پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,833
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,236
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ئەنجام: 3 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

هۆشیار زێباری - هۆشیار مەحمود ئاغای زێباری
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هۆشیار زێباری

هۆشیار زێباری
ناو: هۆشیار
نازناو: هۆشیار زێباری
ناوی باوک: مەحمود
ڕۆژی لەدایکبوون: #02-12-1953#
شوێنی لەدایکبوون: #ئاکرێ#
$ژیاننامە$
ھۆشیار زێباری لەدایکبووی ساڵی 1953یە لە ئاکرێ، بەڵام لە #موسڵ# گەورە بووە. ھۆشیار موسڵمانێکی سوننە مەزھەبە. باوکی مەحموود ئاغای زێباری دەکاتە مامی #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا خوشکی ھۆشیار زێباری، حەمایل ھاوسەرگیری لەگەڵ #مستەفا بارزانی# کردووە. ھۆشیار زێباری ھەڵگری ھاووڵاتینامەی ئێراقی و بەریتانییە. لە ساڵی 1976، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی بەدەستھێناوە لە زانکۆی ئوردون. دواتر لە ساڵی 1980، بڕوانامەی ماستەری لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئیسکس لە بەریتانیا وەرگرتووە.
ھۆشیار لە ساڵی 1979، پەیوەندیکرد بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#. لە ھەشتایەکان بوو بە پێشمەرگە لە دژی ڕژێمی #بەعس#. لە ساڵی 1988، بووە ئەندامی لیژنەی ناوەندی لە پارتی. لە ساڵی 1992، بووە نوێنەری پارتی لە ئەمریکا، بەریتانیا. دوایی لە ساڵی 1999 بووە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکار لە پارتی کۆنگرێسی نەتەوەیی ئێراقی.
لە دوای جەنگی 2003 لە ئێراق، ھۆشیار بووە ئەندامی لیژنەی دادوەری ئێراقی. لە ئەیلوولی 2003، بوو بە وەزیری دەرەوەی ئێراق. لە #11-07-2014#، ھۆشیار زێباری لە پۆستی وەزیری دەرەوە لابرا. حسێن شارستانی جێگەی گرتەوە، ئەمەش وای کرد کە سیاسییە کوردەکان لە کابینەی وەزارەتی نووری مالیکی بکشێنەوە.
لە #18-10-2014#، ھۆشیار بوو بە وەزیری دارایی ئێراق. لە #21-09-2016#، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە بەھۆی گەندەڵییەوە و وەڵامنەدانەوەی پرسیارەکانی پەڕڵەمانی ئێراق لەسەر پرسی گەندەڵی. دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، زێباری وتی (ھۆکاری لادانم ھەڵدانەوەی گەندەڵی بەرپرسان بووە).
لە دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئێراق ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆک و جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی دەستنیشانکرد ، بڕیاردرا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق بکرێتەوە، ھۆشیاری زێباری سەڕەڕای ئەوەی پێشتر ڕای گەیاند پارتی کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بەڵام دواتر بە شێوەیەکی فەرمی پارتی ئەوی کاندید کرد، ئەمەش ڕووبەڕووی کاردانەوەی زۆری خەڵکی بووەوە بەھۆی ئەوەی پێشتر لەسەر کەیسی گەندەڵی لە کارەکانی دورخرابوونەوە. بەو ھۆیەوە چەند خۆپیشاندانێک دژی لە شاری #بەغدا# ئەنجامدرا. ڕۆژی #13-02-2022# دادگای فیدڕاڵی ئێراق پێداچوونەوەی بە دۆسیەی ھۆشیار زێباری کردەوە و بەشێوەیەکی فەرمی شیاوبوونی بۆ ئەو پۆستە ڕەتکرایەوە. لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەدا. زێباری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وتی کە ئەو بڕیارەی دادگا سیاسی بووە نەک یاسایی و بەرگری لە خۆی کرد کە ھیچ کێشەیەکی یاسایی نییە. [1]
ئەم بابەتە 23,836 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویكیپیدیا - 20-03-2023
فایلی پەیوەندیدار: 14
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 34
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
ژیاننامە
هۆز - تیرە - بنەماڵە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 02-12-1953 (71 ساڵ)
ئاستی خوێندن: ماستەر
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
ئایین و ئایینزاکان: موسڵمان - سوننە
جۆری خوێندن: کۆمەڵناسی
جۆری کەس: سیاسەتمەدار
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: وەزیر
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): ئاکرێ
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 30-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 23,836 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.118 KB 03-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
هۆشیار زێباری: پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا پڕە لە مین
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیین لەگەڵ هۆشیار زێباری

هەڤپەیین لەگەڵ هۆشیار زێباری
#هۆشیار زێباری# ، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ هەوڵ هەیە بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق و ئەم هەوڵە چڕتریش بووەتەوە.

لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ ڕووداو، هۆشیار زێباری باسی پێگەی هەرێمی کوردستان، حکومەتی ئێراق، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراق، دادگای فیدراڵی، هەڵبژاردن و زۆر بابەتی دیکەش دەکات لەگەڵ ئەو لوغمانەی لەنێو بودجەدا بۆ هەرێمی کوردستان دانراون، جەختیش دەکاتەوە لەوەی بودجە پڕە لە ئەلغام بۆ هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، هۆشیار زێباری ئاشکرای دەکات داواکارییەکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەیە بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی کە لەم نزیکانەدا کۆببینەوە.

هۆشیار زێباری دەڵێت هەوڵێک هەیە بۆ بچوککردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و یەکێتی نزیکە لەو بۆچوونەی دەیەوێت دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: ماوەیەکە هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق هەیە، بۆچوونی ئێوە چییە؟

هۆشیار زێباری: هۆکار زۆرن، بەڵام پرسیارێک، بە ڕەخنەی وەرمەگرە، ئێوە لە ڕووداو هەست دەکەن ئەم شتە هەیە؟

ڕووداو: بە دڵنیاییەوە

هۆشیار زێباری: ئەم هەوڵە هەیە و چڕتر بووە، لە ڕاستیدا زۆر هۆکاریش هەن، بێگومان هۆکاری سەرەکی ئەوەیە بەداخەوە ئەمانەی لەسەر دەسەڵاتی ئێراقن ئێستا، بە ناوی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت یان بە ناوی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعی، ئەو پابەندبوونانەی بە نووسراو ڕێکککەوتنی لەسەر کرابوو، وەکوو بڕیارێکی سیاسی بۆ دامەزراندنی ئەم حکومەتەی سوودانی، پابەندی نەبوون. دووەم، ڕێککەوتنێکی دیکە لەسەر ئاستی هەردوو حکومەت کرابوو کە بەویشەوە پابەند نەبوون، ئەو وادەیەی بە سەرکردایەتیی ئێمە درا پێیەوە پابەند نەبوون، لەبەرئەوە کاتێک بودجە چووە پەڕڵەمان و دەنگی لەسەر درا، ڕوونبووەوە کە بەداخەوە خاوەنی پابەندیی خۆیان نین، ئەمە ئاماژەیەکی بەهێز بوو بۆ ئێمە، کە دەبێت خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی خۆمان بکەین. مەسەلەی بودجە مەسەلەیەکی زۆر گرنگە و قسەم زۆر لەسەر بودجە هەیە، بەڵام ئەو بەشەی دەستنیشانی کردووە بۆ هەرێمی کوردستان، پڕە لە ئەلغام (مین) ، یانی وا بە سادەیی چاوی لێ ناکەین و نایخوێنینەوە، چونکە بە خوێندنەوە و بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کردوویانە، دەزانن چی دەکەن؟ هەر وەکوو جەنابت فەرمووت، ئەم هەوڵانەی هەر لە سەرەتاوە بەردەوامبوون، دەگەڕێنەوە سەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم هەرێمە بە خەبات و خوێنی زۆر درووستبووە، ئاکامیشی ئەوە بووە مافەکانی ئێمە لەم دەستوورەدا دەستنیشانکران، ڕەوایی تایبەتی فیدراڵی چییە؟ هی هاوبەش چییە؟ هی هەرێمی کوردستانیش چییە؟ هەموو ئامانجەکان ئەوەیە ئەم دەستوورە بگۆڕن، چونکە بۆچوونیان ئەوەیە؛ نابێ ئێراق بە دەسەڵاتێکی فیدراڵی بەڕێوەبچێت، دەبێت بە دەسەڵاتێکی ناوەندی بێت، یانی ئەو خەبات و ئەو کارەی کاتی خۆی کردمان، بۆ ئەوە کردمان ئێراق جارێکی دیکە نابێ بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆرییەت، تاکڕەوی، یەک کەسی، یەک حیزب و یەک نەتەوە، بەڵام بەڕاستی ئەم بۆچوونە بەرەو ئەوە دەچێت لە بەغدا.

