ناونیشانی پەرتووک: $مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان -کۆنگرە و کۆنفرانس (ڕێکخراوە جەماوەرییەکان یەکێتیی قوتابییان، لاوان و ئافرەتان) $
ناوی نووسەر: دەستەی ئینسکلۆپیدیای (پ.د.ک)
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: دانشفەڕ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
$ناوەرۆک$
ئەم پەرتووکە زنجیرەی دووی پەرتووکی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە بارەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، لە پێشەکییەک و وێستگە مێژووییەکانی یەکێتی قوتابییان و لاوان و ئافرەتانی کوردستان پێکدێت.
وێستگە مێژووییەکانی هەر یەک لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکان بەپێی ساڵ ڕێکخراوە کە کۆنگرە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەکان لەخۆ دەگرێت.
وێستگەی مێژوویی یەکێتی قوتابییانی کوردستان، کۆنگرەی یەکەم ساڵی 1953 لە بەغدا تا کۆنگرەی چواردەیەم ساڵی 2012 لە هەولێر و کۆنفرانسی شەشەمی لە ساڵی 2017 لە هەولێر پێکدێت، وێستگەی مێژوویی یەکێتی لاوانی کوردستان باس لە کۆنگرەی یەکەمی ساڵی 1953 لە بەغدا تا کۆنگرەی هەشتەمی لە ساڵی 2018 لە هەولێر دەکات، وێستگەی مێژوویی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کۆنگرەی یەکەمی ساڵی 1970 لە بەغدا تا کۆنگرەی هەشتەمی لە ساڵی 2018 لە هەولێر، لەخۆ دەگرێت.
[1]