پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,104
وێنە 105,396
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,950
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
ئەنجام: 9 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئایا تا ئێستا مێژووی (کێلەشین)ت زانیوە؟ ئایا تا ئێستا واتای سەر بەردەکەت بە وەرگێڕاوی خوێندووەتەوە؟
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا تا ئێستا مێژووی (کێلەشین)ت زانیوە؟ ئایا تا ئێستا واتای سەر بەردەکەت بە...

ئایا تا ئێستا مێژووی (کێلەشین)ت زانیوە؟ ئایا تا ئێستا واتای سەر بەردەکەت بە...
ئایا تا ئێستا مێژووی (کێلەشین)ت زانیوە؟ ئایا تا ئێستا واتای سەر بەردەکەت بە وەرگێڕاوی خوێندووەتەوە؟

ئەو کێلە بەردە ناوی (کێلەشین)ە و دەکەوێتە سەر زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە سنووری نێوان شاری #هەولێر# شارەدێی #سیدەکان# لە باشووری کوردستان و شاری #ورمێ# شارەدێی #شنۆ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەو کێلە بەردە ناوی (کێلەشین)ە و دەکەوێتە سەر زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە سنووری نێوان شاری هەولێر شارەدێی سیدەکان لە باشووری کوردستان و شاری ورمێ ناحیەی شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەو بەشە چیایەی زاگرۆس هەر بەناوی ئەو بەردەوە پێ دەڵێن (کێلەشین).
زۆر کەس وا تێگەیشتوون ئەو کێلە بۆ دەستنیشان کردنی سنووری هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری عێڕاق و ئێران دانراوە!
لە ڕاستیدا ئەو کێلە بۆ پێش دوو هەزار ساڵ زیاتری پ.ز دەگەڕێتەوە کە ئەو دەم هیچ سنوورێک لەو شوێنە بوونی نەبووە.

دەقی وەرگێڕدراوی سەر بەردی کێلەشین:
کاتێک “ئیشپوینی” کوڕی “ساردور”
پاشای گەورە، پاشای بەهێز،
پاشای جیهان،
پاشای وڵاتی “نایری”
سەروەری گەورەی شاری “تووشیباشار” و “مەنوا”ی کوڕی،
بۆلای خودای “خالیدی” لە شاری “مووساسیر” و
بۆ ئەم پەرستگە بەرزەی کە بۆ خودای “خالیدی” بینا کرابوو هاتن،
“ئیشپوینی” کوڕی “ساردور” ئامرازی بە نرخی شەڕ و ڕەوەی جوانی هێناون،
“ئیشپوینی” کەل و پەلی مەفرەغی و دەفری مەفرەغی هێناون.
“ئیشپوینی “ڕەوەی زۆری هێناون،
هەمووی ئەم دیارییانەی دووبارە بۆ پەرستگە داناون.
“ئیشپوینی” تەواوی ئەم دیارییانەی لە بەرامبەر دوازدە “خالیدی”
بۆ بەردەوامی ژیانی خۆی، پێشکەش بە خودای “خالیدی” دەکا…
“ئیشپوینی” بە نیشانەی خێر، 1112 مانگا،
9120 مەڕی قەڵەو و 12480 بزنی قەڵەوی بۆ بەخشین هێناوە.
کاتێک “ئیشپوینی” کوڕی “ساردور”
پاشای گەورە، پاشای بەهێز،
پاشای جیهان،
پاشای وڵاتی “نایری”
سەروەری گەورەی شاری “تووشیباشار” لە بەر خودای “خالیدی” پاڕایەوە،
بۆ بەزەیی خودای “خالیدی”
ئەم…
دواتر “ئیشپوینی” ئەم ئاژەڵ و کەلوپەلانەی لە ڕێگای دەروازەکانی پەرستگەی خودای “خالیدی” دانا.
لە “مووساسیر”، پاسەوانەکان ڕەوەکانیان بەردابوون یان لە پاراستنیان کۆتاییان کردبوو،
لە بەر دەرگای خودای “خالیدی” دزیان و فرۆشتیان.
ئەوەیکە لەم کاتەدا کە “ئیشپوینی” کوڕی “ساردور” و “منوا” کوڕی “ئیشپوینی” بۆ پاڕانەوە هاتنە شاری “مووساسیر”
ڕەوەیەکیان پێشکەش بە خودای “خالیدی” کردو ئاوایان گوت:
هەر کەس ئەو ڕەوانە لە بەر دەرگای خودای “خالیدی” بدزێ، هەر کەس ببینێ کە دەیاندزن و خۆیان لە تاریکیدا ون دەکەن،
هەرکەس کە لە ناو شاری “مووساسیر” دەژی و دەبیسێ کە ئەو ڕەوانە لە بەر دەرگای خودای “خالیدی” دەدزرێن و لەگەڵ خۆیانیان دەبەن و پێی ناڕەحەت نابێ، خودای “خالیدی” هیچ بەزەییەکی بۆ ئەو کەسانە نییە و وەچەی لە سەر زەوی هەڵدەگرێ.
هەر کەس ئەم نووسراوەیە لێرە هەڵگرێ، هەرکەس ئەم نووسراوەیە بشکێنێ، هەرکەس کە بە کەسێکی تر بڵێ: بچۆ ئەم نووسراوەیە بشکێنە، تەواوی خوداکانی شاری “مووساسیر”، خودای “خالیدی”، خودای “هەوا” و خودای “هەتاو” وەچەی لەسەر زەوی ناهێڵن.