هۆکارێکی دیکە ئەوەیە؛ ئەم گوشارە هەر لێرە ناوەستێت، لە بودجە، نەوت، بابەتی دەرمان و شایستە داراییەکانی جووتیاران کە سەرەتاییترین شتن، جیاوازی دەکەن، یان مەسەلەی دەرمان ئەگەر پرسیار لە وەزیری تەندرووستیی هەرێمی کوردستان بکەن، دەبینن جیاوازی هەیە، هەموو ئامانجیان ئەوەیە؛ ئەم قەوارەیە پووچەڵ یان کەم بکەنەوە، چونکە بە بۆچوونی هەندێکیان نەک هەموویان، بۆچوونێکی وا هەیە دەسەڵات ئێستا کەوتووەتە دەست ئێمە، سوننە لاواز و بڵاو بووە، تەنیا لایەنێک کە جۆرێک دژایەتی دەکات، بەرانبەرمان دەوەستێتەوە، ئەوە هەرێمی کوردستانە.

هۆکارێکی دیکە، ناکۆکیی کوردە؛ کە بێگومان کەڵکیان لەم بۆشاییە وەرگرتووە و لایەنێکی ناوخۆ بەکاردەهێنن، بۆ ئەوەی دووبارە هەرێمی کوردستانی پێ لاواز بکەن، بەداخەوە کاتێک تەماشا دەکەین، دەبینین بۆ ئەوەیە ئەم قەوارەیەی هەرێمی کوردستان پەرت و بڵاو بێت، یەکگرتوو نەبێت و هەوڵی ئەوەش دراوە و دانی پێدا دەنێن. بەداخەوە ئەمە جێگەی داخە، وەکوو کوردێک دەڵێم.

خاڵیکی دیکە ئەوەیە؛ ئێمە جاران لە بەغدا بەهێز بووین، دەنگمان هەبوو، ڕەنگمان هەبوو، بڕیارمان هەبوو و خاوەن بڕیار بووین، ئێستا ئەو پێگەیە لاواز بووە، مەسەلە پۆستەکانیش نییە، بەڵام ئەم ڕۆڵەی لە بەغدا دەگێڕدرا بەهێزتر بوو، ئەو کات کەس بۆی نەبوو باسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بکات، هێڵی سوور بوو، ئێستا دێنە وردەکارییەکانیش، جاران بڕگەیەک لەسەر بودجە هەبوو، ئێستا دوو لاپەڕەیان پڕکردووەتەوە و پڕیشە لە ئەڵغام (مین) و کێشە، جا ئەو بۆچوونە هەیە بەداخەوە، بێگومان ڕێگەی دەربازبوون لەمانە چییە؟ دەبێ ئێمە نێوماڵی خۆمان ڕێکبخەینەوە ئەوە بەرچاوترین ڕاستییە.

خاڵێکی دیکە ئەوەیە؛ ڕەوایی بدەینەوە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەویش تەنیا بە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکرێت، بەڵام بە بۆچوونی من، ئەم هێرشە بەردەام دەبێت و لێرە ناوەستێت.

ڕووداو: پێشبینی شتی زیاتر دەکەن لە بەغداوە؟

هۆشیار زێباری: بەڵێ، پێشبینی شتی دیکەش دەکەم کە سبەی دەروازە سنوورییەکان کە ئەویش تابعەی ئێمە دەبێت، دەروازە سنوورییەکان نە ڕێگەی هاتوچۆ لە سنوورەکان، هەتا فڕۆکەخانەکانیش بە دەروازەی سنووری دەزانن.
ڕەنگە سبەی بڵێن دەبێ سوپا هەموو سنوورەکان بگرێت، چونکە مەسەلەیەکی سیادییە و زۆر شتی دیکە، یەک بەدوای یەکدا، بێگومان دادگە بەکاردەهێنن دژی هەرێمی کوردستان، بینیمان چەندین خاڵی نادادپەروەرانە و نادەستوورییان لە دژی هەرێمی کوردستان دەرخست، ئامێرێکە بەدەستیانەوە، چۆنیان بوێت کاری پێ دەکەن، لەوەش کێشەمان هەیە، جا دۆخی ئێمە ڕاستە ڕەنگە تووشی گوشارێکی زیاتر ببین، بەڵام چارەسەریش هەیە وەکوو باسم کرد، هەوڵبدەین نێوماڵی کورد ڕێکبخرێتەوە، نزیکتر ببینەوە و دووبارە بەرەو هەڵبژاردن بڕۆین، لە ڕاستیدا تەنیا ئەم دوو چارەسەرەم لەبەرچاوە کە دۆخی هەرێمی کوردستان باشتر دەبێت و خەڵکیش متمانەی زیاتر بە هەرێمی کوردستان و قەوارەکەی دەکەن.

