لەلایەن کاندیدانی خوێندنی باڵاوە زیاتر لە 70 بڕوانامەی ساختەی توانسی زمانی ئینگلیزی پێشکەشدەکرێت و وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، ئه و کەسانە ناویان لە لیستی کاندیدەکان دەسڕدرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ زیاتر لە 70 بڕوانامەی ساختەی تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ئایەڵتس، پی تی ئی، تۆڤل) کە لەلایەن کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان پێشکەشکراوە، بەهۆی ساختەبوونەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕەتکراوەتەوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تەمموزی 2017 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هەر بڕوانامەیەکی توانستی زمانی ئینگلیزی گومانی لەسەر هەبێ لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە بەدواداچونی ڕاستی و دروستی بۆ دەکرێت.
وتیشی، بەپێی ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆر بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017)، هەر کاندیدێک دەرکەوت بڕوانامەی ساختەی پێشکەشکردووە ناوی لە لیستی کاندیدەکان دەسرێتەوە و، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەشیدا، هەندێ بڕوانامەی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی نێودەوڵەتیمان بۆ هاتووە کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و گومانیان لەسەرە، بۆیە ئێمەش پەیوەندیمان بە لایەنی پەیوەندار کردووە و چاوەڕێی وەڵامین.
20-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,443 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!