#بزووتنەوەی گۆڕان# ڕایدەگەیەنێت کە کۆنگرەکەی کە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو لە #هەولێر# بەڕێوەچوو و دوو ڕۆژی خایاند، نزیکەی نیو ملیار دیناری تێچووە.
ئەمڕۆ ژووری کارگێڕی و دارایی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاپۆرتێکدا کە سایتی سبەی بڵاویکردووەتەوە، وردەکاری خەرجییەکانی یەکەم کۆنگرەی بزووتنەوەکەی ئاشکراکرد.
بەگوێرەی ئه و ڕاپۆرتەی بڵاوکراوەتەوە، خەرجی کۆنگرەکەی بزوتنەوەی گۆڕان (479،937،000) چوار سەد و حەفتا و نۆ ملیۆن و نۆسەد و سی و حەوت هەزار دینار بووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە بزووتنەوەی گۆڕان هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، کە کۆنگرەکەیانی تێدا بەڕێوەچووە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە 136ملیۆن و 274 هەزار دینار بەکرێ گرتووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە 136 ملیۆن و 32 هەزار و 500 دینار دراوە بە کرێی هۆتێل بۆ ئه و ئەندامانەی کۆنگرەکە کە لە دەرەوەی شاری هەولێرەوە بەشداری کۆنگرەکەیان کردووە.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لەماوەی ئه و دوو ڕۆژەدا 2 ملیۆن و 820 هەزار دینار دراوە بە کرێی پاس بۆ گواستنەوەی ئەندامانی کۆنگرە لە هۆتێلەوە بۆ هۆڵی کۆنگرە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هێماش بەوەدراوە کە 73 ملیۆن و 400 هەزار دینار دراوە بە نانخواردنی سەرجەم ئەندامانی کۆنگرە لەماوەی ئه و دوو ڕۆژەدا.
رۆژانی 26و 27 مانگی ڕابردوو یەکەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان لەژێر ناوی کۆنگرەی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە بەشداریی 1180 ئەندام لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 16,360 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!