- دوو تەقینەوەی بەهێز لەنێوان بارەگای کۆمیتەی جەلەولای یەکێتیی نشتیمانی کوردستان و بنکەی ئاسایشی ناحییەکە ئەنجامدران، وێڕای داڕمانی هەردوو بیناکە، بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسی کۆمیتەی جەلەولا، ژمارەی کوژراوەکان 14 کەسن کە نۆيان ئاسايسن وژمارەی بریندارەکانیش لە 40 کەس زیاتر دەبن.
- لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆی شۆرتی کارەباوە کرێکارێکی بەڕەگەز عەرەب لەشوێنی کارەکەیدا گیانی لەدەست دا.
- لە ناحیەی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر، ژنێکی تەمەن 23 ساڵ خۆی خنکاندوە کە خاوەنی سێ منداڵە.
- بەهۆی شەر و پێکدانی هێزەکانی نێوان هێزەکانی داعش و سوپای عیراق بەشێکی زۆر لە قوتابیانی کورد لە زانکۆکانی موسڵ گیریان خواردبوو، نەیاندەتوانی بێنەوە کوردستان کە بەشێکیان کچان بوون، ئەمڕۆش لە لایەن هێزێکی ئاسایشی یەکێتیەوە توانرا 160 خوێندکاریان ڕزگار بکرێن کە 60 خوێنکاریان کچ بوون.
- پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ سەرباز و تیمە تایبەتییەکانی تورکیا هێرشییانکردە سەر چالاکی مانگرتنی هاوڵاتیانی ناوچەی لیجەی ئامەد، کە لە دژی دروستکردنی سەربازگەی نوێ ماوەی 16 ڕۆژ بوو لە چالاکیدابوون و دوو چالاکوان بە گوللەی سەربازانی تورکیا کوژران، هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" باڵی سەربازی کۆما جڤاکێن کوردستان لە هێرشێکدا چەندین سەربازی تورکیایان کوشت.
- 08-06-2014
- شۆفێری تەکسییەکانی هێڵی حاجی ئۆمەران-هەولێر بەهۆی نەبونی گەراج و خراپی ڕێگای هاتوچۆو "نان بڕینیان" لەلایەن ئوتوبوسە ئێرانیەکانەوە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو بۆ چەند کاتژمێرێک ڕێگەی سەرەکی هامڵتۆنیان گرت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 17,576 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!