بەداخەوە زۆر شوێنی ئەو ئەو کێلە بەردە بەفیشەک زیانی پێ گەیشتبوو ئەویش لەلاین ئەرتەشی ئێرانەوە کاتی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق ئێران کە ڕێگای هاتووچۆی سوپای ئێران بوو وە بارەگایان لە نزیکی دانابوو دیارە بۆ نیشانشکێنی تەقەیان لێ دەکرد.
دواتر دوای کۆتای شەڕەکە ساڵانی 1989 1990 دەوڵەتی داگیرکەری ئێران (کێلەشین)ی بەتاڵان برد و لە مۆزەخانەی شاری (ورمێ)ی دانا و کردی بە موڵکی خۆی.
بەڕاستی پێویستە بە هەر شێوەیەک بێ ئێرانی داگیرکەر ناچار بکرێ ئەو کێلەبەردە بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی خۆی چونکە موڵکی ئەو نیە و دزیویەتی ئەگەر بە دادگای نێودەوڵەتیش بێ.
لە ڕاستیدا هەر بەشێکی ئەم کوردستانە پڕە لە مێژوو و فەرهەنگی دێرین، هەندێک جار ئەو دێرینیە لە چیرۆک و داستانەکان و جاری تر لە ناوی شوێنەکاندا دەردەکەوێت. جا بابزانین باوباپیرانمان کەی ناوی ئەو شوێنەیان ناوە (کێلەشین) و بۆ ئەو ناوەیان پێ بەخشیوە؟

یەکەم جار لە مێژوودا کە باسی ئەو شوێنە کرابێت، زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن جوگرافیناسی گەورە، سترابۆوە بووە. سترابۆ ناوی (کێلەشین) ی وەک خۆی هێناوە و دوایی نزیکی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر پلینی و هەزار و نۆسەد ساڵ لەمەوبەر لەلایەن پتۆڵمی و چەند سەرچاوەیەکی تری یۆنانیەوە باسکراوە.

ئەوەی کە دڵنیای دەکات کە مەبەست لە هەمان (کێلەشین) ی ئەمڕۆیە، یۆنانیەکان ئاماژە بەو شوێنە دەکەن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر و لە هەمان کاتدا سەرچاوەکان وەک شوێنێکی نزیک لە شارۆچکەی (سیدەکان) باسی دەکەن، کە ئەوە دووپاتی دەکاتەوە مەبەستیان هەمان کێلەشینی ئەمڕۆیە.

زەینەفۆن نزیکی دووهەزار و چوار سەد ساڵ لەمەوبەر ئاماژەی بە شارۆچکەی (سیدەکان) ی نزیک کێلەشین کردووە، وەک شارۆچکەیەکی مەزن و قەرەباڵەغ. بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەو نەشارەزا بووە بە ناوچەکە، زیاتر ناوی ئەو شارۆچکانەی هێناوە کە پێیاندا تێپەڕیوە، بۆیە ئاماژەی بە (کێلەشین) نەکردووە، دەنا دڵنیام ئەو کاتەش هەر هەمان ناوی هەبووە.

