دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
#وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی# ڕایدەگەینێت، زیاتر لە 750 کەس کاندیدکراون بۆ خوێندنی دکتۆرا و ماستەر لە سیمستەری هاوینە و داوا لە زانکۆکان دەکات ناوەکان ڕابگەینن، سێ ڕۆژیشی بۆ تانەلێدان دیاریکردوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژی سێ شەممە 13ی حوزەیرانی 2017، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند مانگی ڕابردو دەرگای پێشکەشکردن بەڕووی خوازیاراندا بۆ سیمستەری هاوینە بەهەمان ڕێنمایی ژمارە (4 و 5) بۆ دکتۆرا و ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2016 - 2017) کرایەوە.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕونیشیکردەوە، بەپێیی پلانی پەسەندکراو، زیاتر لە (1000) کورسی خوێندن لە (11) زانکۆ، تەرخانکراوە و دوای تاقیکردنەوە و پڕۆسەی وردبینی و پێداچونەوە بەناوەکان زیاتر لە (750) کەس بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکان بۆ سیمستەری هاوینە کاندیدکران.
عەباس باسی لەوەشکرد، ڕۆژی یەک شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە(11) نوسراوی جیا، ئاڕاستەی زانکۆکانی (سەڵاحەدین، سلێمانی، دهۆک، سۆران، هەولێری پزیشکی، هەڵەبجە، چەرمو، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلیتەکینکی دهۆک، پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕاپەڕین) کرد بۆ ئەوەی ئەنجامی بەرایی سیمستەری هاوینە لە (وێب سایت)ی زانکۆکانیان بڵاوبکەنەوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدەن.
راشیگەیاند ماوەی (3) سێ ڕۆژ بۆ سکاڵا و تانەگرتن دانراوە و دواتر لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتەوە وردبینی بۆ سکاڵاکان دەکرێت.
14-06-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,432 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!