ئیسماعیل ئاغای شکاک، کە بە (سمکۆ) ناسراوە، ناوی ئیسماعیلی کوڕی محەمەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لەدێرزەمانەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون.
سمکۆ ساڵی (1875ز.) لەدایک بووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی خێڵەکەی خۆی گرتۆتە دەست و لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانییەوە هاتۆتە کۆڕی خەبات و کوردایەتییەوە. هەرچەندە لە ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا سمکۆ لە هیچ چالاکییەکی سیاسیدا بەشداری نەکردبوو، بەڵام هێزەکانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ (تفلیس) و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لە شاری (#خۆی#) دابنیشێ و هیچ هەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/130/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=ئیسماعیل ئاغای شکاک=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/130/0011.JPG=KTML_Photo_End=
کە جەنگی یەکەم کۆتایی هات، سمایل خانی شکاک وەک سەرکردەیەکی ڕامیاری ناوی دەرکرد و لە پێناو دامەزراندنی ئیدارەیەکی کوردیدا ساڵی (1919ز.) شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی (1921ز.) لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی هێزەکانی حکومەتی ئێراندا سمکۆ ناچار بوو، پاشەکشێ بکات و پەنابەرێتە بەر تورکیا. ساڵی (1924ز.) بە بڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی (1926ز.) جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە، بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکا، ماوەیەک لە تورکیادا بەدەسبەسەری مایەوە. پاش ئازاد کردنی گەڕایەوە ئێران و ساڵی (1930ز.) بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لە شاری #شنۆ# شەهید کرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی هات کە یانزە ساڵ درێژەی کێشا.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,328,546 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!