=KTML_Bold=بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و هەڤاڵانی ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی کوردستان تیڤی..=KTML_End=
بە بۆنەی(24)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان لە ئێوە و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەکەین و، هیوادارین هەر سەرکەوتووبن لە ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری خۆتان و وەک هەمیشە بڵندگۆیەکی راستەقینەی بەرجەستەکردنی خواست و ویستی گەلەکەمان بن.
کەناڵی ئاسمانی کوردستان، کە پێش(24)ساڵ بە بڕیار و رێنوێنی سەرۆک #مەسعود بارزانی# دامەرزرا، توانی هەر لە دەستپێکەوە و لەو تەمەنەی کارکردنیدا شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە دلێرەکان و رۆڵەکانی گەلەکەمان هەنگاوی بوێرانە و کاریگەرانە بنێ بۆ وشیارکردنەوە و جۆشدانی جەماوەر بۆ بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان و ڕووبەڕوبونەوەی ستەم و زۆرداریی.
بێگومان ئەمڕۆش جێدەستی کەناڵی ئاسمانی کوردستان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانیدا بەرچاوە وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستاندا، ئەمەش بۆ پلان و بەرنامەی ڕێکوپێکی ئێوە دەگەڕێتەوە، لە هەمانکاتدا بە خاوەن گەنجینەیەکی بێوێنەی مێژووی ئەرشیفکراوی دەوڵەمەندی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان دادەنرێ، بۆیە کەناڵی ئاسمانی کوردستان مایەی شانازیی و دەستخۆشییە بۆ میدیای کوردیمان.
بەو بۆنەوە دووبارە پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوە دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین بۆ کارنامەی داهاتووتان زیاتر بە پلانی رێکوپێک بەرەو پێش بچن و خزمەت بە کولتوور و فەرهەنگی هەمەرەنگی کوردستانی بکەن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#16-01-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,061 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!