#وەزارەتی سامانە سروشتییەکان#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەورە کۆمپانیای ڕوسنەفت، پەرەپێدانی کەرتی گازی سروشتی ئێمە خێراتر دەکات و بۆرییەکەی هەرێم ساڵانەی توانای هەناردەکەی بەراورد دەبێت بە 6 لەسەدی خواستی ئەوروپا بۆ گازی سروشتی.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلول لە ماڵپەڕی ڕەسمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەورە کۆمپانیای ڕوسنەفت، پەرەپێدانی کەرتی گازی سرووشتی ئێمە خێراتر دەکات و گازی پێویست بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ و هەناردەکردنی دابین دەکات و ئەمەش سەرچاوەیەکی نوێی داهات دروست دەکات کە خزمەت بە هەمەچەشنکردنی ئابوورییەکەمان دەکات.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتنەکە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێت و کۆمپانیای ڕوسنەفت دەستدەکات بە دامەزراندنی بۆرییەکە بەپێی سیستمی BOOT (واتا درووستکردن، خاوەندارییەتی کردن، بەکارخستن و گواستنەوە) هەروەها بەپێی بژاردنی تەعریفەی درێژخایەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە بۆرییەکە ساڵانە توانای گواستنەوەی تا 30 ملیار مەتری سێجا گازی دەبێت کە یەکسانە بە 6%ی خواستی ئەوروپا بۆ گازی سرووشتی، بۆرییەکە تا ساڵی 2019 بەمەبەستی بەکارهێنان و دابینکردنی ناوخۆ تەواو دەبێت و هەناردەکردنی گازیش لە ساڵی 2020 دەستپێدەکات.
وەزارەەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەشڵێت پلانەکانی بۆری گازی سروشتی بەشێکن لە زنجیرە ڕێککەوتنێک کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڕوسنەفت لە شاری سان پترسبۆرگی ڕوسیا لە مانگی شەشی 2017 بەمەبەستی زیادکردنی وەبەرهێنان لە ژێرخانی نەوت و گاز واژۆکران.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا سەرقاڵی بە کۆتایی گەیاندنی پڕۆژەی بەرزکردنەوەی توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانن کە نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان لە تورکیا دەکات، ئەم پرۆژەیەش هەر بەپێی تەعریفەی درێژخایەن دەکرێت.[1]
19-09-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,465 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!