پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,058
وێنە 105,452
پەرتووک PDF 19,106
فایلی پەیوەندیدار 96,118
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 56 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 6



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کور
ئامار و ڕاپرسی

ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کور
ئامار و ڕاپرسی

ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەم ڕاپۆرتە دۆخی مافی مرۆڤ لەمانگی ئاپریلی 2016 لە ڕێ کەوتی جومعە13خاکەلێوە تاشەمە11گوڵان بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لەراپۆرتی ڕێخراوە مەدەنیەکانی ئێران و ڕێخراوەکانی مافەکان مرۆڤ لە کوردستان کۆ کراوەتەوە.جێگەی ئاماژەیە بەهۆی دۆخی بەسراوی هەواڵنێری لە ئێران و ئیزن نەدەان بە ڕێخراوە مەدەنی ومافەکانی مرۆڤ ئەم ئامارە تەواونییە لەوانەیر هەندێک ڕاپۆرت ڕادەستی ئیمە نەگەیشتبێت ئەمەتەنیا بەشێکە لە پێشێل کاریەکان لە مانگی ڕابردوو

کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەست بەسەر کردن زیاتر لە چەند سەد کەس لە شارۆمەندانی کورد، بە پێشێل کاری مافی مەدەنی و ئازادی ڕادەربڕین، بەرچاو نەگرتنی مافی ژیان، ئەمنیەتی تاکەکەسی، سووکایەتی بە هاووڵاتیان کورد، ئەشکەنجەی بەندکراوە سیاسیەکان و لەبەر چاونەگرتنی مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوە سیاسیەکان کۆتایی بە مانگی ئاۆریلی 2016 هێنا.

بەپێی مادەی19 جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە،هەر وەها لە بەندی1مادەی9 پەیمانی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی وسیاسیدا هاتووە; هەمو تاکێک مافی ئازادی وئەمنیەتی تاکاکەسی هەیە، هیچ مرۆڤێک نابێت کەسێک بەهۆی باوەڕەکانیەوە ئازار بدات.

لەبەندی دووهەمی مادەی19دا ئاماژە دەکات : هەر تاکێک مافی ئازادی بەیانی هەیە، دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی وتەکان و باوەڕەکانی بە هەرچەشنێ هەوڵ بدات وەک لەچاپ دان، بڵاوکراوەی هۆنەری، ڕیکلام، خوێندن و هەر چەشنە بەشوێنداچووندا ئاساییە بۆ باوەڕەکانی.

هەر وەها لەمادەی22دە هاتووە هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئەوەی هەیە ئەمنیەتی لەکۆمەڵگا ببێت ولە ڕێگای هەوڵ دان لە پانتای نەتەوەیی یارمەتی نێو نەتەوەیی بە بەرێخستن کردنی سەرچاوەکانی نێونەتەوی،مافی بزرنەبوونی ئابووری،کۆمەڵگایی وکلتووری خۆی بو پاراستنی پێگە وکەسایەتی خۆی بەکار بهێنێت. وبەپێی بەندی 5 هیچ کەس مافی ئەوەی نییە تاکێک ئەشکەنجە،ئازار،سزا بدات یان بە شیوەگەلی نامرۆڤانە سەرکوت بکات.

بە پێی جارنامە گەردوونیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەر تاک و کۆمەڵگایەک مافی هەیە بۆ مافە سروشتی و پێناسە کراوەکان تێکۆسان بکات و هەوڵ بدات کۆمەڵگایی خۆیی بنیاد نێت، هیچ ناوەندێک مافی ئەوەی نیە مافی ئەوانی تر پێشێل بکات و نایەکسانی بەرهەم بهێنێت.
لە ئیستا دا زۆرتر لە 50چالاکی سیاسی و باوەڕیەکان لە ئیران ورۆژهەڵاتی کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوەو چاوەڕێی جێ بەجێ بوونی سزاکەیان دەکەن

لە مانگی ڕابردوودا ڕاپۆرتیک سەبارەت بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی کورد لە گرتووخانەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دراوە.
بە پێی هەوالە گەیشتووە کان بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گیراوانی کورد بە هۆگەلی جۆراو جۆرلەسێدارە دەدرێن وئەم لە سێدارە دانانە بەرای گشتی ناگەیەت،کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێژەی لەسێدارە دان بڵاو ناکاتەوە

سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەمە 31خاکە لێوە لە گرتووخانە دەریا لەشاری ورمێ سزای سێدارەی 4 بەندکراوی کورد بە ناوگەلی”مەجید مورادی،ئەحمەد محی،علی ڕەزا ساریان و مەنسوور ڕازیانی”جێ بە جێ کرا.ناوبراوان بە تاوانی پەیوەندی دار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دران

لە ڕۆژی سێ شەمە بەڕواری7گوڵان بەندکراوانی کورد”سامان نەسیمی ومحمدعەبدوڵاهی”بانگهێشتی حسینیەی گرتووخانەی ورمێ کراون ولەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکەوە پێیان وترا:ئێوە لەدۆخی سووردان بۆ جێ بەجێکردنی سزاکانتان وتەنها دەتوانن داوای لێبووردن بکەن

قۆڵ پێچ کران

“قۆڵ پێچ کردن،بانگ هێشت کردن،دەرکردنی سزا،چێ کردنی فایل”

لەم مانگەدا ڕێژەی _____کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵ بەست وبانگ هێشتی بنکە ئەمنیەکان وسزایان بەسەردا سەپا

رۆژی جومعە 13خاکە لێوە میعاد ئەحمەدی چالاکی مەدەنی لە شاری سنە لە ماڵ خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرا.و دوای24کاتژمێر مانەوەلە ناوەندی ئاسایش وزانیاری شاری سنەراگوێزی گرتووخانەی مەرکەزی هەمان شارکرا،هەروەها ئاسایش بانگهێشتی سوهەیلا محمدی لە چالاکانی مەدەنی بۆ بنکەی ئاسایش کرا
لە شەمە 14خاکەلێوە وەفا ئازەربار خۆێندکاری زانکۆ خەڵکی شاری مەهاباد بە تاوانی هەوڵ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای4مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

یەکشەمە15خاکە لێوە سزای سێ ساڵ زیندان بەسەر برایان هوشەنگ ومحمد پیروز زادەگان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەپێندرا،ناوبراوان لە مانگی ڕەزبەر دەست بەسەرکرابوون لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ وە بە تاوانی هەوڵ دژی ئەمنیەتی ملی سزا دران

دووشەمە16خاکەلێوە “نەسرەدین دالایی میلان “خەڵکی شاری ماکۆ کە پاییزی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیرابوو بە تاوانی پەیوەندی بەیەکێک لە حزبە کوردیەکانەوە 6مانگ زیندانی بەسەردا سەپا
پێنج شمە 19خاکە لێوە لەچارەنووسی “پشتیوان نەهرۆیی” گەنجی کوردی شاری بانە کە سەرماوەزی ڕابردوو لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرابوو هێشتا هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

شەمە21خاکەلێوە “ئەفشین حسێن پەناهی”خەڵکی ناوچەدێولان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆل بەست و ڕاگوێزی شوێنیکی نادیار کرا
شەمە21خاکە لێوە بانگهێشت کردنی “سوهەیلا محمدی”بۆدادگاو دادگایی کردنی بەهۆی بەشداری کە کەمپەینی ڕزگار کردنی کانی بڵ وکۆکردنەوەی 5هەزار واژۆ بۆکانی بڵ

رۆژی24خاکە لێوە سێ برای بۆکانی بەناوگەلی “ئەفشین،سەعیدوحامد حەیدەرزادە” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کران

شەمە28خاکەلێوە یەکێک لەئەندامانی کانونی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە بەناو “تاهیر قادرزادە”سزای سێ مانگ ویەک ڕۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە

چوارشەمە یەکی گوڵان دادگای شۆڕشی شاری نەقەدە سزای لوقمان بالکی کوڕی علی وئیسلام مستفاپور کوڕی مامەند بە 11ساڵ و6ساڵ زیندان ڕاگەیاند

چوار شەمە یەکی گوڵان ئاسایش وزانیاری شاری سنە،خالد حسینی،غالب حسینی ومەجید حەمیدی،بانگ هێشتی بنکەی ئاسایشی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد وپێیانی ڕاگەیاند کە لە خۆپیشاندانی یەکی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکاربەشداری نەکەن
جومعە 3گوڵان دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای 6ساڵ ویەک ڕۆژ زیندانی بۆ علی حسن پەناهی مامۆستای خەڵکی ناوچەی دێولانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی سەر ڕاست کردەوە

سێ شەمە 7گوڵان ئاسۆرۆستەمی بانگهێشتی لقی36دادگای پێداچوونەوە کرا

چوار شەمە8گوڵان هێزە ئەمنیەکانی سەربەوەزارەتی ئاسایش وزانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەقەدە هەوڵی قۆڵبەست کردنی شەهاب ئەحمەدی ئازەر کوڕی ئەحمەد یان دا،ناوبراو پێشتر چەندین جار دەست بەسەر کرابوو

پێنج شەمە9گوڵان هێزە ئەمنیەکانی ئاسایشی بۆکان کوتایانەسەر ماڵی ئەفسانە بایزیدی کچی ئەبووبەکر ودوای قۆڵبەست کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوێزایانەوە
پێنج شەمە9گوڵان شەهاب ئەحمەدی ئازەر لەماڵەکەی خۆی لەیەکێک لە گەرەکە کانی شاری نەقەدە قۆڵبەست کرا،جێگەی ئاماژەیە ناوبراو لەلایەن هێزە کانی سەربە ئاسایش وزانیاری دەست بەسەر کراوە

پێنج شەمە 9گوڵان بێ ئاگایی لە چارەنووسی 7 هاوڵاتی بەناوگەلی”سامان ڕونما،رەزا عزەت تاج، وەلی شەریفی،سابیر ڕەسوڵی پور،محمد ڕویان وفاروق شەفاهی ویەک هاوڵاتی تر کە مانگی ڕەشەمەی ڕابردوو دەست بەسەر کرابوون،تائێستا لە چارەنووسیان و شوێنی دەست بەسەر کردنیان هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

جومعە 10گوڵان سامان قادری ئازەر هاوڵاتی خەڵکی بۆکان کە لە 23 مانگی بەفرانبار دەست بەسەر کرابوو هێشتا لە بەند دایەوە بنەماڵەکەی لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان

جومعە 10گوڵان “عبدالڵە بەرخان”کە پێشترلەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ پێچ وخرابووە ژووری تاکەکەسی ئاسایشەوە،دادگایی کراو یەک ساڵ سزای بەسەردا سەپاو ڕاگوێزی گرتووخانەی شاری مەریوان کرا

گرتووخانە

لە ئێستادا 384بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان دا ژیان بەسەر دەبەن

لەم مانگەدا پێشێل کاری مافی بەندکراوان لەوانە ئەشکەنجە،نەدانی چارەسەری پزیشکی”محمد سدیق کەبوود وەند،زەینەب جەلالیان،ئەفشین سوهراب زادە،کەیوان داوودی،علی ڕەزارەسوڵی، ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ ئەیوب ئەسەدی و… هەندێک لەو بەند کراوانەن کە سەبارەت بە چارەسەری پزیشکی لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکان پشت گوێ خراون. دەرکردنی بڕیاری سزای تازەو..وەک مانگەکانی پێشوو بەردەوام بوو بەشێوەی خوارەوەیە:

جومعە13خاکەلێوە سزای عوسمان موستەفاپور بەندکراوی کورد بەهۆی گوم بوون یان لەناو چوونی فایلەکەیەوە لە 25ساڵ بووبە 35ساڵ.ناوبراو بەندکراوی سیاسی گرتووخانەی ورمێ یە کە 25ساڵە بەبێ مافی پەیوەندی بەهیچ کەسێک لەدەرەوە لە گرتووخانەدایە

دووشەمە23خاکەلێوەبەهۆی جیانەکردنەوەی تاوانەکان لەیەک دی لە گرتووخانەی ورمێ، دووبەند کراوی سیاسی کورد بەناو”موستەفاسەبزی وعلی یەگانە”بەند کراەی بەندی 13لەم گرتووخانەدا کەوتنە بەر هێرشی کەرەستە دەس کردەتیژەکانی چەند بەند کراوێکی تاوانە مەترسیدارەکان وزۆر بە دژواری بریندار بوون

یەک شەمە29خاکەلێوە دوو بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی شاری تەورێز بەناو “محمد ئەمین ئاگوشی وئیرەج محمدی”لە دادسەرای تەورێز پێناسەی تاوانیان بۆ کرا بەتاوانی ساختەی تێک دانی باری ئاسایی گرتووخانە،ناوبراوان بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بەدۆخی نالەباری گرتووخانەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکە لە لقی7دادسەرای تەورێز فایلیان بۆ هاتە چێ کردن

یەک شەمە 29خاکەلێوە ڕاگەیاندنی مان گرتن لەخواردنی ڕەمەزان ئەحمەدکەماڵ بەهۆی کەم تەرخەمی کاربەدەستانی گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج سەبارەت بە چاودێری تەندرووستی وپزیشکی بۆ ناوبراو

لەیەک شەمە29خاکەلێوە ئەفشین سوهراب زادە بەند کراوی سیای کورد لە گرتووخانەی شاری میناب بەهۆی ڕێگە پێ نەدان بە چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەیەک لەدەرەوەی گرتووخانە بە دووراندنەوەی لێوەکانی دەستی دایەمان گرتن لەخواردن بەڵام سەرەڕای ناجێگربوون و مەترسی دار بوونی تەندروستی ناوبراو لە ڕۆژانی دوایی دا کەربەدەستانی گرتووخانەکە هیچ ئاوڕێکیان لێ نەداوە

دووشەمە30 خاکە لێوە ڕێگری کرا لەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆ بەند کراوی سیاسی کورد ئەیوب ئەسەدی لە دەرەوەی گرتووخانە بکرێت،ناوبرا دیسک کەمەری هەیە.دادگای شارەکە ڕێگەی چارەسەری لە دەرەوەی گرتووخانەکەی بەناوبراو نەدا

پێنج شەمە 2گوڵان لێدانی بەند کراوی کورد حسن کەماڵ ڕەمەزان،بەندکراەی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ یەکێک لە مەئموورەکانی گرتووخانەکە لەلایەن زیندان بان و بەڕێوەبەری گرتووخانەکە درایە بە پەلامار ولێدان و لووت وملی بەدژواری بریندار بوو،دوای لێدانیکی زۆر دەست وپێی بەستراو کرایە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکەوە

جومعە3گوڵان،رێگەپێ نەدان بەچارەسەری پزیشکی،پەیوەندی بەبنەماڵە وئازادی کاتی بەکەماڵ شەریفی ڕۆژنامەوان وچالاکی سیاسی دوورکراو لە گرتووخانەی شاری میناب،ناوبراو لە دۆخێک دا سزاکە تێ دەپەڕێنیت کە بە تێ پەڕبونی8ساڵ لە سزاکەی تەنها یەک جار توانیویەتی دایک وباوک خۆی ببینێت وئێستا تووشی گرفتی کۆئەندامی جووڵان بوو

شەمە4گوڵان ڕێگری لە چارەسەری پزیشکی وئازادی کاتی دوای22ساڵ زیندان هەمبەر بە “محمد نەزەری” بەندکراوی گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج کە بەهۆی ئاڵۆز بوونی فایلەکەی وگەندەڵی برووکراسی ناو گرتووخانەکە تائێستا لەبارێکی ناتەندرووست پشت گوێ خراوە

شەمە4گوڵان گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکی شیاو نەبوونی هیچ کارمەندێکی تەندرووستی لە دەرەوەی کاتی دەوام دۆخی بەند کراوە نەخۆشەکانی گرتووخانەکە زۆر نالەبار ڕاگەیەندراور

پێنج شەمە9گوڵان مان گرتنی500بەند کراوی گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی گوشار وئاستەنگی گەلیک کەلە گرتووخانەکەدایە بەتایبەت هەڵسووکەوەتی بەڕێوەبەر ودادوەری چاودێری گرتووخانەکە هەمبەر بە داواکاری بەندکراوان. ئەم کردەوە بووبەهۆی بەشداری نزیک بە 500 کەس لە مان گرتنەکەدا
بەندکراوان نیوەڕۆی28ئاپریل خوراکی گرتووخانەیان وەر نەگرت وبەفەرمی مان گرتنیان ڕاگەیاند

جومعە 10گوڵان “ئومێد ڕەحمانی”بەند کراوی بەشی تاوانە ماڵیەکانی گرتووخانەی ورمێ بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارو دۆخی ووڵام نەدانەوەی کاربەدەستانی گرووخانەکە مانگرتنی ڕاگەیان ورۆژی11گوڵان سەری خۆی لە گەچ گرت.لەدوای ئەم ڕووداوە ناوبراو لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکە ڕاگوێزی ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکە کرا کە دۆخی مەترسی دار بەراورد دەکرێت

جومعە 10گوڵان “محمد ئەمین ئاگوشی”گیراوی سیاسی بەهۆی باروودۆخی نالەباری گرتووخانەی شاری تەورێز دەستی دایە مانگرتن لە خواردن ناوبراو بەهۆی دۆخی نامرۆڤەنەی گرتووخانەکە خوازیارە دووبارە بگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری زاهیدان.

کرێکاران و سێنفەکان
گوزارشی پێشێلکاریەکانی مافی کرێکاران لەم مانگە دا :

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیتوونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا نزیکەی 1646 کرێکار لە کارەکانیان بێ بەش و دەر کراون، پێنج شیرکەتی گرینگی بەرهەم هێنان داخراون. لەو مانگە دا کرێکارگەلی زۆر بە هۆیی ئەوەی کە کرێدەست و موچەکانیان نەدراوەترێیە، تووشی کێشە بوون بۆ گوزەرانی ژیانیان.

لەم مانگە دا بە هۆیی داخرانی ڕێگای کۆڵبەری لە شارەکانی سەردەشت، مەریوان، پیرانشار و بانە لە ڕۆژەڵاتی کوردستان کە لە لایەن کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە ڕووی دا، نارەزایەتی گەورە ساز بوو و دوکانداران، کرێکاران و کۆڵبەران نارەزایەتیان دەربڕی و مانگرتنی سەراسەری لێ کەوتەوە کە تێیدا دوکن و بازارەکان داخران.
داخرنی سنوورەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێ کێەی زۆر گەورە بۆ خەڵک ساز کت، بەتایبەت ئەو خەڵکانەی بژێوی ژیانیان لە کارکردن لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. ئەوە لە کاتێک دایە کە دەوترێ نزیک لە 20 ماڵباتی کوردستانی بە کارگەلێ وەک کرێکاری و کۆڵبەری بژێوی ژیانیان لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار دەبێتە هۆیی کۆچکردنی کوردستانیان.
سەرەتایی بەهاری ئەمساڵ 500 کرێکاری فەرمی کارخانەی نەساجی برۆجێرد کە کرێکاری فەرمی و کۆنن، دەرفەتی کاریان بۆ نوێ نەکرایەوە، هەواڵەکان دەڵێن، بۆ کەم کردنەوەی خەرجیەکان، ئەو کارخانەیە نیوەی کرێکارەکانی دەرکردوە.

3 و 4 مانگی خاکەلێوە 100 نەفەر لە کرێکارانی کارخانەی ئیستەکی سنە لە کارەکانیان دوور خرانەوە و ئەوان بەم هۆیە مانگرتنی نارەزایەتیان ئەنجام داوە.

8 خاکەلێوە زیاتر لە 100 کرێکاری کارخانەی پارسیلۆنی خۆرەم ئاوا بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، گردبوونەوەیان کرد و لە پێش ناوەندی پارێزگای خۆرەم ئاوا ئەنجام دا، بەڵام هیچ کەس وەڵامی نەدانەوە.
بەیانی 14 خاکەلێوە بە فەرمانی پارێزگاری کرماشان، شەش کەس لە کرێکارڵنی فەرمانداری قەسری شیرین کە لە ناوەندی هاویاری شارەداری قەسری سیرین کاریان دەکرد، دەرکران.
15 خاکەلێوە، کارخانەی عمران صنعت لە شارۆچکەی پیشەیی سەرپێل زۆهاو داخراو و کرێکارەکانی دەرکران. ساحیبی کارخانەکە بەدزی شتە باش و بەقیمەتەکانی کارخانەی دەرباز کردبوو.

18 خاکەلێوە کۆمەڵێک کە کرێکارانی شەریکەی خەزمەت گوزاری ناوەندی ئاسەوارە کلتووریەکانی ئیلام بۆ نارەزایەتی دەربڕین بۆ بار و دۆخی کاریان لە 8 ساڵی ڕابردوو و هەرەها نەدرانی موچەکانیان و پارەی بیمەکانیان گردبوونەوەیان کرد و داخوازی چارەسەری گرفتەکانیان بوون.

هەر لەو ڕۆژەدا کۆمەڵێک لەو کەسانی داخوازی ماڵیان کردبوو،گردبوونەوەیان کرد، ئەوان داخوازیان کردبوو بۆ خانوو، ماڵەکانی ناسراو بە خانە مهر، ماوەی سێ ساڵ بوو ناویان نووسی بوو، پارەیڵن دا بوو بەڵام پارێزگایی ئیلام، خانوەکانی نەدابوونێ.

کرێکارانی شەریکەی پیشەی لە پاوە بە هۆیی کێشەکانیان، چارەسەر نەکردنی کێشە کاریەکانیان لە پێش فەرمانداری پاوە کۆبوونەوەیان کرد.

کرێکارانی شەریکەی پەیمانکاری بعثت کە لە گەڵ ناوەندی تێلفونی ئیلام کار دەکا، بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە کێشەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا. کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ناوەندی ئیلام بە هۆیی نەدرانی عەیدانەی 1395 و سابقە کار 1394و پارەی بیمە گردبوونەوەیان کرد.

هەر لەو ڕوژەدا شۆفیرنی شیرکەت واحدی ئیلام بە هۆیی دیاری نەکرانی موچەکانیان لە بەردەم ناوەندی شەریکەکەیان لە جادەی ئیلام -کرماشان گردبوونەوەیان کرد.

19 مانگی گوڵان کرێکارانی شەریکەی ئیستک بە هۆیی دەرکرانیان مانگرتنیان کرد
کارخانەی قالبسازی ئاسنی قوروە 400کرێکاری خۆیی دەرکرد.

19 خاکەلێوە، یەحی ئەحمەدنژاد، معاونی مەکتەبی سەرەتایی لە گوندی گردوانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.

20 خاکەلێوە، بەپرسانی حکومەتی بە هۆیی شەریان لەسەر بەشیان لە کارخانەی قەندی زەکەریا، ئەو کارخانەیان داخست، کە بوو بە هۆیی بێکار بوونی 250کرێکار.کرێکارانی کارخانە قەندی پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچە و جێ بەجێ نەکرانی داخوازیەکانیان مانگرتنیان کرد.

کرێکاران و کارمەندانی دەنگ و سیمای ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی زێدەکاریان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکارانی شەریکەی غرب دانە بە هۆیی نەدرانی موچەی سێ مانگیان، بیمەکانیان و سابیقەی کاریان لە شەقامی ئاویەر نارەزایەتیان دەربڕیی.

کۆەڵێک لە کرێکارانی شەریکەی شاهۆ لە کامیارن بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکارانی شەریکەی ئاسۆپلاست بە هۆیی نەدانی موچە و پاداشەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکاران و کارمەندانی خزەمەتگوزاری شارەداری ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی 5 مانگیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکاران وکارمەندانی شەریکەی بەرهەمهێنانی بیسکویتی غەزل لە ڕوانسەر بە هۆیی نەدرانی بیمەکانیڵ و پاداشتی 1394 یان نارەزایەتیان دەزبڕیی.

کرکارانی کارخانەی پولاد زاگرۆسی قوروە بە هۆیی دەرکرانیان نارەزایەتیان دەربڕیی، نەبوونی بروا و کێشە ساز کردنوو و گوێ نەدانە یاسایی کارکردن و دەرکرانیان هۆکاری ئەو نارەزایەتیە بوو.
کرکاران و کارمەندانی شارەداری ناڵۆس لە پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان، کارەکانیان بە جێهێشت و گردبوونەوەیان کرد.

کۆڵبەری و مین
کۆڵبەری کارێکی نافەرمی و نایاسییە کە خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەرهێنانی بژێوی ژیانیان، ناچار دەبن ڕوو بکەنە ئەو کارە. کۆڵبەران ژیانێکی پڕ دژوار و پڕ نەهامەتی دەبەنە سەر، لەلایەک بارێکی زۆر و بە بەهایی کەم دەگوێزنەوە، لەلایەکی تر لە لایەن هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی کۆماری ئێسلامی تەقەیان لێ دەکرێت، بە هۆیی ئەو کارە قورسەشەوە، تووشی دەها جۆر نەخۆشی دەبن کە دەبێتە هۆکاری ژیانی کورت بۆ ئەو چینەی کۆمەڵگا، ئەوە لە کاتێک دایە کە نەکەونە بەردەستڕێژی گوللەو نەکووژرێن یان بریندار نەکرێن.
لە مانگی ڕابردووش دا وەک مانگانی پێشوو، هەواڵی کووژران و بڕێندار بوونی کۆڵبەران هەبوو،
لە یەکەم ڕووداو دا بە هۆیی سێڵاو لە بانە کۆڵبەرێکی 22 ساڵان بە ناوی خالق غەفاری خنکا و گیانی لە دەست دا.
لە ڕووداوێکی تر دا و هەر لە مانگی ئاپریڵ کۆڵبەرێکی سڵماسی بە ناوی بێهزاد کەماڵی کەوتە بەر دەسرێژی گوللەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئێران و کووژرا.
لە ڕووداوێکی تر لە بانە، 14 ئاپریڵ کۆڵبەرێک دەدرێتە بەر گوللە و بیندار دەکرێت، کە بڕینەکانیشی زۆر سەختن.
لە ناوچەی دزلی، بە هۆیی نانەوەی کەمین لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە 4 کاسبکار دەکەونە کەمێن و دەڕفێندرێن و تا ئەو کاتە هیچ زانیاریەک لەسەر وان نیە.
لەو مانگەی کە دەرباز بوو، حاڵەتی هەرە دیار و گرینگ، مانگرتنی کاسبکارانی کورد بوو کە بە هۆیی بەستنی سنوورەکان ڕووی دا، لە شارەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار مانگرتنی چەند ڕۆژە ڕووی داو و لە نەهایەت دا سنوورەکان بۆ کاری کاسبکاران و کۆڵبەران کرانەوە، هەڵبەت لە شوێنگەلێ هێشتا نەکراونەوە.
تەقینەوەی مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمساڵیش قوربانی گرتنی دەست پێ کردوە، چاندنی مین لە لایەن ئێرانەوە، بیانۆیەک بووە هەمیشە بۆ پاراستن و بواری ئەمنی، بەڵام خۆدی ئەو مینانە ئاسایشی خەڵکیان گرتوە و خەڵک دەکەنە قوربانی.
سەرەتایی ساڵی نوێ، 5 حاڵەتی تەقینەوەی مین ڕووی داوە لە قەسری شیرین، کە چەندین کەس بڕیندار بوون و خەسارەتی زۆری ماڵی لە هاوڵاتیان داوە.
لە دێهلۆران بە هۆیی تەقینەوەی مین، ژنێک بە ناوی حەمیدە ڕاسهن تووشی مۆج گیران دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
هەر وەها بە هۆیی تەقینەوەی مین لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، 5 کەس کە بۆ گەران و خۆی ڕوویان لەو ناوچانە کردوو، بە هۆیی تەقینەوەی مین بڕیندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن کە دوویان مناڵن.
بە پێی زانیاریەکان، لە شەری 8 ساڵەی ئێران و ئێراق، 14 ملیۆن مین لە نێوان ئەو دوو وڵاتە چێنراون، کە زۆربەیان دەکەونە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆماری ێیسلامی ئێران، هیچ هەوڵێکی جدی بۆ پاکردنەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو مینە چێنراوانە نادات.

ژینگە
لە پێوەندی بە ژینگە و پاک و خاوێنی گوزارشەکانی ئەو مانگە ئەوانەن.

بیشەڵان و قامیشەکانی دەریاچەی زرێواری مەریوان ئاگر دران و لە دەسگایی ڕۆت فایەر کەڵک نەگیرا.
ئاوی خواردنوەی ئیسلام ئاوای غەرب بە ویروسی نۆڕاک پیس کرا.
ئاوی شارەکانی هەرسین، خۆرەمئاوا و ئێسلام ئاوای غەرب ڕەش و بۆ خواردنەوە نابێت.

بە هۆیی خۆڵ بارینەوە زیاتر لە 56 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ئێلام لە 10 لەسەد تا 100 لەسەد ویشک بوون.

خۆکووژی، کووشتن و هەڵەی پزیشکی
کچێکی 10ساڵان بە ناوی لەیلا لە دیواندەرە خۆیی کووشت.
کرێکارێک لە سەقز کە خێزاندار بوو، خۆیی کووشت.

دوو کچی گەنج بە ناوەکانی کاڵێ عەزیزی و لەیلا جەلالی لە سیلوانا خۆیان کووشت.
21 خاکەلێوە کچێکی 17 ساڵان بەناوی دڵشاد بەدەستی براکەی کووژرا.

دوو کوری 16 و 17 ساڵان بە ناوەکانی عەبدولا جەهان و عەبدولکەریم ئەمیری لە گوندەکانی سەر بە ورمێ خۆیڵن کووشت.

21 خاکەلێوە یەحیی ئەحمد نژاد مامۆستا لە گوندی گردوان خۆیی کووشت.

31 خاکەلێوە خالید.م لە سەقز خۆیی کووشت.
24 خاکەلێوە مەریەم.ع لە گوندی یارڵی مەهاباد خۆیی سوتاند.

شکوفە فەتح‌ئاادی 13 ساڵان لە لورستان بە هۆیی هەڵەی پزیشکەکان گیانی لەدەست دا.

25 خاکەلێوە خەدیجە مورادی 28 ساڵان لە کانی دیناری مەریوان خۆیی سوتاند.
مناڵێکی 12 ساڵان لە گوندی چالاب بە هۆیی هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەست دا.
هەینی 10 گوڵان گەنجێکی 23 ساڵان لە مەریوان خۆیی کووشت.
هەر لەو ڕۆژە و لە کرماشان ژنێک خۆیی کووشت.

لە کۆتایی دا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوادەکات لەگەلی کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان تێ بکۆشن و هەوڵ بدەن زوڵم و ناعەدالەتیەکانی کۆماریئیسلامی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد بە گوێی جیهانیان بگەیێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
ئەم بابەتە 10,734 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ئامار و ڕاپرسی : توندوتیژی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 74%
74%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-05-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-05-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,734 جار بینراوە
بارمتە، شەڕی نەرمی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ کۆمەڵگا/مەنیژە فاتحی و سەحەر فەیزی بەدانانی (بارمتە) بەشێوەی کاتی ئازادکران
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بارمتە، شەڕی نەرمی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ کۆمەڵگا/مەنیژە فاتحی و سەحەر فەیزی بەدانانی (بارمتە) بەشێوە
بەڵگەنامەکان

بارمتە، شەڕی نەرمی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ کۆمەڵگا/مەنیژە فاتحی و سەحەر فەیزی بەدانانی (بارمتە) بەشێوە
بەڵگەنامەکان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (مەنیژە فاتحی) خوێندکاری 22 ساڵ تەمەنی کورد خەڵکی بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەڕەشەمەی ساڵی پارەوە بەتۆمەتی (پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو، ئەوڕۆ دوشەممۆ 26ی ڕەزبەری 95 پاش تێپەڕاندنی 7 مانگ ڕاگرتنی لەژوورە تاکە کەسییەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد و ورمێ، دەرەنجام لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد لە لایەن دادوەر جەوادی کیا بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد قەرانی، بەشێوەی کاتی تابەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.
هەروەها بەگوێرەی هەواڵەکان ئەوڕۆ سەحەر فەیزی کچە خوێندکاری کورد خەڵکی شاری سەقز پاش چوارمانگ تێپەڕین بەسەر دەستبەسەرکردنیدا بە بارمتەی دوو میلیارد قەران بەشێوەی کاتی ئازادکرا.
ناوبراو ڕۆژی 23 ی پووشپەڕی ئەوساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەتۆمەتی بەشداری لەناڕەزایی دەربڕینەکانی کوردستان وهاریکاری حیزب دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکرابوو.
جێی ئاماژەیە سەرەڕای هەموو پێشێلکارییەکانی وەکوو سەرکوت و زەبروزەنگ و پەلامارو دەستبەسەرکردنی چالاکانی سیاسی ومەدەنی وخوێندکاری، کۆماری ئیسلامی دەست دەداتە پێشێلکارییەکی دیکەی وەکوو وەرگرتنی (بارمتە) لەبنەماڵەی کەسی دەستبەسەرکراو وئازاد کردنێکی کاتی بۆئەوەی بڵێ ئازادکردنیش بۆکەسی تاوانبار وسەرپێچیکار لە دەزگای قەزایی ئێمەدا هەیە (شەڕێ نەرم لە گەڵ چالاکوانانی سیاسی و مدنی و…)
هەڵبەت پاش ئەوەی هەموو ئامانجەکانی لە سەرکوتکردن وتۆقاندن وئەشکەنجە ودانپێدانانی زۆرەملە پێکا، بۆئەوەی تیشکی مێدیا وچاودێرانی مافی مرۆڤی لەسەرخۆی لاببات وپاشان بە چەشنێک کەس وبنەماڵەی گیراویش منەتبار بکات وبتوانێ تەشەنە بکاتە نێو زەین ودەروونی بنەماڵەکانیانەوە وگوشارەکە لەسەر تاک بگوازێتەوە بۆ کۆی بنەماڵە وتەنانەت کۆمەڵگایش دەست دەداتە دیاردەیەکی قیزەون تری وەکوو بارمتە وەرگرتن.
واتە هەموو هەڵوێست ومافەکانی گەل لەبریتی بارمتەیەکی دیاریکراو مامەڵە پێ دەکات وکەسی ناوبراو چەشنی گۆشتی دەم تەڵە دەخاتە بازار وگۆڕەپانی بازرگانییەوە و پەردەیش بەسەر هەموو جینایەتە هۆڤانە ودژە مرۆییەکانی خۆیدا دەکێشێ ودواتریش سەرەڕای ڕوخاندن وکپ کردنی کەسی بەرهەڵستکار لەڕێی ئەو بارمتەیەوە کە هەموو ماڵ وحاڵ وسامانی بنەماڵەکەیە، ئاژاوە ودووبەرەکی وماڵوێرانی پێشکەشی بنەماڵ وتەنانەت کۆمەڵگایش دەکات.
بەچەشنێک بنەماڵەی لیقەوماو پێیەکیان لەدادگا وبەدواداچوون بکەن بۆ ماڵەکەیان و ڕووی ڕاستەقینەی مژارەکە لەتەمو مژی گەردەلوولی خوڵقێنراوی حکوومەت ون ببێ و دواتریش کەسی بەناو تاوانبار ڕاپێچی بەندیخانە دەکرێتەوە وبارمتەکەیش وەکوو خۆی هەرلەدەستی دادگادایە وهەرحوکمێکیک یان مەنفا وبڕیاردانێکی نامرۆیانەتری بۆببڕدرێتەوە بەپێی ئەوەی بنەماڵەکەیشی پێبەست کراون، ناچارە بێدەنگی هەڵبژێرێ، یان خۆ کەسی ناڕەزامەند گەربیەوێ نەچێتەوە زیندان و ووڵات ونیشتمانی خۆی چۆڵ بکات، ئەوگوشارە لەسەربنەماڵەکەی چەندد قات دەبێتەوە ولەکۆتایشدا دەست بەسەر بارمتەکەدا دەگیردرێ.
جگە لەوەی کەسێکی بەرهەڵستکاری لەزێدی خۆی وەدەر ناوە، پارەیەکی بەرچاویشی چنگ کەوتووە و کۆمەڵگایش ئەوەندی دیکە چاوترسێن کردووە وبەو ئاژاوە ودووبەرەکی وماڵوێرانییەی کە لەنێو بنەماڵدا چاندویەتی، کەسی بەرهەڵستکاری بێ نرخ وهۆکاری چارەڕەشی دەرخستووە وبەدیلێکی بەرچاوی نیشانی کۆمەڵگاداوە، کە ئەوانەی دژبەئێمە دەوەستنەوە هەرئەوانە هۆکاری چارەڕەشی وقەیرانی کۆمەڵگان. کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا یەکەم دەسەڵاتێکە لەم ڕێگەیەوە بنکۆڵی دژبەرانی خۆی دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
18-10-2016
ئەم بابەتە 4,374 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-10-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-10-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-10-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,374 جار بینراوە
بە تووندترین شێوە ڕووبەڕووی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبینەوه
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بە تووندترین شێوە ڕووبەڕووی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبینەوه
بەڵگەنامەکان

بە تووندترین شێوە ڕووبەڕووی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبینەوه
بەڵگەنامەکان

کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەوامی سیاسەتەکانی دووبەرەکی ساز کردندا، دەستی بە ناردنی تیمی بەکرێگیراوی دژە پەژاک بە جل و بەرگی پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات بۆ ئەو ناوچانە کردووه کە لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلاکانماندایە‌. ئەم تیمانەی دژە پەژاک لە ناوچەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت و مەهاباد لە جوڵە‌دان و بە ناساندنی خۆیان وەکوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات، دەستیان بە پروپاگەندە دژی بزوتنەوەکەمان و باجگیری لە خەلک و هەرەشەکردن لە کەسایەتیە وڵاتپارێزان کردووە. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەم مژارە بە گەلەکەمان لە هەبوونی ئەم پیلانە چەپەڵە و مەترسیدارە، وابەستە بوونی ئەم تیمانە بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیەنین و لە ئەگەری بینین ئەم گروپانە بە تووندترین شێوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە. هاوکات، هێزەکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ئەوەی کە لە ناوچەی سەردەشت پایەگا کۆنەکانیان پڕ کردۆەتەوە لە هێزی لەشکەری زۆر شوێنی نوێی نیزامیان درووست کردوە و بەم شێوازە دەیهەوێت ڕۆژهەڵاتی کوردستان ملیتاریزە بکات. ملیتاریزه کردنی کوردستان له لایەن ئیمەوه قبوول ناکریت و بە تووندترین شێوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە.‌
فەرمانداری قەرارگای ناوەندی هێزەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەم بابەتە 1,947 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-06-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,947 جار بینراوە
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی 25ی گەلاوێژی 95ی هەتاوی پاسدارانیسپای کۆماری ئیسلامی بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە ناوچەێیکی مەریوان کۆڵبەرێک دەکوژن و چواری دیکەش بریندار دەکەن
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی 25ی گەلاوێژی 95ی هەتاوی پاسدارانیسپای کۆماری ئیسلامی
بەڵگەنامەکان

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی 25ی گەلاوێژی 95ی هەتاوی پاسدارانیسپای کۆماری ئیسلامی
بەڵگەنامەکان

بە پێی هەواڵەکە هێزەکانی سپای پاسداران لە مۆڵگەی دۆڵەبی کۆڵبەران دەدەنەبەر دەسرێژ و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی هادی مینویی خەڵکی گوندێ” نێ” تەمەن 35ساڵان دەکوژن و چوار کۆڵبەریتریش بریندار دەکەن.
شایانی باسە سێ ساڵ بەرێ کاتێک سەرۆک کۆماری ئیسلامی حەسەنی ڕۆحانی بە شوعاری ئیسڵاحات و بە هێمای کلیلیکەوە گە گویا کلیلی چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی ئێرانی بەدەستەوە گرێ پوچکەکان دەکاتەوە و دەسەڵات و حکومەتی گرتە دەست، تاکە دیاری و دەسکەوتێکی بۆ کوردی ڕۆژهەڵات هەر داخستنی سنوورەکان و توند کردنی باری ئەمنییەتی کوردستان و زیاد کردنی ڕێژەی لەسێدارە دانەکان و دەست ئاوەڵا کردنی پاسدارانە بۆ تەقەی ڕاستەوخۆی پاسداران و کوشتنی کاسبکاران بە بێ لێپێچینەوە ئەمە تاکە کلیلی چارەسەری کۆمەڵگای کوردەواریە بوە و بە لای کۆماری ئیسلامییەوە هەر لە سەرەتای بەتاڵان بردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 57وە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
15-08-2016
ئەم بابەتە 10,612 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پارت و ڕێکخراوەکان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-08-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-08-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,612 جار بینراوە
بەیاننامەی ژمارە 1 پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دیمۆکرات، و لە سێداردەانی چەندین لاوی ڕۆژهەلاتی کوردستان
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی ژمارە 1 پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی
بەڵگەنامەکان

بەیاننامەی ژمارە 1 پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی
بەڵگەنامەکان

کۆروکۆمەڵانی سیاسی و دەسەڵات و چاودێری جیهانی
خەڵکی وڵاتداگیرکراو هەمیشە برینداری کوردستان
ئەمرۆ 8ی 9 / 2018 کۆماری ئیسلامی ئێراان، بە پێ گۆێدان لە یاساکانی جیهانی سنووربەزاندن، هاتووەتە ناو قووڵایی خاکی باشوری کوردستان، و بە تووندی لە ڕێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوان و کاتیوشاو ئامێرەکانی دیکە، پەلاماری بارەگاکانی هەردوو بەشی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی داوە، بە دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەم جۆرە کردەوە تروریستی و نایاساییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پێشچاوی هەمووتانەوە ئەوە ئەسەلمێنێت کە ئەم ڕێژیمە لە تێکدانی ئاشتی و ئارامی لە جیهاندا نموونەی بێ ڕکابەرەو وەک هەمیشە هیچ حیسابێک بۆ یاساو دەسەڵاتەکانی جیهانی ناکات، و بگرە ڕۆژانە ملهۆری خۆی زیاتر پێشاندەدات.
وەک #پارتی سەربەستیی کوردستان#، داوا لە هەموو ڕێکخراو وڵات و دەسەڵاتدارانی جیهانی دەکەین، کە ژیان و گیانی کوردانی ڕۆژهەڵات نێشتەجێ لە باشوری کوردستان بپارێزین و ڕێکگری لە ملهوری ئەم ڕێژیمە درندەیە بگرن. چی دیکە مەبنە تەماشاکەری ناعەداڵەتی و مرۆڤکوژی ئەم ڕێژیمە دژی ئازادی وئارامییە.
پارتی سەربەستیی کوردستان هاوخەمی خۆی ئاراستەی هەردوو حیزبی ناوبراو نێشاندەدات، سەرەخۆشی لە حیزب وکەس و کاری شەهیدەکان دەکات، و هیوای هەنگاوی بە پەلە بۆ هەرچی خێرا چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
هەر لەو پێوەندییەدا داوا لە دەسەڵاتی باشوری کوردستتان دەکەین، کە لە بواری بەرگری و یاسای نێودەوڵتێشەوە بە خێرایی بەرگری لەو سەدانجار سنووربەزاندنەی ئەم ڕیژیمە کوردکوژ و ئازدی کوژە بکەن، و ڕێگە نەدەن هەر لە سەر خاکی کوردستان ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان قەتڵ و عام بکەن، داوا بکەن لە هاوپەیمانانتان بە تایبەت ئەمرئکا کە قەدەغەی دژە فرین بە سەر سنوورەکانی هەردوو بەشی کوردستاندا ڕاگەیەنێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بەرەبەیانی ئەمرۆ کاک ڕامین حسێن پەناهی بەندی سیاسی کورد و چەندین بەندی دیکەی کوردستانی لە سێدارەدا وە، و بە هەزاران لە هێزەکانی خۆی و چەکی قورسی بە پەلە هێناوەتە دەوروبەری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە گژاچوونەوەی هەرجۆرە خۆپێشاندانێک، بە تایبەت لە شاری #سنە# و لە کاتی وەرگرتنەوەی تەرمی و شەهید ڕامین حسێن پەناهی>
پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای ئیدانەکردنی بەردەوامی کردەوە مرۆڤ و ئازادیکوژییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری فارسی ئێرانی، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی حسێن پەناهی و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران‎, و گشت هاوسەنگەرانی دەکات.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
#08-09-2018#
ئەم بابەتە 3,590 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-09-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,590 جار بینراوە
بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و...