واتە وەک دەرکەوت زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر ئاماژە بە ناوچەی (کێلەشین) کراوە و بە دڵنیایی مێژووی ئەو ناوە زۆر دێرینتر بووە و دەشێت هاوسەردەمی کێلە بەناوبانگەکەی بێت کە تەمەنی نزیکی دوو هەزار و هەشت سەد ساڵە. بەڵام وەک بەڵگە زیاتر لە دووهەزار ساڵە ناوەکەی وەک ناوێکی کوردی ڕەسەن تۆمار کراوە و ئەمڕۆش نەگۆڕاوە. پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا بۆ کورد لەو سەردەمە دێرینەوە ناوی ناوە کێلەشین؟

لە ڕاستیدا هەتاوەکوو جەنگی عێراق- ئێران کێلێکی نایاب لەو ناوچەیەدا هەبوو، کە مێژووەکەی دەگەڕایەوە بۆ نزیکی 2800 ساڵ لەمەوبەر. ئەو کێلە نووسراوێکی لەسەر بوو کە باسی ئیشپونی کوڕی ساردوری پاشا و خودای خالدی پەرستگەی (موساسیر) ی کردووە کە ئەمڕۆ پاشماوەکانی ئەو پەرستگە گرنگە لە گوندی (مجێسەر) ماون و لەم دواییەدا ئەو پەرستگەیە دۆزرایەوە. نووسینی سەر کێلەکە لەسەر هەردوو دیویەتی و لە دێوێکی 41 دێڕ و لە دیوەکەی تری 42 دێڕە. ئەورووپیەکان لە سەدەی هەژدەیەمەوە ئاماژەیان بە کێلەکە کردووە، بەڵام ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا چەند دێڕی کۆتایی کێلەکەیە کە هەڕەشەیەکی زۆری ئاینی دەکات لە دەستکاریکردنی ئەو کێلە و لەبەشێکی هەڕەشەکاندا دەڵێت:

“هەر کەس ئەم کێلە نووسراوە لە شوێنەکەی لابەرێت یان بیشکێنێت یان هەر کەس هاوکاری کەسێک بکات کە ئەو کارە بکات، ئەوا خودای خالدی وەچەکانی لەناودەبەن”.

لە ڕاستیدا کورد تا سەدەی بیستەم ئەو کێلەی پاراستبوو و دەستکاری نەدەکرد، بە دڵنیایی ئەو هەڕەشە ئاینیەی سەرەوە کاریگەری هەبووە و جگە لەوە وا دەردەکەوێت کە لە ڕابردوودا خەڵک دەستکاری ئاسەوارەکانی نەکردبێت و جۆرێک لە ڕێز بەرامبەریان هەبووبێت.

وا دەردەکەوێت کە زیاتر لە سەدەی بیستمەوە زۆر لە وێرانکاریەکان دەستیپێکردبێت، بە تایبەت لەگەڵ ئاسان دەستکەوتنی چەکی نوێ و گولەدا. ئەوەتا لە ساڵی 1952 دا کاتێک کە کارتەر زێڵزینک وێنە لەگەڵ کێلەکەدا دەگرێت (بڕوانە وێنەکەی لای ڕاست)، ئاماژە بە جێی گولەکانی سەر بەردەکە دەکات و دەڵێت خەڵک بۆ نیشانەگرتنەوە بەکاریدەهێنن.

لە کاتی جەنگی ئێران وئێراقدا ئەو کاتەی سوپاسی ئێران دەستیان بەو ناچەیە گەیشت، چیتر هەڕەشەی ئاینی سەر کێلەکە کاریگەری لەسەر ئەو سوپایە نەبوو، بۆیە بەردەکەیان لە شوێنەکەی هەڵکەند و بردیانە مۆزەخانەی ورمێ و ئێستاکە لەوێ پارێزراوە. لە ڕاستیدا کێلەبەردێکی تری نووسراویش هەبووە لە نزیک دێی “تۆپزاوا” کە هاوسەردەمی کێلە بەردەکەی کێلەشینە و ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی هەولێر پارێزراوە.

