۆرێکیتر سەر لە ژنان دەشێوێنن، بۆ جارێکیتر و بە شێوازێکیتر دەسەڵات دەدەنەوە دەست پیاوسالاریی و پیاوە سیاسەتبازەکان. ئەمن نامەوێ بە بێ بەڵگە زیاتر درێژە بە بۆچوونەکانم بدەم، فەر موو با خوێنەران و بەڕێزیشتان بزانن ئایە بە پێی ئه و تێڕوانینانەی خوارەوە و چەندین قسەیتری له و بابەتانە، کاک عەباس چ جۆرە باوەڕێکی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و چەند پەیوەستە به و ڕەوتە یەکسانییخوازەی ژنان کە دەیەوێ چەوسانەوە و نابەرابەریی ژنان لە بنوبۆتکەوە هەڵبکیشێ و ژنان و پیاوان لە کردەوەدا یەکسان بن.
تێڕوانینەکانی (کاک عەباس)
• (بۆیە من مافی خۆمە، وەک خانمەکەی دەشتی کۆیە، ئۆباڵی ستەم لەسەر ژن، بخەمەوە سەر ئەستۆی ژن خۆی.).
http://www.dengekan.com/doc/2010/7/abasEsmailHamad6.htm
• (هیچ پیاوێکی ناو حیزبە کوردستانیەکان، تێڕوانینیان بۆ مەسەلەی ژنان لەهی نەوشیروان مستەفا باشتر نیە.).
http://www.dengekan.info/dengekan/11/6179.html
• (بۆیە شتێکی نامۆ نیە، کەسێکی وەک نەوشیروان مستەفا، ئەگەر ڕایەکی وای هەبێت، ..).
http://www.dengekan.info/dengekan/11/6179.html
• (بۆیە بەڕای من ئه و نووسینەی سەردەشت، شێوازێکە له سوکایەتیپێکردن، وەک ڕەخنە، دژ بەدەسەڵات بەکارهاتووە، ئه و شێوازی ڕەخنەیەش تێیدا ژن پێوەرو کەرستەی ئه و سوکایەتیپێکردنە یە. دەکرێ بە شێوازی سوکایەتی پێکردن ڕەخنە لە دەسەڵات بگیرێت، بەڵام نەک لەسەر حیسابی جەستە و سێکسوالیتێی مرۆڤ.).
http://www.kurdistannet.info/net/index.php?option=com_content&view=article&id=12685:2010-05-26-14
ئەو بەڕێزە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی لیرالیی و ئەو دیموکراسییە پڕ لە کەموکوڕییەی ڕۆژئاوا سیاسەت دەکا و بە گوێرەی نووسینەکانی و ئەو خۆهەڵبژاردنەی ئێستاشی نە بەدوای لەنێوبردن و بنەبڕکردنی چەوسانەوەی ژنانە نە تێڕوانینێکی ڕۆشنیشی هەیە بۆ کێشەی نەبوونی یەکسانیی لەنێوان پیاوان و ژنان؛ وەک کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە دەڵێ: (مافی خۆمە، وەک خانمەکەی دەشتی کۆیە، ئۆباڵی ستەم لەسەر ژن، بخەمەوە سەر ئەستۆی ژن خۆی.)، بەڵکە ئەو سیاسەت دەکا و دەیەوێ کێشەی ژنان بەکاربهێنی بۆ ئەوەی بگا بە دەسەڵاتێک. شتێکی چاکە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز سوود لەو دیموکراسییە وەربگرن، بەڵام دەبێ ئاگاشیان لەوە هەبێ کە هەر ڕێبوارانی ئەو دیموکراسییەی ڕۆژئاواشن ژنانێکی یەکجار زۆریان کردۆتە کۆیلەی خۆیان و بۆ سییاستە نامرۆییەکانیان و کارە بازگانیی و ئابوورییەکانیان ڕیکلامیان پێوە دەکەن و دەست لەناو دەستی(ئیسلامییەکان و دینەکانیتر و دابونەریتی کۆنەپەرستانە و (یاساکانی جیاوازیی فەرهەنگی) و (یاسا تایبەتییەکانی دینەکان) پیاوسالارانە ڕەفتار لە بەرانبەر ژنان دەکەن و دژی هەموو بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵانەی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز دەوەستنەوە.
لە کۆتاییدا هیوادارین ئیدی ''نالیا'' و هەر ژن و پیاوێکی یەکسانیخواز وەک شاعیر دەڵێ: '' هەر کەسێک هات و وتی من ئاشقم، باوەڕ نەکەن'' چیدی بە ئاسانیی باوەڕ بەو کەسانە نەکەن کە سەری زمان و بنی زمانیان ماف و ئازادییەکانی ژنان و یەکسانیخوازییە کەچی لەوڵاوە بە ئارەزووی خۆیان (قسەی ناحیسابیی) دەکەن و بە هۆی تێڕوانینە تاکڕەهەندیی و خودییەکانی خۆیان جارێکتر ئاو بە ئاشی پیاوسالاریی واقیعگەرایی ئه و سیستەمە چەوسێنەرە دادەکەن و کۆسپ و تەگەرە بۆ ڕەوتی ڕاستەقینە و کردەییانەی تێکۆشانی ژنان دروست دەکەن[1].
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,882 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!