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و...
ڕۆژی 17ی خەرمانی ئەمساڵ (8ی سیپتامبری 2018) ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەی خستە سەر مێژووی پڕ لە تاوان و دڕندەیی خۆی بەرامبەر گەلی کورد. ڕاست لە بەرەبەیانی ئەو شەوە‌دا کە جەللادەکانی ئەو ڕژیمە،3 بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهییان لە دار دا، سوپای پاسداران بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە نزیک شاری #کۆیە# دایە بەر هێرشی مووشەکی. لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران، 13 کەس لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و
#پێشمەرگە#کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و، دوو کەس لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون. نزیکەی 40 کەس لە تێکۆشەران و بنەماڵەکانی کوردی ڕۆژهەڵات بە هۆی ئەو هێرشە مووشەکییە، بریندار بوون کە بە داخەوە بارودۆخی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران تاوانی دڕندانەی ئێعدامی 3 لاوی ئازادیخوازی کورد، شەهیدان ڕامین حسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی، هەروەها هێرشی مووشەکی و کۆمەڵکوژانەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پلینۆمی کومیتەی ناوەندیی حدک بە توندی مەحکووم دەکا. ئێمە وێڕای هاوخەمیی قووڵمان لە گەڵ بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان، چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بریندارەکانی ئەو هێرشە دڕندانەیە بە ئاوات دەخوازین.
تیرۆر، دەستدرێژی و تاوانخوڵقێنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە گەلی کورد و ڕۆڵە ئازادیخوازەکانی نەتەوەکەمان، بەردەوام و لە زیادبووندا دەبێ و ناوەندی هاوکاریی بە ئەرکی خۆی زانیوە پێش ڕوودانی ئەم کارەساتانە لە ڕێکەوتی 27 جوولای بە نووسینی نامەیەکی سەرئاوەڵا هەموو لایەنە پێوەندیدارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ئاگادار بکات.
ئەگەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هیزە سیاسییەکانیان بە هەڵوێستێکی شیاو وەڵامێکی ددانشکێن بەرەوڕووی ئەو ڕێژیمە نەبنەوە.
ئێمە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە سەرنجدان بەو ڕاستییە، داوا لە خەڵکی خۆڕاگر و بە هەڵوێستی کوردستان دەکەین ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 19ی خەرمانان بە مانگرتنی گشتی، بێزاریی خۆیان لە نوێترین تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕابگەیەنن. جارێکی دیکە بە نەهاتنەدەر لە ماڵەکانتان، چۆڵکردنی شەقامەکان و داخستنی دوکان و بازاڕ، نمایشێکی پڕ شکۆ لە بێزاربوون و نا گوتنی خۆتان بەو ڕژیمە خوێنڕێژ و دژە کوردە، نیشان بدەنەوە. لە هەموو چالاکێکی ئازادیخوازی کورد لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش، داوا و چاوەڕوانیمان ئەوەیە بە هەموو توانای خۆیانەوە پشتی ئەم بانگەوازە بگرن و هەوڵی سەرخستنی بدەن.
ڕسوایی و نەمان بۆ ڕێژیمی تیرۆر و سەرکوت و تاوان، کۆماری ئیسلامیی ئێران
سەرکەوێ ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پێکهاتوو لە:
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- حیزبی دیموکراتی کوردستان
18ی خەرمانانی 1397
#09-09-2018#
ئەم بابەتە 3,771 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-09-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,771 جار بینراوە
پەلاماری هەوایی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەلاماری هەوایی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
بەڵگەنامەکان

پەلاماری هەوایی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
بەڵگەنامەکان

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
هێز و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان!
ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان!
کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر چی زیاتر لە نێوخۆی وڵات لە گەڵ پەرەگرتنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و، لە دەرەوە لە گەڵ گوشارە سیاسی و ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان بەرەوڕوو دەبێ، پتر پەنا بۆ سەرکوت و دەستدرێژی و تاوان و تیرۆر لە دژی ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دەبا.
هەر وەک لە ڕاگەیەندراویی خەبەریی نیوەڕۆی ئەمڕۆمان دا هاتبوو، کاتژمێر 10:45 ی ئەمڕۆ شەممە 8ی سیپتامبر(17ی خەرمانانی 1397) قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە حاڵێک دا پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی لێ بەڕێوە دەچوو، کەوتە بەر پەلاماری هەوایی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. پێویستە بگوترێ بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب کە لە نزیک شاری #کۆیە# و لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان دا هەڵکەوتووە، هەر ئەو شوێنەیە کە لە شەوی یەلدای1395 (21ی دیسامبری 2016)، بوو بە ئامانجی هیرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی کە بە داخەوە شەهید بوونی 7 کەسی لێ کەوتەوە.
هاوکات لە گەڵ ئەم پەلامارە مووشەکی و هەواییەی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، فڕۆکەی بی سەرنشینی سوپای پاسداران لە ئاسمانی ئەو ناوچەیە دا دەخولایەوە. بە هۆی ئەو پەلامارە مووشەکییە، بە داخێکی گرانەوە 14 تێکۆشەری حیزبی دیموکراتی کوردستان شەهید و پتر لە 30 کەسیشیان بریندار بوون. (ناو و زانیاریی پیوەندیدار بە شەهیدەکان هەر لە درێژەی ئەم بەیاننامەیە دا هەیە.) بەو هۆیەوە کە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب ناوەندی چالاکیی کۆمەڵێک ڕێکخراو و دامەزراوەی مەدەنییە، ژمارەیەک لە ژنان و منداڵان، کەسانی پیر و بەساڵداچوو و کەم ئەندام بە هۆی ئەم پەلامارەوە بریندار بوون و بنکە و دامەزراوەکانی تایبەت بەوانیش زیانی ماڵی و وێرانییەکی زۆریان بەر کەوت.
پەلاماری دڕندانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کاتێک دا ڕێکخرابوو کە شەوی ڕابردووش 3 بەندیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مرادی و ڕامین حوسێن پەناهی، سەرەڕای داواکاریی کۆڕوکۆمەلە مرۆڤدۆستەکان بۆ هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامیان، بە هۆی جەللادەکانی ئەو ڕێژیمە خوێنڕێژە ئێعدام کران. شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە دەستدرێژیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاکی هەرێم لە ڕۆژانی ڕابردووەوە بە شێوەی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان #سۆران# و #پیرانشار#، دەستی پێ کردبوو.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، وێڕای مەحکوومکردنی دەستدرێژی و پەلاماری مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزب لە خاکی هەرێمی کوردستاندا و هەر وەها نوێترین تاوانی ئەو ڕێژیمە بەرامبەر 3 بەندیی سیاسیی کورد، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی بە بنەماڵە وهاوسەنگەرانی شەهیدەکان وسەرجەم خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنێ و چاکبوونەوەی هەر چی زووتری بریندارەکان بە ئاوات دەخوازێ.
ئەگەر چی شەهید بوونی پۆلێکی گەورە لە ئەندامانی ڕێبەری و ژنان و پیاوانی #پێشمەرگە# و تیکۆشەری دێرین وبەوەج، بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیانێکی گەورە و زەبرێکی بە ژانە، بەڵام حیزبی دیموکراتی کوردستان دڵنیایی بە هەموو دلسۆزانی خۆی و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەدا کە ئەم جۆرە تاوانانە، ئەم حیزبە لە سەر خەبات بۆ ئامانجە لەمێژینەکانی و بەربەرەکانی لە گەڵ ڕێژیمی دیکتاتۆر و خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شێلگیرتر دەکا. حیزبی دیموکراتی کوردستان، ڕاهاتوە کە زەبر و پەلاماری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ڕێبەران و تێکۆشەرانی- هەر چەندیش گەورە و بە ژان بن- بە چۆکی دانەهێنن و لە خەبات ساردی نەکەنەوە. ڕۆڵە بە هەست و دلسۆزەکانی گەلی کوردیش وەک هەمیشە نیشانیان داوە کە ناهێڵن چەکی خەباتکارەکانی کورد بکەوێتە سەر ئەرز و ڕێگەی تیکۆشەرانی شەهید بی ڕێبوار ناهێڵنەوە.
ئێمە وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆمان بەرامبەر بە بە دەنگەوەهاتنی خەڵکی دلسۆز و دامو دەزگا تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی شاری کۆیە بۆ بە فریاکەوتنی بریندارەکان و خەڵکی ئاوارەبووی کەمپەکانی دیموکرات بە دوای ئەو پەلامارە مووشەکیەدا، ڕادەگەیەنین کە دەیان برینداری ئەو ڕووداوە وسەدان بنەمالەی دانیشتووی کەمپەکانی سەر بەحیزبی دیموکرات کە بە هۆی ئەو پەلامارە مووشەکی و هەواییەوە، مال و حاڵی خۆیان بە جێ هێشتوە، پێویستییان بە هاوکاری و پێڕاگەیشتنی مرۆڤدۆستانەی بە پەلە هەیە.
چاوەڕوانین نوێترین تاوانی کۆماری ئیسلامی لە دژی حیزبی دیموکرات و ڕۆلە بەندکراوەکانی کورد، ببێتە هەوێنی مانگرتنی گشتی و نارەزایەتیدەربڕینی یەکگرتووانەی خەڵک لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە هیزولایەنە سیاسی و خەباتکارەکانی کورد و ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش داوا دەکەین بە ڕێپێوان و کۆبوونەوە و ئاکسیۆنی جۆراوجۆری دیکە، دژی نوێترین تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنگ هەڵبڕن
داوا لە ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و بیروڕای گشتی جیهانیش دەکەین بەرامبەر بە دەستدرێژی و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئازادیخوازانی کورد لە نێوخۆی ئێران و لە دەرەوەی سنوورەکان بە تایبەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ئەمڕۆ لە قەلای دیموکرات بە دەستی ئەو ڕێژیمە، بیدەنگ و بێهەلویست نەبن.
ئەوە کە کۆماری ئیسلامی لە دوو تاوانی نوێ دا، هاوکات گیانی چەندین تێکۆشەر و خەباتکاری کورد لە حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی جۆراوجۆری ڕۆژهەلاتی کوردستانی کردوەتە ئامانجی کردەوەی جینایەتکارانەی خۆی، جێی خۆیەتی هاندەری هەموو لایەکمان بێ بۆ یەکگرتوویی، هاوپشتی وهاوخەباتی لە گەڵ یەکتر و، بەهێزکردنی خەبات تا کۆتایی هێنان بە تەمەنی پڕ لە سەرکوت و تاوانی ئەو ڕێژیمە.
سڵاو لە گیانی نوێترین شەهیدانی حیزبی دیموکرات و گەلی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان،
ڕسوایی و مردن بۆ ڕێژیمی دیکتاتۆر و خوینڕێژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
ئیوارەی سەمە 17ی خەرمانانی 1397
8ی سیپتامبری 2018
لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە 14 کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە 40 کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکان بریتیین لە:
کەریم مەهدەوی(کەریم #سەقز#ی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
ابراهیم ابراهیمی(برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
– هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حیزب،
کەریم ڕەسووڵزادە(مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حیزب،
هاوڕێ کارساز(هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حیزب،
پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە،
جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە،
مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە،
13 -14 – دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فێرگەی ئەم حیزبە کە هاوکات لە گەڵ قەلای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی مووشەکی (ناوەکانیان بە ڕەسمی هێشتا ڕانەگەیەندراوە).
#08-09-2018#
ئەم بابەتە 3,084 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-09-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,084 جار بینراوە
پەڕلەمانی ئەورووپا وێڕای مەحکووم کردنی ئێران، خوزیاری پێداچوونەوەی ولێکۆڵینەوە لەمەڕ پێشێلکارییە بەرفراوانەکان بوو لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەڕلەمانی ئەورووپا وێڕای مەحکووم کردنی ئێران، خوزیاری پێداچوونەوەی ولێکۆڵینەوە لەمەڕ پێشێلکارییە بەر
بەڵگەنامەکان

