دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئه و پارەیەی لە پڕۆژەکانی #هەولێر# ماوەتەوە بۆ پارێزگای #هەڵەبجە# خەرجدەکرێت کە بڕەکەی زیاتر لە 22 ملیۆن دۆلارە.
نەجیبە نەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا وڵاتی ژاپۆن چەند پڕۆژەیەکی لە هەولێر جێبەجێکردووە، بەڵام ئێستا ئه و پارانەی له و پڕۆژانەدا ماونەتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرجدەکرێت.
وتیشی بڕی پارەکە 22 ملیۆن دۆلاره و بۆ پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە خەرجدەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە سەردانێکمان بۆ لای باڵێوزخانەی ژاپۆن لە عێراق بەڵێنیداوە ئه و پارەیە بۆ هەڵەبجە خەرج بکرێت.
ئه و ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد ماوەی سێ ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی پارەکە وەستاوە، بەڵام لەمەودا خەرجدەکرێت و بە نووسراوی ڕەسمی ڕەزامەندی حکومەتی عێراق وەردەگرین و هیچ کێشەیەک لە خەرجکردنی پارەکەدا نەماوە.
لەچوارچێوەی هاوکارییە داراییەکان ژاپۆن بۆ عێراق، بڕی پێنج ملیار دۆلار بۆ عێراق خەرجکراوه و له و ڕێژەیە چەند پڕۆژەیەکی ئاو ئاوەڕۆ و کارەبای هەولێر خەرجکراوە.
04-08-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,485 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!