قادر عەزیز مەحەممەد ئەمین لەدایک بووی ساڵی 1954 لە گوندی سێ بیرانی سەر بەشاری ھەولێر. کەسایەتی سیاسەتمەداری کوردستانی باشوورە ، سکرتێری پێشووی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سکرتێر و دامەزرێنەری حیزبی ئایندەی کوردستانبووە. لەئێستادا کارەکانی حزبەکەی تێکەڵی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کردووە و ناوبراو بۆتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی. لەساڵی (1970 تا 1974) لە #یەکێتی قوتابیانی کوردستان# کاریکردووە.
لە مانگی ئابی (1976) بەشداری لەخەباتی سیاسی چەکداری کردووە دژی حکومەتی دیکتاتۆری #بەغداد#.
لە (12/12/1985) لەگەڵ کۆمەڵێک هاورێیدا #حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان# دادەمەزرێنێ بە سکرتێری گشتی حزب هەڵدەبژێردرێت کە حزبێکی چەپی دیموکراتیە و لەپێناو مافی چارەنوسی دیموکراسی مافەکانی مرۆڤ سەروەری یاسا و هێنانەکایەی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدەکۆشێت.
لەساڵانی (1988تا1993) ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی بەرەی کوردستانی بووە.
لەهەڵبژاردنەکانی (19/5/1992) دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەویش بەرپرسیاریەتی وەزیری کشتوکاڵی ئاودێری لە یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.
بەشداریکردووە لەکۆنگرەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی (بەیروت، ڤییەنا، سەڵاحەدین، نیۆرک، لەندەن) لەپێناو ڕوخانی سیستەمی دیکتاتۆری #بەغداد#.
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەغداد فراوانکردنی ئەنجومەنی حوکم، لەنێوان ئەو سەد کەسەدا بوو، کە ئەنجومەنی نشتیمانی کاتی عێراقیان پێکهێنا، لەدوای لەچوارچێوەی وەفدی کوردی بەشداری نوسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقی کردووە.
لە (15/9/2006) بۆتە نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ماددەی (140) لەدەستوری عێراقی.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 18,146 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!