واتە ئەو ناوچەیە بە ناوی ئەو کێلە مێژووییەوە ناو نراوە و دڵنیام کە دوو هەزار و هەشت سەد ساڵ لەمەوبەر و لە کاتی دانانی ئەو کێلەدا، باوباپیرانمان وەک بۆنەیەکی گەورە لەو ناوچەیەدا گردبوونەتەوە و ئەو بەردە بەجۆرێک کاریگەری لەسەر باوباپیرانمان بەجێهێشتووە، وایلێکردوون کە ناوی کێلەکە ببەخشنە هەموو ناوچەکە.

ئەوەی کە ڕوونە، کورد بۆ هەزاران ساڵە هەندێک لە ناوەکانی وڵاتی خۆی پاراستووە و هەندێک لە ناوەکانمان بە هەمان مانا هیچ گۆڕانێکیان بەسەردا نەهاتووە. لە هەمان کاتدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە شارۆچکەیەکی وەک سیدەکان، دوو هەزار و چوار سەد ساڵ لەمەوبەر بە شارێکی گەورە و قەرەباڵەغ باسکراوە. ئەمڕۆ لەسەر ئەو خاکەدا، دوای هەزاران ساڵ نەمانتوانیوە لە باوباپیرانمان بگەین و ئەو ئاسەوارانە بپارێزین و دەریان بهێنین.[1]

سەرچاوەکان:
نووسینی: زیرەک حەمەد
نووسینی: #سۆران# حەمەڕەش

-Hamawandy, A. J. H (undated) Musasir in Cuneiform Sources, University of Saladin, Kurdistan.
– The Religious Tract Society (1841) History of the Egyptians: From Rollin and Other Authentic Sources, Both Ancient and Modern, Oxford University, UK.
-Maspero (1903) History of Egypt, Chaldea, Syria, Babylonia, and Assyria, Grolier Society, London.
– Sale et al. (1747) An Universal History, from the Earliest Account of Time, Volume 4, University of Michigan, USA.
-Brill, E.J.(1913) First Encyclopedia of Islam, Brill, Leiden.
– Solecki, R.S. (1971) Shanidar: The First Flower People, Alfred A. Knopf Incorporated, USA.
ئەم بابەتە 1,031 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,031 جار بینراوە
چیای کێلەشین
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیای کێلەشین

چیای کێلەشین
چیای کێلەشین، لە لوتکە چیاکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی #کوردستان#ە کە دەکەوێتە کوێستانەکانی باڵەکایەتی، لای زنجیرە #چیای هەڵگۆرد#.[1]
ئەم بابەتە 163 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - سارا سەردار
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: شاخاوی
جۆری شوێن / شوێنەوار: چیا
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: چۆمان (باڵەکایەتی)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 15-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 15-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 15-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 163 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.176 KB 15-06-2023 سارا سەردارس.س.
داوای گەڕانەوەی بەردنووسی کێلەشین لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئورمییە دەکرێت
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داوای گەڕانەوەی بەردنووسی کێلەشین لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئورمییە دەکرێت

