خەندان- خۆشناو حسێن
بەپێی لێکۆڵینەوەی گۆڤارێکی نێودەوڵەتی تایبەت بەتەندروستی، لەسەرەتای شەڕی سوریاوە زیاتر لە 800 کارمەندی تەندروستی و پزیشک کوژراون و 15هەزاری تر ئه و وڵاتەیان جێهێشتووە.
لێکوڵینەوەکە کە لەگۆڤاری جیهانی لانسیت-ی تەندروستی بڵاوکراوەتەوە شارەزایانی بواری تەندروستی ئامادەیانکردووە، زیاتر لە 800کارمەندی تەندروستی لەسوریا لەساڵی 2011ەوە کوژراون.
ئاماژەبەوەکراوە، ئەوکارمەندە تەندروستییانە لەئەنجامی تەقینەوه و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان و ئەشکەنجه و گولەباران کوژراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو،بەشێوەیەکی پلان بۆداڕێژراولەسوریا خزمەتگوزاری تەندروستی کراوەتەوە ئامانج و بەسەدان کارمەندی تەندروستی کوژراون و بە سەدانیش زیندانیکراون یاخوود ئەشکەنجەدراون و سەدان بنکەی تەندروستییش ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی توێژینەوەکە تەنها لەساڵی ڕابردوو 200شوێن و بنکەی تەندروستی کراونەتە ئامانج.
هەروەها ئەوەش هاتووە، لەماوەی قەیرانی سوریا نزیکەی 15هەزار پزیشک هەڵهاتوون ئه و ژمارەیەش نیوەی ژمارەی پزیشکانی ئه و وڵاتەیە، پێش دەستپێکردنی شەڕ.
بەپێی توێژینەوەکە بەهۆی کوژران و هەڵهاتنی پزیشکانەوە لەسوریا سەدان هەزاران خەڵکی مەدەنی لەخزمەتگوزاری تەندروستی بێ بەشبوون.
ژمارەیەک لەشارەزایان لەزانکۆکانی بەیروت و بەریتانیاو ئەمریکاو کۆمەڵەی پزیشکی ئەمریکی_سوریی بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە.
15-03-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,824 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!