ڕووداو: لە هەمووی مەترسیدارتر ئەو ناکۆکییە نییە، کە لەنێوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لەنێوان پارتی و یەکێتی؟

هۆشیار زێباری: بێگومان، ڕێگەیان خۆش کردووە، بەداخەوە برادەرانی یەکێتیش زۆر لەو بۆچوونەی بەغدا نزیکن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان.

ڕووداو: یانی یەکێتی ئەوەی دەوێت؟

هۆشیار زێباری: وا پێ دەچێت، کرداریان (وایە) کە وردەکارییەکەی نازانم، یانی جاران هەر وەکوو باسمان کرد، کێشە و گەنگەشەمان هەبوو، بەڵام هەندێک هێڵی سوور هەبوون کە نە پارتی و نە یەکێتی دەرباز نەدەبوون لێی، ئەویش بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، قەوارەکەی و یەکگرتوویی ئەم هەرێمە بوو، ئێستا هەوڵ هەیە ئەمەش نەهێڵن. مانای ئەوە نییە کە دەرفەت نییە ڕێککەوتن لەگەڵ برادەرانی یەکێتی بکرێت، لە قۆناخی داهاتوودا و پاش ئەم ڕووداوانە، داواکارییەکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەیە بۆ مەکەتەبی سیاسیی پارتی، کە لەم نزیکانەدا کۆببینەوە.

ڕووداو: داوایان لێکردوون؟

هۆشیار زێباری: بەڵێ، لەو ماوەیەدا ئینشائەڵڵا لەگەڵیاندا دادەنیشین، سەرجەم کێشەکان باس دەکەین، دەیخەینە سەر مێز، خەڵکی ئێمەش وریایە و هۆشیارە، بەدواداچوون دەکات، دەزانێت کێشەکە چییە، چارەسەرکردنەکانیش ئەمانەن، ئەگەر دێن وەرن پێکەوە با لە چارەسەر بگەڕێین، ئەگەر نا ئەم کێشانە هەر بەردەوامن.

ڕووداو: مەبەستت یەکێتی بوو کە دەڵێیت ئەوانیش لایەنێکی نێوخۆیی بەکاردەهێنن بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان؟

هۆشیار زێباری: بەڵێ، ڕوونە زۆر، یانی ئەوان ئەو ناکۆکییەی پارتی و یەکێتییان پێخۆشە، لەبەرئەوە دەبێ ئەم ڕێگەیەیان پێنەدرێت.

ڕووداو: جەنابت ماوەیەکی زۆر وەزیری دەرەوەی ئێراق بوویت و ماوەیەکیش وەزیری دارایی، هەست دەکەیت لە بودجەی ئێراقدا ستەم لە هەرێمی کوردستان کراوە؟

هۆشیار زێباری: ئەمە لەسەر من تۆمار بکە کە پێش دوو ڕۆژ لەگەڵ هەندێک لە پسپۆڕانی وەزارەتی داراییش باسمکرد، ساڵی 2015 بوو، من چووم بۆ پەڕڵەمان و بودجەم پێشکێشی ئەندامانی پەڕڵەمان کرد، لەوێ تۆمارم کردووە کە حکومەتی فیدراڵی بە 15 ملیار دۆلار قەرزداری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ساڵی 2015، جا بزانە دوای ئەمە چەندە زەرەرمەند بووە.

