$رۆژهەڵاتی کوردستان$
-حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) بڵاویکردەوە، 2 #پێشمەرگە#یان لە ناوچەی #پیرانشار# لەشەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران شەهیدبوون. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاشیگەیاندووە، لەو شەڕەدا 4 پاسدار کوژراون و 6 پاسداری تریش برینداربوون. بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای پاسدارانیش، جگە لە شەهیدبوونی ئەو 2 پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، 4 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.[4]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیک شیرینی شەکرچی ڕێگای بەغدا لە #کەرکووک# بە دەستریژی گوللە ئەفسەرێکی #وەزارەتی پێشمەرگە# بەناوی موزەفەر حەمە تاهید شەفیق کوژرا.
- لە سنوری شارۆچکەی #زاخۆ#ی سەر بە پارێزگای #دهۆک# بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون و بە وتەی سەرچاوەیەکیش ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆمبەکەی پیادا تەقیوەتەوە سەر بە سوپای تورکیا بووە.
- بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە نزیک شارۆچکەی #چەمچەماڵ# پاسێکی گواستنەوەی حاجیان بۆ فرۆکەخانە وەرگەڕا و حاجییەک مرد و زیاتر لە 30 کەسی تر برینداربوون.
- زیاتر لە 200 خوێندکاری پڕۆژەی تواناسازیی بەمەبەستی پێدانی ئەو 30 ملیۆن دۆلارەی کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی داوە خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم #وەزارەتی خوێندنی باڵا# لەشاری #هەولێر# ئەنجامدا.[1]
- جموجۆڵی چەکدارانی #داعش# لە زنجیرە چیای #حەمرین# زۆر بووە. زانیارییە هەواڵگرییەکانی پێشمەرگە دەریانخستووە دوای لەدەستدانی #موسڵ#، ئێستا ئەم شوێنە بووەتە پێگەی سەرەکی چەکدارانی داعش و لەژێر ناوی (ویلایەتی جەبەل) خۆیان ڕێکخستووەتەوە.[2]
- خۆڵ و خاشاک شەقامە گشتییەکانی کەرکووکی داپۆشیوە، بەڕێوبەری شارەوانی کەرکووک- یش هۆکارەکەی دەگێڕێتەوە بۆ کەمی کارمەندی پاککردنەوە، هاوڵاتییەکیش ئاشکرای دەکات کە مانگانە پارە دەدەن بۆ پاککردنەوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 22,401 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!