$باشووری کوردستان$
- داگیرکەری ئێران دوو جار هێرشی گەورەی کردەسەر فڕۆکەخانەی #هەریر# و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- داگیرکەری ئێران دوو جار هێرشی کردەسەر کونسوڵخانەی ئامریکا لە #هەولێر#، بەڵام هەردوو هێرشەکە پووچەڵکرانەوە.
- داگیرکەری ئێران کامپ و بارەگاکانی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان بۆمبارانکرد.
- کۆچی دوایی ئەکتەر؛ ئیسماعیل بەرزنجی لە #سلێمانی#.
$دەرەوەی کوردستان$
- میدیای فەرمیی داگیرکەری ئێران، کوژرانی #خامنەیی#ی پشتڕاستکردەوە و 40 ڕۆژ ماتەمینیی لە ئێران ڕاگەیاند.
- میدیای فەرمیی داگیرکەری ئێران، ڕایگەیاند کە #مەحمود ئەحمەدی نەژاد# لە بۆردوومانەکانی دوێنێی تاران کوژراوە.
- میدیای داگیرکەری ئێران کوژرانی عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران، ڕەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران و محەمەد باسری، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی ئیتڵاعات (هەواڵگریی ئێران) پشتڕاستکردەوە.
- داگیرکەری ئێراقی 3 ڕۆژ ماتەمینیی بۆ کوژرانی خامنەیی ڕاگەیاند.
[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse