#وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن# ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، کە داهاتی مانگی حوزەیرانی تێدا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #20-07-2017# وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا داهاتی مانگی حوزەیرانی ئاشکرا کرد، کە لە داهاتی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێکهاتووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە کۆی گشتیی داهاتی مانگی حوزەیران لە 3 ملیار و 532 ملیۆن 116 هەزار و 75 دیناری عێراق پێکهاتووە.
20-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,216 mal angesehen