پەڕلەمانی ئەورووپا وێڕای مەحکووم کردنی ئێران، خوزیاری پێداچوونەوەی ولێکۆڵینەوە لەمەڕ پێشێلکارییە بەر
بەڵگەنامەکان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،265 کەس لەنوێنەرانی پەڕلەمانی ئەورووپا لەبەیانییەیەکی هاوبەش پێشێلکاری مافی مرۆڤیان لەئێراندا مەحکووم کردوخوازیاری پێکهێنانی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوە لەهەمبەر کوشتنی زیندانیانی سیاسێ،ڕادەستکردنی خوڵقێنەرانی جینایەتی دژبە مرۆڤایەتی بەدادگای نێودەوڵەتی وخستنی سپای پاسداران لەنێو لێستەی ڕەشەوە.
نوێنەرانی واژۆکار بەدەربڕینی دڵگرانی وپەرۆشی لەڕێژەی هەرەزۆری ئێعدامەکان لەئێران جەختایان کردەوە کەپترلە300کەس لەیەکەم خولی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانی ئێعدام کراون.
ئەم بەیانییە ئاماژەی بەڕاپۆڕتی لێبوردەیی نێودەوڵەتی کرد کە کوتوویەتی ئێران بەتەنیایی،55 لەسەدی ئێعدامەکانی بەناو ی خۆیەوە تۆمار کردووە لەجیهاندا لەساڵی 2016دا.
هەنووکە ئێران زۆرترین ئێعدامەکان لەهەموو جیهاندا جێبەجێ دەکات.هەروەها ئێران خاوەنی پلەی یەکەمی لەئێعدامی زیندانیان سیاسی هەیە کەلەکاتی دەسبەسەری تەمەنیان خوار 18ساڵ بووە.
دەقی بەیانییەکە ئاماژە دەداتە لێدوانەکانی ئاشکرای ڕۆحانی کەلە تلەڤزیۆنی ئێرانەوە بڵاوکرابوویەوە،کەلەوا ڕۆحانی ئێعدامەکانی بەیاسایەکی گونجاو یاسای خودا شوبهاندبوو.لەبەشێک لەبەیانییەکەدا داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کراوە کەپێش بەدرێژەی جینایەتەکانی ئێران لەعێراق وسوریا بگرن.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی ڕوون وبەردەوام پێشێلکاری مافی مرۆڤی کردووە بە یاسا وتابەئێستە سەدان کەسی ئێعدام وڕێژەیەکی زۆریشی بەزیندانی درێژخایەن مەحکووم کردووە.
http://www.kmmk.info/ku/7325
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-06-2017
ئەم بابەتە 4,325 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-06-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-06-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-06-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,325 جار بینراوە
حیزبە کوردییەکان ستراتیژێکی هاوبەشیان بۆ پاشەڕۆژی دوای کۆماری ئیسلامی نییە التفاصيل
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حیزبە کوردییەکان ستراتیژێکی هاوبەشیان بۆ پاشەڕۆژی دوای کۆماری ئیسلامی نییە ...

