بەپێی ڕاپرسیەکی سایتی ئاوێنەنیوز کەماوەی هەفتەیەکی خایاندووە لە 68%ی بەشداربووان داوا دەکەن د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ببێتە پارێزگاری سلێمانی و لە 21% داوا دەکەن د. ئاسۆ فەرەیدوون ببێت بەپارێزگار.
ئاوێنەنیوز، سلێمانی: ڕاپرسیەکی ئاوێنەنیوز، کە دوێنی (هەینی) کۆتایهات و ماوەی یەک هەفتەی خایاند، 1688 کەس بەشدارییان تێدا کردووە و پرسیارییان ئەوەیان لێکراوە کێیان پێ باشە تا ببێتە پارێزگاری سلێمانی.
بەپێی دواهەمین ئەنجامی ڕاپرسیەکە 1150 بەشداربوو بەرێژەی لە 68% داوایانکردووە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکرێتە پارێزگار و 348 بەشداربوو بەرێژەی لە 21% داوا دەکەن د.ئاسۆ فەرەیدوون، سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکرێتە پارێزگار.
لەبەرامبەریشدا 190 بەشداربوو بەرێژەی لە 11% داوایانکردووە کەسێکی تر لەجێگای ئەو دووانە بکرێتە پارێزگار.
لەهەڵبژاردنی 30 نیسان بزوتنەوەی گۆڕان توانی 12 کورسی پارێزگای سلێمانی بەدەستبهێنێت و یەکێتیش 11 کورسی و لەئێستادا هەردوولا کێبڕکێیانە بۆ ئەوەی پارێ.گاری ئەو شارە بەهاوکاری لایەنەکانی تر بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.
- 31-05-2014
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,026 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!