ڕووداو: ئەم قەرزە چی بوو؟

هۆشیار زێباری: کەڵەکەبوون (تەراکوم) بوو، شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بوو کە دەبوایە بیدەن، بەشی هەرێمی کوردستان بوو، ئەو ڕێککەوتنانەی هەمانبوون، هەمووی حیساب کرابوون و ئەمە بەڵگەنامەیەکی فەرمییە کە بە ناوی وەزیری دارایی ئێراق لە پەڕڵەمان لە پێش هەموو دونیا (خرایەڕوو) . زۆر ستەم لە ئێمە دەکەن.

ڕووداو: ئەی ئەو ئەڵغامە چییە لە یاسای بودجەدا؟

هۆشیار زێباری: لوغمەکە (مین) هەمووی سزادانە، هەمووی مەرجدارە، تۆ وا نەکەی، وات لێدەکەم، ئەمە جێبەجێ نەکەی ئەم ڕێکارە دژی تۆ دەگرمەبەر.

ڕووداو: بۆچی ڕازی بوون؟

هۆشیار زێباری: دەبێت پرسیار لەو برادەرانە بکەیت کە دانووستاندنیان کردووە لە بەغدا، ئەندامانی ئێمە لە پەڕڵەمان و بەرپرسانی ئێمە لەوێ.

ڕووداو: ئایا نوێنەرانی ئێوە نەدەگەڕانەوە بۆ حیزب و ئێوە لە مەکتەبی سیاسی؟

هۆشیار زێباری: هەندێک جار دەگەڕانەوە، بەڵام هەندێک جاریش بە شێوەیەکی کەسی دەڕۆیشتنە پێشەوە، ناڵێم خەتای ئەوانە، بەڵام فێڵیان لێکردن، تاوەکوو چاوبەستنێک هەبوو؛ تاوەکوو دەنگدان لەسەر بودجە، چەند کەسێکی خۆیان تەحریکیان کرد، ئەمە خوویانە، لە ئاستی سیاسی دەڵێت: لەسەر ئەم شتە هاوڕاین، بەڵام لە ئاکامدا دەڵێت: ئەندامانی پەڕڵەمان ئازادن بۆ دەربڕینی ڕای خۆیان و هەموویشی هی ئەوانە.

ڕووداو: یانی ئەوە کاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بوو؟

هۆشیار زێباری: سەت لە سەت.

ڕووداو: پەشیمان بوونەوە لەو ڕێککەوتنانەی پێشتر هەبوون؟

هۆشیار زێباری: بێگومان، خۆ ڕێککەوتنەکان نووسراون و زارەکی نین، بە واژۆی خۆیانن.

ڕووداو: بۆچی هەموو جارێک ئەو کاتەی پێویستیان بە کوردە ڕێککەوتن لەگەڵ کورددا دەکەن و دوایی پەشیمان دەبنەوە. بۆچی کورد وانە لەو ئەزموونانە وەرناگرێت؟

هۆشیار زێباری: وانەمان هەبوو. وانەمان وەردەگرت، بەڵام لەسەر کەسەکانیش دەمێنێتەوە، یانی لە کوێ پێدادەگیرێت؟
لە کوێ دەڵێیت ناتوانم ئەمە قبووڵ بکەم؟ بە بۆچوونی ئەوان، ئێستا هەرێمی کوردستان، لە هەرێمیش لە ڕاستیدا پارتی پێیان دەڵێت نا.

ڕووداو: یەکێتی ناڵێت نا؟

هۆشیار زێباری: تا ئێستا نەمبیستووە، نەیگوتووە، بە ئاشکرا ئەم شتانەی پشتڕاست دەکردەوە (لایەنگری دەکرد) کە دژی هەرێمی کوردستانن.

ڕووداو: ئەوان دەڵێن بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان لەوەدایە کە ئێمە کردوومانە.

هۆشیار زێباری: بەخوا پرسیاری هەر چاودێڕێکی سەربەخۆ بکەیت، دەڵێت هیچ بەرژەوندییەکی ئێوە نییە کە ئەم هەرێمە لەت بکەن.

ڕووداو: سەرۆککۆماری ئێراق دەتوانێت ڕێگری بکات بۆ ئەم گوشارانەی دەکەونە سەر هەرێمی کوردستان؟

هۆشیار زێباری: ئێمە سەرۆککۆماری بە شوێنێکی کەم دەزانین، بەڵام بەپێی دەستوور شوێنێکی زۆر گەورە و گرنگە. هاوبەشە لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە حکومەتدا، پارێزەری دەستوورە، بێگومان سەرۆککۆمار مافی خۆیەتی ئەگەر سبەی پەڕڵەمان یان دادگەی فیدراڵی بڕیارێک دژی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بدات، بڵێت ئەمە نادەستوورییە.