داوای گەڕانەوەی بەردنووسی کێلەشین لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئورمییە دەکرێت
ناونیشانی بابەت: داوای گەڕانەوەی بەردنووسی کێلەشین لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئورمییە دەکرێت
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
بەردنووسی #کێلەشین# شوێنەوارێکی مێژووییە لەنزیک ناوچەی کێلەشین سەربە شارۆچکەی #سیدەکان# لە باشووری #کوردستان# و نزیک سنووری شاری #شنۆ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە. لە ساڵەکانی هەشتاکان، واتە لە جەنگی نێوان (ئێراق و ئێران) بە بیانووی پاراستنی بەردە شوێنەوارییەکە لەلایەن ئێرانەوە، گواستراوەتەوە بۆ مۆزەخانەی نیشتمانیی #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داوا دەکرێت ئەم بەردە شوێنەوارییە مێژووییە بگەڕێندرێتەوە بۆ شوێنی خۆی.
ناوچەی کێلەشین لەسەر ڕێگای سۆران بۆ شاری شنۆ، لە بەرزایی دوو هەزار و 860 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، بەرزیی بەردنووسی کێلەشین یەک مەترە و پانییەکەی 60 سانتیمەترە، بە نووسینی بزماری (مێخی) بە دوو زمانی ئۆرارتۆ و ئاشووری لەسەری نووسراوە.
نووسینەکەی سەر ئەم بەردە لە (43) ڕستە پێکهاتووە، مێژووەکەی بۆ 800 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، لە هەر دوو لایەکانی نووسین هەیە، کە لایەکی بە نووسینی #ئورارتو# و لایەکەی دیکەیش بە ئاشوورییە. ئەم بەردەنووسە لەلایەن (ئیشیوینی و مینۆوا) ، کە هە‌ردووکیان پاشاکانی خاکی (تۆشیبا) بوونە، نووسراوە و وەکوو دیارییەک بە خواوەندی خالیدی، خواوەندی شاری مۆساسیر دراوە.
فازڵ هاودیانی، مێژوونووس و لێکۆڵەر لە سنووری ئیدارەی سۆران، بۆ (باسکورد) دەڵێت: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەندین شوێن و ناوچەی شوێنەواریی گرنگ هەن، پێویستیان بە کاری کنە و پشکنین و پاراستن هەیە، یەکێک لەو شوێنەوارە گرنگانەش بریتی بووە لە (بەردەنووسی کێلەشین) ، کە لە دوای ساڵی 1984 لە جەنگی نێوان ئێراق- ئێران، بە بیانووی پاراستنی بەردە شوێنەوارییەکە، لەلایەن ئیرانەوە گواستراوەتەوە ئێران و لە مۆزەخانەی نیشتمانیی شاری ئورمییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانراوە، من لەنزیکەوە سەردانی مۆزەخانەکەم کردوووە و چاوم بەم بەردنووسە شوێنەوارییە کەوتووە.
ئەو مێژوونووسە خوازیاریشە ئەم بەردەنووسە شوێنەوارییە بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو شوێنەی، کە پێشتر لێی بووە، واتە بۆ کێلەشین لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی باشووری کوردستان و لەوێ‌ پارێزگاریی لێ بکرێت، یان لە مۆزەخانەی کولتووریی شاری #هەولێر# دابنرێت، لە هەمووشیان گرنگتر، پێویستە هەوڵ بدرێت مۆزەخانەیەکی شارستانی و کولتووری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابمەزرێت، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو پارچە شوێنەوارییانەی لە ناوچەکەدا دەدۆزرێنەوە، تیادا کۆبکرێنەوە و پارێزگارییان لێ بکرێت.
لای خۆیەوە پارێزەر پشتیوان ڕزگار، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: کەلوپەلە شوێنەوارییەکان نیشانە و هێمای نەتەوە و مێژووی کۆمەڵگە و موڵک و سامانی وڵاتن، پێویستیان بە پارێزگاری لێکردن هەیە، بۆ مەبەستی هێشتنەوەی سمبول ی مێژوویی نەتەوە لەهەر وڵاتێکدا، هەر جۆرە دەستدرێژیکردنێکیش بۆ سەر ئەو جۆرە کەلوپەلانە چ بە دزینیان بێت، یا لەناوبردنیان بێت، ئەوا دەچێتە چوارچێوەی تاوان و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە، جا ئەگەر کەلوپەلە شوێنەوارییەکان لەلایەن تاقەکەسێک یا چەند کەسێکەوە بردرابن، ئەوا بەپێی یاسای ناوخۆی وڵات مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام ئەگەر پارچە شوێنەوارییەکان لەلایەن وڵاتێکەوە بردرابن و دەستیان بەسەردا گیرابێت، جا لە دەرەنجامی شەڕ و داگیرکردنی وڵاتەوە بووبێت، یا هەر هۆکارێکی دیکەوە، ئەوە ئەو کاتە بابەتەکە دەچێتە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و وڵاتەکە مافی هەیە داوای گەڕانەوەی کەلوپەلە مێژووییەکانی خۆی بکات و لەو وڵاتەی وەربگرێتەوە.
وتیشی: ئەگەر وڵاتەکە ئامادەنەبوو بە گەڕاندنەوەی کەلوپەلە شوێنەوارییەکان، ئەوا دەکرێ پەنا بۆ دادگایەکی نێودەوڵەتی ببردرێت، بە مەبەستی پابەندکردنی وڵاتەکە و ڕادەستکردن و گەڕانەوەی شوێنەوارییەکان, هەروەک میسڕ، کە داوای گەڕانەوەی چەند کەلوپەلێکی شوێنەواری لە بەریتانیا کرد و گەڕاندییەوە وڵاتەکەی، چەندان نموونەی دیکەی هاوشێوە هەن.“[1]
ئەم بابەتە 220 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com- 24-12-2023
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەوار و کۆنینە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-12-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سیدەکان
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 24-12-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-12-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 220 جار بینراوە
دوو پێشمەرگە لەلای بەردی کێلەشین - ساڵی 1982
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوو پێشمەرگە لەلای بەردی کێلەشین - ساڵی 1982

