- سەردانی وەزیری نەوتی ئێڕاق بۆ تورکیا، کە بە نێو باشووری کوردستاندا گوزەری کردبوو و بەبێ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگڕیی لێ بکات. دەنگ و باسەکانیش وابڵاوە کە ئەم وەزیرە لەگەڵ مەسعود بارزانیدا کۆبووەتەوە.
- بەبۆنەی یادی هەشت ساڵەی هەڵەبجەوە، ژمارەیەک کورد لە هۆڵندا چوونە بەر دادگای دادپەروەریی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای و خۆپیشاندانێکیان سازکرد، پاشان بیرخەرەوەیەکیان دایە دەست لێپرسراوانی ئەو دادگایە تاوەکو سەددام حوسەین لە تاوانی هەڵەبجەدا دادوەری بکەن.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی هەتاو لە لەندەن، لەلایەن د. کەمال میراودەلییەوە.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری دەنگێک لە شاری هەولێر.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 17,146 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!