ڕووداو: یاسا ڕێگەی پێ دەدات بۆ ئەمە لە بودجەدا؟

هۆشیار زێباری: بێگومان دەتوانێت، لە دانووستاندنەکانیشدا. جاران کە مام جەلال لە بەغدا بوو، وامان دەکرد، هیچ بڕیارێک دەرباز نەدەبوو ئەگەر دەنگمان لەسەر نەدابووایە، ئەگەر ڕایەک چەندە بەرژەوەندیی ئێراقی تێدابووایە، چەندە پەیڕەوی دەستوور بووایە، پەیڕەوی یاسای بووایە، قبووڵمان نەدەکرد. ئەم ساڵانەی دوایی بەداخەوە دۆخەکە بەو شێوەیە نییە.

ڕووداو: سەرۆککۆمار ئێستا دەتوانێت چی بکات؟

هۆشیار زێباری: دەتوانێت وتارێکی هەبێت.

ڕووداو: وتار چارەسەری کێشەکە دەکات؟

هۆشیار زێباری: نانا، هەڵوێست وەربگرێت.

ڕووداو: هەڵوێست وەربگرێت ئێستا لە بەغدا گوێی لێ دەگیرێت؟

هۆشیار زێباری: سەرۆککۆمارە، بێگومان تۆ گوێی لێ دەگریت، ڕاگەیاندنەکانی ئێراق گوێی لێدەگرن، لەدەرەوە گوێی لێدەگرن، وانییە کە بێدەسەڵات بێت.

ڕووداو: پێشتر هەر شاندێک سەردانی بەغدای دەکرد، دەهات بۆ هەرێمی کوردستانیش، ئێستا بۆچی ئەمە کەمتر دەبینرێت؟

هۆشیار زێباری: دوێنێ شاندێکی گەورەی ژووری بازرگانیی ئەمریکا لە هەولێر بوو و دەچیتە سلێمانییش. شاندەکان دێن، سەردانیش هەیە، بەپێی زرووفە، ئێستا بەشێوەیەکی گشتی دونیا دوای کۆرۆنا، دوای دۆخی ئۆکراینا، دوای ئەم گەنگەشە و ململانێیە جیهانییە لەنێوان ئەمریکا، چین و ڕووسیا، بە شێوەیەکی گشتی گرنگییان (ئیهتمامیان) بە کێشەکانی دەرەوە کەمتر بووە، نەک تەنیا لەلای ئێمە.

بە شێوەیەکی گشتی هاوپەیمانیی نوێ درووست دەبن، دۆخێکی نوێیە لە هەموو جیهاندا، دۆخێکی نوێیە یانی بەپێی عەقڵییەت و حوکمدانی پێشوو، ئێستا کار ناکات، کەمبوونەوەی شاندەکانیش بۆ ئێراق و هەرێمی کوردستان، هۆکاری خۆیان هەیە بێگومان، بەڵام دۆخی جیهانی و گرنگیدانی دونیاش گۆڕدراوە، بەڵام شاندەکان بەردەوامن.

ڕووداو: بەڵام کەمتر بوونەتەوە!

هۆشیار زێباری: ئاخر لە کاتی شەڕی داعشدا گەرمتر بوو، لە ڕاستیدا هەرێمی کوردستانیش بەهێزتر بوو و هاوسۆزییەکی زیاتر هەبوو لەگەڵ ئێمەدا، ئەم ناکۆکییانەی نێوخۆ بێگومان خەڵکیان دڵگران کردووە، مرۆڤ ڕاستییەکەی بڵێت.

ڕووداو: ئەوەش کاریگەریی هەبووە لەسەر پەراوێزخستنی هەرێمی کوردستان؟ وڵاتان لەو ناکۆکییە نیگەران نین؟

هۆشیار زێباری: تاوەکوو ئێستا نا، تاوەکوو ئێستا دۆستانی ئێمە لەدەرەوە لەگەڵ ئەوەدان هەرێمی کوردستان بەهێز بێت لەنێو ئێراقێکی بەهێزدا، تاوەکوو ئێستا درووشمیان ئەوەیە، بەڵام ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن، بەرهەمهێنان نەبێت، بەرژەوەندیی ئابووری نەبێت، ئیهتمامی دونیا کەمتر دەبێتەوە.

ڕووداو: ئەوان ماندوو نەبوون لەوەی هێندە داوا لە یەکێتی و پارتی بکەن؟

هۆشیار زێباری: هەوڵدەدەن، هەوڵەکانیان بەردەوامن و ڕۆڵی باشیش دەبینن. لە ڕاستیدا هەموو دۆستەکانی ئێمە بەپەرۆشن کە بتوانین هەرچەندە نابینە یەک و دوو حیزبی جیاوازین، دوو سەرکردەی جیاوازین، دوو عەقڵییەتی جیاوازین [لێکنزیکبوونەوەمان هەبێت]، ئەگەر یەک بووباین، دەبووایە ببینە یەک حیزب، ئەوە نەبووە، بەڵام بە مانای ئەوە نییە ناتوانین پێکەوە کار لەسەر هەندێک بەرژەوەندیی باڵای هەردوولا بکەین، بەڵکوو ئەوە مومکینە. تەنانەت کاتی خۆی باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ یەکێتی و سەرکردایەتیی یەکێتیدا هەبوو، ئەو گەنگەشە حیزبییەش هەر هەبوو، بەڵام لەسەر کێشە سەرەکییەکان و لە بەغدا هەڵوێستمان یەک بوو.

ڕووداو: پێشتر ناکۆکیی یەکێتی و پارتی نەدەگەیشتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، ئێستا بۆ وای لێهاتووە؟

هۆشیار زێباری: دەبێت پرسیار لەو لایەنە بکەیت کە ئەوە دەکات، وەکوو یەک تەماشای هەموو لایەک مەکە.

ڕووداو: لایەنێکی ناکۆکییەکە ئێوەشن.

هۆشیار زێباری: دەزانم، بەڵام کێ کێشەکانی نێوخۆ دەباتەوە نێو حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێ کێشەکانی نێوخۆ دەباتەوە لای حکومەتی بەغدا؟ منم؟

ڕووداو: کێیە؟

هۆشیار زێباری: تۆ دەزانی، من پرسیارت لێ دەکەم.

ڕووداو: یەکێتیش گلەیی لەم بابەتە هەیە.

هۆشیار زێباری: ڕێککەوتنمان هەیە، ئەو کێشانە هەموو چارەسەر دەکرێن، وابزانم لەم دوواییانەدا ئەو کاتەی تیمی یەکێتی لە حکومەت کشانەوە بۆ شەش مانگ، حکومەتەکە پەکی نەکەوت، بەردەوام بوو.

ڕووداو: بەڵام کێشەش هەبوو.

هۆشیار زێباری: دەزانم، کێشەکان چارەسەر بوون، هەر لەنێو حکومەت چارەسەر بوون، لەو کاتەش پێمان دەگوتن، وەرن با چارەسەری بکەین، حکومەت ئەو شوێنەیە چارەسەری زوڵم و نادادپەروەری تێدا دەکرێت، دواتر ئەوەش کرا.

ڕووداو: ئەوە ڕاستە کە ئێوە ستەم لە سلێمانی دەکەن؟

هۆشیار زێباری: ئێمە حکومەتێکمان هەیە، ئەم حکومەتە یەکێتش تێیدا بەشدارە، گۆڕان بەشدارە، وەک لە سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی حکومەتم بیستووە ئەوە ستەم نییە لە سلێمانی دەکرێت، ناکۆکییە، بۆچوونە، یانی ستەمەکە بەوە چارەسەر دەبێت بە بۆچوونی من ئەگەر لێم وەربگرن، کە ئەگەر کێشەی ئابووری هەبێت، ستەمیان لێ دەکرێت، وەرن با بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین.

ڕووداو: ئێستا کە پەڕڵەمان نییە، دەتوانن بودجە ئاوا دابین بکەن؟

هۆشیار زێباری: کاتی خۆی پەڕڵەمان کۆدەبێتەوە، کارا دەکرێتەوە، هەڵبژاردنیش دەکەین، وەرن با بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین کە نە زاخۆ نە هەڵەبجە، نە سلێمانی، نە دهۆک و نە هەولێر گلەیی نەبێت، دادپەروەری تێدا بێت.