دوو پێشمەرگە لەلای بەردی کێلەشین - ساڵی 1982
[1]
ئەم بابەتە 1,208 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - بەناز جۆڵا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنۆ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-03-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-03-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,208 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.185 KB 21-03-2021 بەناز جۆڵاب.ج.
ڕاگەیێندراوی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەڕەکەی کێلەشین
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیێندراوی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەڕەکەی کێلەشین
بەڵگەنامەکان

ڕاگەیێندراوی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەڕەکەی کێلەشین
بەڵگەنامەکان

خەڵکی مافخوازی کوردستان!
رێکخراو ‌و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!
کۆڕ ‌و کۆمەڵە نێونەتەوەیییەکان!

دوای چەند ڕۆژ هەوڵ ‌و چالاکیی چەندین لایەنە بۆ دانیشتن ‌و دیالۆگ لەگەڵ سەرکردایەتیی pkk بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی ناخۆش ‌و دڵتەزێن نەبین و گرفت ‌و کێشەیەک کەلە نێواندا هەبوو بە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ چارەسەری بکەین، pkk فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە هێرش بکەنە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ‌و بەداخەوە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 3/3/1393ی هەتاوی بەرانبەر بە 24-05-2015ی زایینی هێزەکانی pkk تەقەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد ‌و شەڕی نەخوازراو لەگەڵ هێزێکی کوردیی بەسەردا سەپاندووین. بەپێی هێندێک زانیاری، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە مۆڵ دراون و ئەگەری زۆری تێکەڵبوونی هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی pkkدا هەیە.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!

ئەو شەڕە نەخوازراوە دەکرا بە ڕێگای سیاسی و لۆژیکییەوە خۆی لێ لا بدەین و دەستە و یەخە لەگەڵ هێزێک نەبین کە ئەرکی ئەو ڕزگاریی بەشێکی دیکەی کوردستانە ‌و ئێمە کە بەدژی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەین، ئەوان نەکەونە ئەو نێوە و ڕووداوەکان بە ئاڕاستەیەکدا نەچن کە ئەوان ببنە سپەر ‌و قەڵغان بۆ هێزی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەوپەڕی بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو کردەوە دزێوەی pkk ڕادەگەیەنین کە دەچێتە خانەی خیانەت بە خەباتی کوردەوە‌و ئەوەش ڕادەگەیەنین نە دەسپێکەری شەڕ بووین و نە خوازیاری درێژەی کێشانی ئەو ناخۆشی و شەڕەین و داواکارین کە هەم ڕێبەرایەتیی pkk پەنا بباتە بەر مەنتق و لۆژیکی سیاسی و نەتەوەیی و دەست لەو ڕێگا هەڵەیە گرتوویەتی بەر، هەڵگرێ‌.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە هەموو بەشەکانی کوردستان!
رێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!

داواتان لێدەکەین کە بە هەر ڕێگایەک بۆتان دەکرێ‌ وێڕای مەحکومکردنی ئەو شەڕفرۆشییەی PKK، هەوڵ بۆ گۆڕینی هەڵوێستی ناکوردانەی ڕێبەرایەتیی PKK بدەن و هەموومان چەکی خەبات و شۆڕشمان ڕوو لە دوژمنانی گەل بکەین نەک ڕوو لە یەک.

