ڕێجیمی (الدکتورة سمر العمریطي)
ناسراو بە ڕێجیمی تیکەوئاو.
کە تایبەتە بە دابەزاندن و بچوک بونەوەی ورگ نەک تەنها بۆ دابەزاندنی کێش، ئەم ڕێجیمە پێکهاتووە لە (ئاو + چەند تیکەیەک) هەموو دوو سەعات جارێک.
هەروەها پابەندبونە بەو کاتەی یەکەم ژەم دەخورێت لە ڕۆژێکداو کەی ژەمی کۆتایی دەخوات، بەو واتایەی ئەگەر سەعات (8) ی بەیانی یەکەم ژەم بخوات دەبێت سەعات (8)ی ئێوارە کۆتایەمین ژەمی بخوات، کەواتە دەبێت لە شەوو ڕۆژێکدا شەش ژەم بخوات نەک زیاتر، بەم شێوەیەی خواروە.
کاتژمێر 8 ی بەیانی
یەک پەرداخ ئاو + نیونان + کەوچکێک هەنگوین.
کاتژمێر 10 ی بەیانی
پەرداخێک ئاو+ (مۆز یا سێو یا پرتەقاڵ)
کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ
پەرداخێک ئاو+ پەرداخێک ماست
کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆ
پەرداخێک ئاو+ (ماسیەکی قتو بێ ڕۆن یا چارەکە فڕوجێکی کوڵاو یا دووهێلکەی کوڵاو بەبێ نان)
کاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆ
یەرداخێک ئاو + نیو نان + کەوچکێک پەنیری سپی.
کاتژمێر 6 ی ئێوارە
پەرداخێک ئاو + سێوێک
کاتژمێر 8 ی شەو
پەرداخێک ئاو + یەک پەتاتەی کوڵاو بەبێ خوێ + زەڵاتە بەبێ خوێ.
ئەم بەرنامەخۆراکیە بۆ چەند هەفتەیەک دووبارەدەکرێتەوە، پاش ئەوە بە شێوەیەکت بەرچاو کاریگەریەکانی دەبینرێت.
وەرگێڕ / #زریان سەرچناری# 2014
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,582 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!