حیزبە کوردییەکان ستراتیژێکی هاوبەشیان بۆ پاشەڕۆژی دوای کۆماری ئیسلامی نییە ...
حەسن ڕەحمان پەنا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (ڕێگای کوردستان)، ئاماژەی بەوەدا کە بەدوری دەزانێ ئامریکا هەمان سیناریۆی ئەفغانستان و عێراق لەسەر ئێرانیش دووبارە بکاتەوە و ئەگەری پەلاماری سەربازی بە دوور دەزانێت.
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵەی ئێران، لەمیانی ئەو چاوپێکەوتنەدا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری(ڕێگای کوردستان)دەداتەوە و ڕوونیشی دەکاتەوە کە کۆمەڵەی ئێران دانیشتنی ئاشکرا لەگەڵ ئێران لە وڵاتێکی سێهەم و بە چاودێری ناوەندە نێونەتەوەییەکان ڕەت ناکاتەوە.
ڕێگای کوردستان: دۆخی ئێستای ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تادێ قەیراناوی تر دەبێت، ئەمریکا بە چەک و جبەخانەیەکی زۆرەوە حزوری فیزیکی و نیزامیشی هەیە، گەمارۆکانی سەر ئێرانیش تادی چڕتر دەبنەوە، ئێوە پێتان وایە دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات؟ ئایا پێتان وایە پەلاماری سەربازی بۆسەر ئێران لەگوڕێدا بێت؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: هەوڵی ئەمریکا تا ئێستا توندتر بوونەوەی زەختی ئابووری لەسەر کۆماری ئیسلامی بووە. بە سفر گەیاندنی فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە و دابڕانی هەرچی زیاتری ئەو دەسەڵاتە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کورتکردنەوەی دەستی کۆماری ئیسلامی بووە لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا.
ئەگەرچی ئابووری ئێران لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا بەزۆر هۆکاری جۆراوجۆر، لەوانە گەندەڵی و دزی و تەداخولی بەردەوامی سپای پاسداران، ئەو ئابووریەی نەخۆشتر و شپرزەتر کردووە، بەڵام گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکاش لە پانزدە مانگی ڕابردوودا، ئاسەواری نێگەتیڤی زیاتری لەسەر ئابووری نەخۆشی ئێران داناوە و ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتەی زۆر زۆر لە جاران دژوارتر کردوە.
سیاسەتی دەوڵەتی ترامپ بۆ پەلاماردانی نیزامی وەک ئەوەیکە لە عێراق و ئەفغانستان ڕوویاندا کە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بێت، بە دی ناکرێت.
بەڵکوو بە قسەی خۆیان ئاڵوگۆڕ لە ڕەفتاری حکوومەتدایە، نەک لەناوبردنی دەسەڵات. بەڵام بەهۆی میلیتاریزە بوونی ناوچەکە، بە تایبەت کەنداوی فارس و چەند بەرکەوتەی چکۆڵە کە تا ئێستا ڕوویان داوە و کۆنتڕۆڵ کراون، لەوانە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا و یان پەلاماربردن بۆ سەر چەند کەشتیی نەوت هەڵگر لە لایەن سوپای پاسدارانەوە، ئیمکانی بەرکەوتەی نیزامیی بەرتەسک لە نێوان ئەمریکا و ئێران، یەکێک لە ئەگەرەکان بووە و لە داهاتویشدا ئیمکانی دووپاتبوونەوەی هەیە.
سیاسەتی ئەمریکا دەرحەق بە ئێران تا ئێستا دەست پی هەڵگرتن لە زیادەڕەوییەکانی بووە.
قسەکانی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی کە چەند ڕۆژ پێشتر ڕایگەیاند لەگەڵ هەرکەسێک کە پێویست بکات لە پێناوی بەرژەوەندی نەتەوەییدا دادەنیشم، داگیرسانی گڵۆپی سەوز بۆ دانیشتن و وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا و شەخسی ترامپ بوو.
بەڵام دیارە بۆ ئەو کارە دەبێ ڕەزایەتی سوپای پاسداران و بەیتی ڕەهبەری بە تەواوی لەگەڵ بێت، ئەگەر ڕاگەیەندراو و بە ئاشکراش نەبێت.
بۆیە بە باوەڕی من ئەگەری هەڵگرسانی شەڕێکی گەورە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا تا ئێستاش دیاردەکانی دیار نییە و هەستی پێناکرێت.
بەڵام لێدان لە هێز و پێگە و لایەنگرانی ئێران لە سووریا، عێراق و لوبنان لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە بێ ڕەزامەندیی ئەمریکا بەڕێوەناچێت کە لە ڕاستیدا شەڕێکی بە وەکالەتە کە ئیسرائیل لە جێی ئەمریکا دژبە هێز و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی دەیکات.
ئەو هەڵسووکەوتە کورتکردنەوەی زیاتری دەستی کۆماری ئیسلامی لە ڕووداوەکانی ناوچەکە و تەسلیم بوون بە بەشێک لە داواکارییەکانی ئەمریکا بە بێ شەڕ و بەرکەوتنی نیزامییە.
ڕێگای کوردستان: بەرپرسانی ئەمریکا باسی ئەوە دەکەن کە ئەوان نیازی گۆڕینی ڕەفتاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییان هەیە نەک گۆڕینی ڕێژیمی سیاسی، ئایا ئێوە جیاوازییەک دەبینین لەنێوان گۆڕینی ڕێژیم و گۆڕینی ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی ئەو ڕێژیمە؟ یان ئایا دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ئێران هیچ گۆڕانێک بەخۆوە دەبینێ لە ئەگەری گۆڕینی ڕەفتارەکانی ڕێژیم؟ پێتان وایە چارەنووسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەژێر کاریگەری ئەو گەمارۆ ئابوورییانەی ئامریکا بەکوێ دەگات؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: بەڵێ لە نێوان گۆڕین ڕەفتار و گۆڕینی ڕژیمی دەسەڵاتدار لە سەر ئێران جیاوازیی زۆر هەیە. گۆڕینی ڕەفتار بە مانای دەست هەڵگرتن لەو زیادەڕەویی و تەداخۆلانەیە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە لەوانە فەڵەستین، لوبنان، سووریا، عێراق، یەمەن و شوێنەکانی دیکە دەیکەن. بە مانای دەست هەڵگرتن لە درووشمی لە نێوبردنی دەوڵەتی ئیسڕائیل لەسەر گۆی زەوییە.
بە مانای دەست هەڵگرتن لە سووتاندنی ئاڵای ئەمریکا و ئیسڕائیل لە خۆپیشاندانە دەوڵەتییەکان لە ئێران و دەست هەڵگرتن لە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئاخوندەکان لە نوێژی هەینی و هەروەها بە مانای دەست هەڵگرتنی سوپای پاسداران لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی لەم وڵاتەیە. دیارە هەموو ئەمانە بە مانای گۆڕینی ڕەفتاری ڕژیمە کە لە کۆماری ئیسلامی دەوەشێتەوە.
بەوتەی خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئەگەر هەر کات دەسەڵاتی ئیسلام بکەوێتە مەترسییەوە، دەست هەڵگرتن لە هەموو ئەو یاسا ئیسلامیانە ی کە ئەو پێی دە گوتن یاسای (ثانوییە) ڕێگاپێدراوە، کە وایە لە کۆماری ئیسلامی دا گۆرینی کردار بۆ مانەوەی دەسەڵات زۆر ڕێگا پێدراوە.
بەڵام ڕووخاندنی ڕژیم بە مانای دووپاتکردنەوەی سیناریۆکانی وەک عێراق لە دژی سەدام حسێن، ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان و لیبیا لە دژی معەممەر قەزافی، بە باوەڕی من تا ئێستایشی لە گەڵ بێت لە نەخشە و پلانی دەوڵەتی ئەمریکا دا نییە و بە ئاسانی ئەو دەوڵەتانەی کە ئاماژەیان پێکرا جێبەجێ نابێت.
ڕەوتی ڕووداوەکانی تا ئێستا هەروەکوو لە وەڵامی پرسیاری یەکەمیشدا ئاماژەی پێدرا، وەها داهاتوویەکمان پێ نیشان نادات.
گۆڕینی ڕەفتارەکانی ڕژیمی ئێران، ویست و داخوازی دەسەڵاتدارانی ئەمریکایە کە ئەگەر ئەوانە ڕووبدا دەبێت گەمارۆ ئابووریەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی لابچن.
بەڵام لە ئەگەری وەها هەلوومەرجێک دا و تەسلیم بوونی کۆماری ئیسلامی بەو شەرت و مەرجانە، ئەوەیکە دەمێنێتەوە کۆماری ئیسلامی ناسراوی تا ئێستا نییە، بەڵکوو دەسەڵاتێکی سەرو گوێکراوە کە کەمتر لە دەسەڵاتی 40 ساڵی ڕابردووی ئەو حکوومەتە دەچێت.
بەڵام ویست و داخوازی جەماوەری ناڕازی و دڵ پڕ لە قینی خەڵکی ئێران کە 40 ساڵە ئەسیری ئەو دەسەڵاتە زاڵم و سەرەڕۆیەن، نەک تەنیا گۆڕینی کردار و ڕەفتاری ڕژیم لە دەرەوەی سنوورەکان و ڕووبە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، بەڵکوو کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی لە ناوخوی وڵات دایە.
ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە بواری کۆمەڵایەتیی، ئابووری و سیاسیی ئێران، بەهاتنە مەیدانی زۆرینەی خەڵکی ئەم کۆمەڵگایە واتە کرێکاران و زەحمەتکێشان و خۆڕێکخستن لە دەوری حیزب و ڕێکخراوی شۆڕشگێڕ و جەماوەری تەیار بە سیاسەت، ستراتێژی سۆسیالیستی بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی کۆماری ئیسلامی مسۆگەر دەبێت.
وەها ویست و داخوازییەکیش لە خزمەت بە سیاسەت و بەرژەوەندەکانی ئەمریکا و هیچ کام لە زلهێزە کان و هیچ دەسەڵاتێکی سیاسیی دیکتاتۆڕی و سەرەڕۆ نییە.
ڕێگای کوردستان: ئەو دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکە چ ئەرکێک دەخاتە سەرشانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: هێز و لایەنە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا یەک سیاسەت، ڕێباز، تاکتێک و ستراتێژیان بۆ ئێستا و دواڕۆژی پاش کۆماری ئیسلامی نییە. هەر حیزب و لایەنێک بە پێی بۆچوون و سیاسەتی خۆی لەگەڵ ئەو هەل و مەرجە هەڵسووکەوت دەکات.
بەشێک لە لایەنەکان بە تایبەت لایەنی لیبڕاڵ و ڕاست ڕەوە کان، زۆر لە سەر لێشێواویدا بەسەر دەبەن و هەر ڕۆژێک شتێک دەڵێن.
بۆ نموونە، ڕۆژێک چاوەڕوانی تەداخولی ئەمریکا و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بە هیمەتی ئەوانن، ڕۆژێک دڵ بە چاکسازیخوازانی ناوخۆیی دەبەستن، ڕۆژێکی دیکە خەباتی چەکداری دەبێ بە درووشمیان، ڕۆژێک پاش نائۆمێدی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە نەرمی نواندن دەرحەق بە کۆماری ئیسلامی، پەنا بۆ بە ناو دانیشتن و وتووێژ دەبەن. ئەم سیاسەتە لە نەفسی خۆیدا ناتوانێ کۆکەرەوەی هێز و خزمەتکردن بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان بە هاوپشتی لەگەڵ خەباتی خەڵکی ئێران بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بێت.
بە نیسبەت حیزبی کۆمەڵە وەک لایەنی چەپ و سۆسیالیستی کۆمەڵگای کوردستان، هەوڵدان بۆ پشت بەخۆبەستنی خەباتی ڕەوای خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش، پووچەڵکردنەوەی خۆشباوەڕی لە نێو بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان بە باوەڕ و ڕێبازی لیبڕاڵی و ناسیۆنالیستی، دڵخۆش نەکردن بە تەداخولی نیزامی و عەسکەری ئەمریکا دژبە ئێران، هەوڵدان بۆ ڕێکخستن و بەهێزکردنی بزووتنەوە ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕانە جەماوەرییەکان لە ناو کۆمەڵگای کوردستان و تێکهەڵپێکان و پەیوەندی دانی ئەم بزووتنەوانە بە بزووتنەوە هاوچەشن و هاوشێوەکان لە ئاستی ئێراندا، ئەرکێکی لە پێشینەی ئێمەیە.
لە هەلومەرجی ڕوو لە ئاڵوگۆری ئێران و ناوچەکەدا، هەوڵدان بۆ هاوکاریی هاوبەش لە ئێستا لە سەر خاڵی دیاریکراو و لە داهاتووی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بۆ گیرۆدە نەبوونی کۆمەڵگای کوردستان بە شەڕی ناوخۆ و هەروەها بە ڕەسمیەت ناسینی دەسەڵاتی جەماوەر لە ڕێگای نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵکەوە لە لایەن هەموو هێزە سیاسیەکان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە، ئەرکێکی بەردەوام و ڕۆژانەی هێزی چەپ و سۆسیالیست لە کۆمەڵگای کوردستانە و کۆمەڵە کاری مسئولانەی بۆ دەکات.
ڕێگای کوردستان: لەو ماوانەی پێشوودا دەنگۆی دانیشتن و کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و چوار حیزبی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بۆوە کە گوایە لەوڵاتی(نۆروێژ) ئەو کۆبوونەوەیە کراوە، ئەو هەواڵە چۆن بووە؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: ئەوەیکە تا ئێستا بە لێدوانی ئەو لایەنانە دەگەڕێتەوە قسەی جۆراو جۆرییان تەحویلی خەڵکی کوردستان داوە.
بەڵام ئەوەیکە مەعلوومە دانیشتنێک لە وڵاتی نۆروێژڕوویداوە. ئەوەیشی کە ئاشکرایە، ئەو دانیشتنە هیچ پەیوەندییەکیان بە چارەنووسی خەڵکی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە ستەمی نەتەوایەتی، یان ڕێگا چارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی سیاسی و نیزامیی 40 ساڵی ڕابردووی نێوان کۆماری ئیسلامی و خەڵکی کوردستانەوە نەبووە.
ئەو دانیشتنە لە درێژەی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی دژبە خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان و بە مەبەستی پێکهێنانی تەفرەقە و ناکۆکی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە شۆڕشی خەڵکی کوردستان دایە.
ئەو دانیشتنە لە درێژەی هەمان کردەوە ترۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی، لەوانە تیرۆرکردنی د.عەبدولرەحمان قاسملوو سکرێتری پێشووی حزبی دیموکرات لە شاری ڤیەناینەمسا بوو.
بۆیە وەها دانیشتنێک بە نهێنی کە بە قەولی وتەبێژی هەندێک لە حیزبەکان لە نێوان ئەوان و بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسداران لە ساڵانی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە، هیچی لێ سەوز نەبووە و سەوز نابێت و لە لایەن خەڵکی کوردستان، بەرەی چەپ و سۆسیالیست و تێکۆشەرانی سیاسی غەیری ئەو چوار لایەنە، نە تەنیا پێشوازیی لێنەکرا، بەڵکوو بە نیگەرانی و گومانەوە درایە بەر ڕەخنە و توانچ.
ڕێگای کوردستان: ئایا ئێوە لەگەڵ دیدار و کۆبوونەوەدان لەگەڵ حکوومەتی ئێران؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان وەک هەر بزووتنەوەیەکی ڕەوا و بەرحەقی دیکە، بۆی هەیە و دەتوانێت لەگەڵ سەرسەخت ترین دوژمنیشدا، واتە کۆماری ئیسلامی دانیشتن و وتووێژ بکات.
ئەو مافە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو بزووتنەوەیەیە و هیچ پەلامار و تانە و توانجێکی شۆڤێنیزمی ئێرانی ناتوانێ ئەو مافە لەو بزووتنەوەیە زەوت کات.
بەڵام بارودوخی ئێستا و هاوسەنگی هێز لە نێوان نوێنە ڕانی بزوتنەوەی خەڵکی کوردستان و ڕژیم وەها نییە کە مەجالی گوفتوگوی تێیدا ڕەخسا بێت.
گفتوگۆکردن لەو بارودۆخەدا لە لایە ن ڕژیمەوە تەنیا دەتوانێ بوار خۆشکردن بۆ کۆمەڵێک پیلانی کورت ماوە بێت.
ئەگەر کۆماری ئیسلامی بە نیازی دانیشتن و وتووێژ بۆ چارەسەری سیاسی کێشەی خەڵکی کوردستان بە شێوەی ئاشکرا بێت، پێویستە لە زمانی وتەبێژانی ئەسڵییەوە وەها ویستێک ڕابگەیەندرێت.
هەروەها بۆ نیشاندانی ڕاستگۆیی لە وەها ئەگەرێکدا، پێویستە کۆمەڵێک کردەوە یان پێش مەرج لە خۆی نیشان بدات تا خەڵکی کوردستان، تێکۆشەرانی سیاسی و حیزبە سەرەکییەکانی کوردستان باوەڕ بە وەها دانیشتنێک بکەن.
لەوانە ئازادیی زیندانیانی سیاسی، کۆتایی هێنان بە فەزای نیزامی زاڵ بەسەر کوردستان، کۆتایی بە کوشتاری ڕۆژانەی #کۆڵبەر#ان، کردنەوەی فەزای سیاسی بۆ چالاکانی بوواری خەباتی کۆمەڵایەتیی و ڕێکخراوە سیاسییەکان، کشاندنەوەی هێزە نیزامییەکان لە شوێنی کار و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بۆ ناو پادگان و مەعەسکەرە نیزامییەکان.
لە وەها کەش و هەوایەکدا، کۆمەڵەی ئێران دانیشتنی ئاشکرا لە وڵاتێکی سێهەم و بە چاودێری ناوەندە نێونەتەوەییەکان ڕەت ناکاتەوە[1].
ئەم بابەتە 1,585 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | رێگای كوردستان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-09-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 22-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,585 جار بینراوە
دواپەردەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەیە!
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دواپەردەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەیە!

دواپەردەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەیە!
$دواپەردەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەیە!$
#ناسر باباخانی#
#11-12-2019#
سەرهەڵدانی ئەم دواییەی خەڵکی ئێران لە دژی دەسەڵاتی سیاسی، لەڕاستیدا دەکرێ وەک کامڵبوون یان باڵغبوونی سیاسی قۆناغ بە قۆناغ، لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا سەیر بکرێ. ڕێک بیست ساڵ لەمەوبەر بزووتنەوەیەک سەری هەڵدا کە دەکرێ وەک وردە ‌بزووتنەوەی خوێندکاری نێوزەد بکرێ، 10‌ ساڵ دواتر سەرهەڵدانی چینی مامناوەندی ئێران بە تایبەتی لە تارانی پێتەخت‌ وردە ‌بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بەناوی بزووتنەوەی سەوز ساز کرد، بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا سەرهەڵدانێک ساز بووە کە خۆی لە قاوغی وردە بزووتنەوە دەرهاویشتووە و لە هەندێ ڕەهەندەوە جیاوازی سەرەکی لەگەڵ وردە ‌بزووتنەوەکانی پێش‌ خۆیدا هەیە.
ئەم بزووتنەوەی دوایی، بزووتنەوەیەکی سەرانسەری بوو، جوگرافیایەکی زۆر بەرینتری لەخۆگرتبوو کە لە پاش یەکەم ڕاپەڕینی، تەنیا دوو ساڵی پێویست بوو سەرلەنوێ سەرهەڵداتەوە، هەروەها لە ڕوانگەی چینایەتییەوە لەوەپێشتر ئەگەر خۆپیشاندەران سەر بە چینی خوێندکار و چینی مامناوەند بوون، ئەوە ئێستا چینی هەژار و پێخواس و تەنانەت چینێکی دابڕاو لە چینی مامناوەند کە پێیدەگوترێ (lower-middle class) (زۆر کات خوێندەوارن و نەمرنەژی دەژین) هێمای سەرەکی بزووتنەوەکەن.
ئەو باڵغبوونەی باسمکرد لەنێو گەنج و لاوەکانی چینی هەژار و پەرواێزخراوی ئێراندا گەیشتووەتە لووتکە. بە پێی داتا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە یەک لەسەر پێنجی خەڵکی ئێران لە پەراوێزی گەورە ‌شارەکاندا دەژین و لەبەر هۆکاری داڕمانی ئابووری و نەبوونی خۆشبژێوی و وێرانیی کشتوکاڵ و بێکاری لە گوند و شارۆچکە و شارەکان کۆچیان کردووە بۆ قەراغ شارە گەورەکان کە زۆربەی هەرەزۆریان گەنجن، ئەمە لە کاتێکدایە کە داتا نافەرمییەکان باس لە 24 ملیۆن کەس لە پەراوێزی گەورەشارەکان دەکەن! کە ئەگەر وتەی پارلەمانی کۆماری ئیسلامی بکەین بە بنەما، کە دەڵێ هێڵی هەژاری لە ئێران 000\800\4 تمەنە، ڕادەی ئەم حەشیمەتە لە 24 ملیۆن زۆر زیاتر دەبێ، واتە لەشکرێکی تووڕە و وەزاڵەهاتوو کە دواجار دەتوانێ دەوری یەکلاکەرەوە بگێڕێ بۆ هەموو پێشهاتێکی سیاسی کۆمەڵایەتی، ئەگەرچی دیسان ئاگری سەرهەڵدانەکە بە توندوتیژترین شێوە بەڕواڵەت دامرکاوە.
لەڕاستیدا دەسەڵات زۆر باش بۆی دەرکەوت ئەم ڕاپەڕینەی دوایی لە دروشمی ڕیفۆرم و چاکسازی تێپەڕیوە و ڕێک وەلی فەقیهی نیشانە گرتووە و خوازیاری نەمانی ڕژیمە، بۆیە بە تەواوی هێزەوە، ڕێکخراوە سەرکوتکەرە نیزامی و ئەمنییەکانی بێ سڵەمینەوە خۆپیشاندەرانی سیڤیلیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە!
ئەوەی کۆماری ئیسلامی کردی بە چرای سەوزی ڕێبەری وڵاتەوە‌ هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە، کارەساتێکی مرۆیی بوو کە لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا وێنەی نەبووە، تەنانەت بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەموو دنیادا ئێران بوو بە یەکەم وڵات کە خێرایی ئینتێرنێت تا ئەو ڕادەیە خاو بکاتەوە و تەنانەت ڕادەی کەڵک وەرگرتن لە ئینتەرنێت لە سەتا بگاتە پێنج و دواجار سفر، بۆ سازکردنی دوورگەیەکی ئایزۆلەی دابڕاو لە دنیای ئازاد و بۆ کۆنتڕۆڵ و سەرکوت و داسەپاندنی کەشی ئەمنی بەسەر وڵاتدا و پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵە مەترسیدارەکانی ناوخۆ لەبارەی کوشتنی خۆپیشاندەران. هەر بۆیە ماوەی دە ڕۆژ ئێرانی لە جیهان دابڕاند، بەڵام سۆنامی گرتە ڤیدیۆییەکان لە پاش بەرقەراربوونەوەی هێڵی ئینتەرنێت دنیای هەژاند و جیهان ئاگاداری جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خۆپیشاندەرەکان بوو!
ئەوەی لە شارەکانی ئێران بینیمان، زیاتر لە سەرهەڵدان و شۆڕشی چینی هەژار و پێخواس و مامناوەندی ئێران دەچوو، کە گوشاری ئابووری بڕستی لێبڕیون. لەلایەکی ترەوە هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم گوشارە ئابوورییانەدا، فەساد و گەندەڵی بەرپرسانی باڵای حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هەم خۆیان، هەم خزم و کەسی هەرە نزیکیان، ئەم دژکردەوەیەی شەقامەکانی ئێرانی لێکەوتەوە.
بەڵام ئەمە تەنیا بەرهەمی گوشاری ئابووری ئەم ماوەیەی ڕابردوو نییە، ئەمە بەرهەمی کەڵەکەبوونی گوشاری سیاسی و داڕمانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چل ساڵ حوکمڕانی کۆماری ئیسلامییە. وڵاتێکی داڕماو و وێران لە هەموو ڕوویەکەوە.
سەرنجڕاکێشە کاتێ بزانین کە کۆماری ئیسلامی ساڵانە 830 ملیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵڵای لوبنان و 368 ملیۆن دۆلار بۆ حەماس دابین دەکا! ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی هەواڵی بانکی ناوەندی ئەوروپا لە ساڵی 2019 ، زیاتر لە 70 لە سەدی خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین!
بەهەرحاڵ ئەم دەنگهەڵبڕینانە بەڕای من دواجار لانی کەم زۆر هاوکێشە لە ناوخۆدا دەگۆڕن، کە گرینگترینیان، دیسان گەڕاندنەوەی شەقامە بۆ خەڵک. خەڵک لە هەموو دنیادا خاوەنی شەقامن، شەقام گەورەترین هێزە بەرانبەر بە چواردیوارییەک کە خاوەن دەسەڵاتەکان خۆیانی تێدا حەشار دەدەن. ئەمە ڕێک ئەو دیاردەیەیە کە چل ساڵە کۆماری ئیسلامی بە تەواوی توانایەوە هەوڵی بۆ دەدا نەیەتەدی و نەبێتە ئەمری واقیع، بۆ ئەم مەبەستەش لە هیچ چەشنە سەرکوت و زیندان و کوشتنێکیش درێغی نەکرد و ناکا. دیسامبەری دوو ساڵ لەوەپێش بوو کە خەڵک شەقامیان ئەستاندەوە و ئەمڕۆش هەمان چیرۆک دووپات بووە‌وه، ‌ واتە گرینگترین دەسکەوتی ڕاپەڕینەکان، وەرگرتنەوەی شەقام بوو!
هەوڵێکی بێ ئاکام و بێ ئەنجامی لانی کەم بیست ساڵی ڕابردوو لە قاڵبی ڕیفۆرمخوازیدا، (دوو دەیەی پێشتریشی لێ زیاد کەن) بوو بەهۆی ڕژانی خەڵک بۆ سەر شەقامەکان.
بۆ بەردەوامی ئەم خۆپیشاندانانە و بە گشتی ئەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە کە بێ سەرە و ڕێبەری نییە، سۆشیال میدیا دەتوانێ جۆرێ یەکێتی سەرانسەری ساز بکا کە بە تەعبیری مانوئێل کاستێلز وەک تۆڕێکی بەربڵاو و دوورودرێژ هیوا و تووڕەیی لە هەناوی یەکتردا کۆبکاتەوە. ئەگەرچی شوێنی لۆکاڵی سەرهەڵدان شەقامە و تووڕەیی خەڵک لەوێ خۆدەردەخا، بەڵام سۆشیال میدیا شوێنی کۆبوونەوەی سەرانسەری و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانە و هیوا بە دواڕۆژێکی باشتر. بۆیە ئەم بزووتنەوەیە دەبێ هەردوو ڕەهەندی باس کراو لەبەرچاو بگرێ.
بەڵام شەقامی کوردی دەبێ زۆر وریاتر لەگەڵ ڕاپەڕینە سەرانسەرییەکان بجووڵێتەوە و لەسەر هەست بێ کە نەبێتە کەواسووری لەشکر و ئاوردووی ڕاپەڕین، چون دیتمان‌ کۆماری ئیسلامی وەک هەمیشە دەستی ئاوەڵا‌ترە‌ ڕۆڵەی کورد بەبێ سڵەمینەوە بکوژێ و ئەمە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لە کاتی سەرهەڵدانێکی لەم چەشنە، دەسەڵات زۆر ئەمنییەتیتر لەگەڵ کورد دەجووڵێتەوە، بۆیە بەپێی ئەو پتانسییەلانەی کورد هەیەتی، دەبێ لە پڕۆسەی دەنگهەڵبڕینی سەرانسەریدا، ببێتە مێشکی ڕاپەڕین. [1]
ئەم بابەتە 347 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-12-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-12-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 347 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
کەس و شت و وشە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
سێبەری ترس
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
بەردینە شینە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,058
وێنە 105,452
پەرتووک PDF 19,106
فایلی پەیوەندیدار 96,118
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
کەس و شت و وشە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
سێبەری ترس
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
بەردینە شینە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.078 چرکە!