هەر جۆرە زانیارییەکی دیکە لە پێوەندی بە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونەکە و ئاکامی هەوڵە سیاسی و پێوەندییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە، ڕای گشتیی لێ‌ ئاگاداردەکەینەوە. بەڵام وێڕای هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکی نەتەوەیی و سیاسی و ئاشتیخوازانەمان، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە تەسلیمی گوشار و هەڕەشە و خۆسەپێن نابین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
3ی جۆزەردانی 1394ی هەتاوی
24ی مەی 2015ی زایینی
ئەم بابەتە 9,313 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-05-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,313 جار بینراوە
کێلەشین
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: شوێنەوار و کۆنینە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێلەشین

کێلەشین
کێلەشین ناوی ناوچەیەکی شاخاویە کە لە چەندین چیا پێکهاتووە و بە هۆی جێگیربوونی کەتیبەی مێژوویی کێلەشین لەو ناوچەیە، هە‌ر بەو ناوە ناسراوە.
ئەو ناوچەیە دەکەوێتە باشووری شاری شنۆ، چەندین کێوی بڵند و ڕووباری لەخۆ گرتووە.
ڕەنگە زۆر کەس ناوبانگی ” کێلەشین”ی بیستبێ و پێیوابێ کە “کێلەشین” تەنیا ناوی کێوێکی سەربڵندی کوردستانە و لە ناوچەی شنۆ هە‌ڵکەوتووە و نەزانێ کە لەو مە‌ڵبەندەدا بەردێکی بەناوبانگیش هە‌بووە‌ بە‌‌ ناوی “کێلەشین” کە سەردەمێک بیر و هزری شوێنەوارناسانی دەرەوەی کوردستانی بە خۆیەوە خە‌ریک کردبێ، ‌ ” کێلەشین” لە دوو وشەی “کێل” و “شین” پێکهاتووە.
کێل بە بەردی قەبر و شینیش بە ڕەنگی ئاسمانی “ئابی” دەگوترێ. بەردی (کێلەشین) لە نزیک ئاوایی (دڕوو) کە گوندێکی سەر بە ناوچەی شنۆیە، هە‌ڵکەوتووە‌‌.
کێوێکی سەرکەشیشە کە هێزێکی پێشمە‌رگەی کوردستانیشی بەناوەوە کراوە و چەند ڕۆڵە‌یەکی قارەمانی گەلەکەشمانی لێ شە‌هید بووە؛ ڕەنگە ناوەکەی هەر لەو بەردە “کێلەشینەوە” وەرگیرابێ.
بەردی “کێلەشین” کە بە دوو خە‌تی بزماری “ئورارتۆیی و ئاشووری ” هەر چوار دەوری نووسراوە و بەرزایییەکەی دەگاتە 167سم و قورساییەکەشی ‌1.6 تۆنە، ناوبانگێکی مێژوویی هە‌‌یە. یەکەمین کەس کە ئەو بەردەی بە دونیا ناساند، کەسێکی ئەڵمانی بە ناوی “شولتز” بوو کە لە ساڵی 1829 ئەو بەردەی دۆزییەوە و وێنەی گرتووە.
کێلەشین هەروەها ناوی زنجیرە کێوێکە لەنێوان هەرسێ کوردستانی باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵات کە دەکەوێتە باشووری شاری شنۆ و بە دیوی باشووری کوردستانیشدا دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی “سیدەکان”ی سەر بە قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر.
هەروەها ناوی کێلێکی کۆنە کە بە زمانی ئورارتوویی باسی دیرۆکی ناوچەکە دەکا و ئێستا لە مۆزەخانەی شاری ورمێ پارێزراوە و کاتی خۆی لە شەڕی ئێران و عێراقدا لە ساڵانی هەشتاکاندا، سوپای ئێران ئەو کێلەی بردووەتە شاری ورمێ، هەروەها ناوی گوند و مەڵبەندێکە لە بانەی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
گەورەترین ئاسەواری مێژوویی شاری شنۆ بەردەنووسی کێلەشینە کە بە دوو زمانی ئورارتویی و ئاشووری لەسەری نووسراوە و مێژووکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی
هەشتی پێش زایین.
بەردی کێلەشین
لە سەردەمی هاڵدییەکان بەردێکی بەناوبانگ بەناوی کێلەشین ماوەتەوە (تێکەڵی کولتووری یەهوود لە ئەورووپا ناوەکانی لای خۆمانیان بۆ عیبری بردووە کە یەکیان دەتوانێت وشە‌ی ئارارات واتە هاڵدی، یان هێڵدی، یان هەردیی بێت) لەم بەردەدا بە ڕێنووسی بزماری نووسراوە، لە شنۆ چیایەک بە هەمان ناو هە‌یە و زۆر بەناوبانگە و لەڕووی سروشتییەوە سەرنجڕاکێشە.
ئەم بەردە ڕەنگ شینە لە تاشەبەردێکی چەند گۆشە‌ دروست کراوە، کاتێک کە شتێکی پێدا دەدرێت وەک ئاسن دەنگ دەداتەوە.
لە ساڵی 1327هە‌تاوی (1948ی زایینی) دایرەی نەشری ئەرتەش (سوپا)ی ئێران لە سەردەمی حکوومەتی حەمەڕەزا شای پالەویدا لە بیری ئەوەدا بوو کە بەردەکە ببات بۆ مۆزەخانەی ئێران، بیانووە‌کەشیان ئەوە بووە کە خە‌ڵک بە تیر هاویشتن بۆی، نووسراوەکانی لەناو دەبەن.
ترسیشیان لەوە بوو کە ئەگەر بێت و بەردەکە ببەن، لەنێوان هۆزەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچەیە و سنووری ئێران ناکۆکی پە‌یدا دەبێت.
عێراقییەکان ئەوە دەڵێن کە ئەرتەشی ئێران بەو کارە دەیەوێت سنوورەکان ببەزێنێت و پە‌رە بە سنووری خۆی بدات، بەڵام لە کۆتاییدا بەردەکە بەرەو مۆزەخانەی ورمێ ڕەوانە دەکرێت.
کێلەشین کە کوێستانێکی گەورەیە بەشێکی زۆریشی دەکەوێتە دیوی باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستانی عێراق) لە سیدەکان کە شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە و ناوەندی ناحیەی سیدەکانە و تا پێش ساڵی 1996 بە فەرمی هە‌ر بە ناحیەی برادۆست دەناسرا.
سیدەکان لەوپەڕی باکووری پارێزگای هەولێرە و کەوتوەتە ڕۆژئاوای ‏شاری شنۆوە و لەڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین ناحیەکانی هەولێرە و زۆربەی ‏دەڤەرەکە شاخاویە و دەشتانیی کەمە. باشترین شوێنە بۆ بەروبوومی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ، هەروەها لە ڕۆژگاری دێریندا ڕێڕەوێکی گرنگی بازرگانی بووە، ڕۆژەەڵات و باشووری کوردستانی لەڕێگەی کێلەشینەوە پێکەوە بەستووەتەوە.
سەرچاوە:basnews
ئەم بابەتە 17,329 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-11-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 17,329 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.19 KB 06-11-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کێلەشین
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کێلەشین
شوێنەکان

