دەقی سوپاسنامەکەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان:
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
«لا يَشْکُرُ اللَّهَ مَنْ لا يَشْکُرُ النَّاسَ»
بەناوی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ بەڕێز #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەروەها سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ تەواوی ئەو بەرپرسە حزبی و حکومییانەی کە بەشداری پرسەکەمانیان کرد و بروسکەیان ئاڕاستە کردین ، سوپاسی تایبەتمان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دلسۆزی و هاوخەمی خۆتان دەربری لەو خەمە گەورەیەی سەر شانی ئیمەتان کەم کردەوە بۆ کۆستی لەدەستدانی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر
ئێمە ناتوانین پاداشتی ئەرک و ماندوبونتان بدەینەوە ، بۆیە دەستی نزامان بەرز دەکەینەوە بۆلای پەروەردگار و داوای لێدەکەین: بەهەر هەنگاوێکتان چاکەیەکتان بۆ بکاتە پاداشتی ڕۆژی دوایی .
لەدەستدانی فەرماندە ئاکام کۆستێکی ئەوەندە گەورەبوو ئەگەر بەدەمەوە هاتنی ئێوەی بەڕێز نەبووایە ئازارەکەی دوو هێندە لەسەر دڵ و دەرونمان پەنگی دەخواردەوە، بۆیە بەدەمەوە بونی خۆشەویستان لەکاتی کارەساتە ناخۆشەکانی ژیان وەک ئەرکێکی ئاینی و ئینسانیە و پێویستە زۆر بەرز بنرخێندرێت.
إنشاء أللە لە بۆنەو خۆشیەکانی ژیانتان قەرەبوتان بۆ دەکەینەوە ، دەستی ماندو بونتان دەگوشین و دووبارە سوپاسی یەک بەیەکتان دەکەین.
ڕاگەیاندنی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,220 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!