هەواڵدەریی مێهر لە زاری وەزیری ڕێگا و شارسازی بڵاوی کردەوە، نزیکەی 19 میلیۆن له خەڵکی ئێران خانووبەرەی شیاویان نیە و لە سەدا 35%ی حەشیمەتی شارەکان لە بارودۆخی نالەباری خانووبەرەدا دەژین.
عەباس ئاخوندی بە ئاماژە کردن بەو 19 میلیۆن کەسە ڕایگەیاند: 11 میلیۆن کەس لە حەشیمەتی شارەکان لە دەرەوەی شارەکان و هەشت میلیۆن کەس لە پێکهاتە ناشیاو و کۆنەکاندا ژیان دەکەن، بەو واتایە 1 لە سەر سێی حەشیمەتی شار لە خانووبەری نەشیاو ژیان بە سەر دەبەن.
بەپێی ئەو ئامارەی کە ئاخوندی باسی لێکردووە، 80%ی کۆمەڵگای ئێران شارەکان پێکی دێنن و زیاتر لە 50%ی حەشیمەتی شارەکان لە 10 شاردا نیشتەجێن.
وەزیری ڕێگا و شارسازی هەروەها دەڵێت: هەتا ساڵی 1405 ئێران پێویستی بە 12 میلیۆن یەکەی خانووبەری نیشتەجێ بوون هەیە کە نێونجیی داواکاریی هەر ساڵ بە یەک میلیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دەگات و لەو ڕێژەیەش 200 هەزار یەکە لە گوندەکان و 800 هەزار لە شارەکان دەبێت.
ئەر وەزیرە حکوومەتییە هەرتوەها دەڵێت: بەشی نیشتەجێبوون بە شێوەی بەربڵاو لە بیاڤی سیاسەت گرێ خواردەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە بەشێکی زۆر لە بیرمەندان و ئەندێشمەندان لە بیاڤی نیشتەجێبوون لە دەست بدەین و نەتوانین لە ئیمکانات و تواناییەکانی ئەوان کەڵک وەربگرین.
لە حاڵی حازر، یەکێک لە گرینگترین کێشە و گرفتەکان کە هەتا ئێستا بەرۆکی کۆمەڵگای شارەکانی ئێرانی گرتووە و هەڕەشەیان لێ دەکات، کێشە نیشتەجێبوونی نافەرمییە.
نیشتەجێی بوونی نافەرمیی، ڕێگایەک بۆ حەوانەی هەژار و دەستکورتەکان لە کاتێکدایە کە یاری و بازاڕی فەرمیی ڕێگا بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە خانووی نیشتەجێ بوونی یاسایی یان نیشتەجێبوونی خاوەنپروانە، بەڵگەکان و سەندە فەرمییەکان دەگرێت.[1]
30-08-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,421 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!