کێلەشین
شوێنەکان

یەک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵات
[1]
ئەم بابەتە 2,384 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-01-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,384 جار بینراوە
کێلەشین ئەشنە یا شنۆ
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کێلەشین ئەشنە یا شنۆ
کورتەباس

کێلەشین ئەشنە یا شنۆ
کورتەباس

کێلەشین ئەشنە یا شنۆ
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=393598&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کێلەشین ئەشنە یا شنۆ=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 1,215 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-04-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-04-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 28-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,215 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی PDF 1.0.14 MB 11 16-04-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کێلەشین مێران دەکوژێت، کەرگەوزێنان لەخۆی دەدات
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: پەند و ئیدیۆم | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێلەشین مێران دەکوژێت، کەرگەوزێنان لەخۆی دەدات

کێلەشین مێران دەکوژێت، کەرگەوزێنان لەخۆی دەدات
کێلەشین مێران دەکوژێت، کەرگەوزێنان لەخۆی دەدات.
کێلەشین: ناوی شوێنە لەگەڵ ئەوەدا بەردێکی شوێنەوارییە، لە ناوچەی هۆزی گەورەی برادۆست، بە هێڵی مزماری لەسەری نەخشێنراوە، لە مۆزەخانەی ورمییە پارێزراوە. کەرگەوزێن: ناوی گوندێکە لە خوار کێلەشین. مێر: کەسی جوامێر و ئازا، واتە: کۆمەڵێک کەسی جوامێر سەرکەوتن تۆماردەکەن، هەندێک کەسیش کە ژێرکەوتوون، گریان و شینیانە. [1]
ئەم بابەتە 40 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەند: بەشە شێوەزاری سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 03-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 40 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,104
وێنە 105,396
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,950
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!