#قوباد تاڵەبانی# لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی دایکی، خاتوو #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#، پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لێ دەکات و دەڵێت: سۆز و هەستی دایکانەی تۆ تەنها بۆ من و کاکم نەبوو، تۆ خەمی هەموو منداڵانی کوردستانت بوو، جەژنی لەدایکبوونت پیرۆز، بۆمان بمێنی دایە گیان.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:=KTML_End=
بۆ دایکم…
تۆ لە شاخ و پێشمەرگایەتیدا ژنانت لە دەوری یەکەم یەکێتی ژنان کۆکردەوە، لەدوای ڕاپەڕین و لە شاردا یەکەم ڕێکخراوی منداڵپارێزت دروست کرد.
سۆز و هەستی دایکانەی تۆ تەنها بۆ من و کاکم نەبوو، تۆ خەمی هەموو منداڵانی کوردستانت بوو.
تۆ فێری زۆر شتت کردم… عینادییەکەم هی تۆیە دایە گیان، بەڵام عینادییەک لەسەر بڕوا و مەبدەئەکانم.
لە تۆ فێربووم ڕاستگۆبم، بڕوام بە یەکسانی بێت، ژینگەم خۆشبوێت و کوردستان لە دڵمدا بێت.
تۆ ئەوەت فێری من و کاکم کرد گوێگرتن لە خەڵک و ویستی خەڵک گرنگتر بێ لامان لەبەرژەوەندی خۆمان.
ئەگەر خەڵکی هەزار هۆکاریان هەبێت دایکیان خۆشبوێت، من هەزار و یەک هۆکارم هەیە.
جەژنی لەدایکبوونت پیرۆز، بۆمان بمێنی دایە گیان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,506 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!