ڕووداو: بۆچی پارتی دژی ئەو بڕگەیە لە یاسای بودجەیە کە باسی مامەڵەی ڕاستەخۆ لەگەڵ بەغدا دەکات؟

هۆشیار زێباری: چونکە ئەوە دابەشت دەکات، دەبێت ئێراق وەکوو یەک کیان مامەڵە لەگەڵ قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات، کاتێک تۆ پارێزگایەکی لێ دەکەیتەوە، ئەوە نامێنێت.

ڕووداو: مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان درووست دەبێت؟

هۆشیار زێباری: نا خۆ ئەو بڕگەیەی بودجە، لەراستیدا بڕێک بە شارەزایی نووسراوە، دەبێت دادپەروەری تێدا هەبێت و ئەگەر وەکوو ئەگەرێک مافەکانی سلێمانی نەدرا، ئەو کاتە دەگەڕێنەوە بۆ سەرۆکوەزیران و پەڕڵەمان.

ڕووداو: قابیلی جێبەجێکردن نییە ئەو مادەیە؟

هۆشیار زێباری: ئەگەرە، یانی وەکوو ئەگەرێک داندراوە، بەڵام باش نییە، شتێکی خراپە.

ڕووداو: دەرگە دەکاتەوە بۆ شتی دیکە؟

هۆشیار زێباری: ڕەنگە دەرگە بکرێتەوە بۆ شتی دیکە، ئەمە پێگەی تۆ لاواز دەکات، نموونەت بۆ دێنمەوە چونکە لەنێودا بوومە و دەزانم، ئەگەر دەستوور هەمووار بکرێتەوە، لەوێ بڕگەیەکمان داناوە، ئەگەر سێ پارێزگا دژی بوون ئەم هەمووارکردنەوەیە ناکرێت، ئەمە ئەم مافە لە تۆ وەردەگرێتەوە، سبەی دەستووریش هەموار بکەنەوە بە بەرژەوەندیی خۆیان، تۆ ئەم ڤێتۆیەت نییە لەسەر ئەوە.

ڕووداو: بەدەستتانەوە نەماوە ئەم ڤێتۆیە؟

هۆشیار زێباری: نا ئەمە ئاماژەیە (موئەشەر) تۆ بۆ لە من تێناگەی، یانی شتێکی خراپە زۆر تەنانەت لەنێوەڕۆکیش.

ڕووداو: زۆربەی ئەوانەی ئێستا ڕوو دەدەن، پارتی خستوویەتییە ئەستۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێستا پارتی پێویستی بەوە نییە دەرگایەکی نوێ بە ڕووی یەکێتیدا بکاتەوە؟

هۆشیار زێباری: بە جەنابتم گوت، پێش دوو ڕۆژ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی، داوای لە مەکتەبی سیاسیی پارتی کردووە کۆببینەوە، ئێمەش کۆدەبینەوە و باسی ئەم کێشانە دەکەین.

ڕووداو: نەرمتر لە جاران گفتوگۆ دەکەن؟

هۆشیار زێباری: کاکە گفتوگۆ هەر هەبووە، گفتوگۆ ئەبەدەن نەبڕاوە.

ڕووداو: بەڵام زۆرجار گفتوگۆکان نەگەیشتوونەتە ئەنجام؟

هۆشیار زێباری: هەموو گفتوگۆیەک سەت لە سەت ناگاتە ئەنجام، بەڵام نییەتی پاک لە هەردوولا هەیە، کە هەوڵبدەن کێشە نێوخۆییەکان لەسەر هەندێ بنەما چارەسەر بکەن، وتمان وەرن با چارەسەری کێشە نێوخۆییەکان بکەین کە قابیلی چارەسەرن، ئەگەر بمانەوێ هەرێمی خۆمان بپارێزین و پەرە پێبدەین و شەرعیەتی بپارێزین، دەبێ بچین هەڵبژاردن بکەین.

ڕووداو: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێراق دەڵێت بۆ هەڵبژاردن شەش بۆ حەوت مانگمان دەوێ، پێتوایە ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت؟

هۆشیار زێباری: دەکرێت، بەپێی زانیاریی ئێمە دەکرێت، بەڕاستی ئەویش یارییەکی سیاسییە، بەپێی شارەزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان یوونامی، مومکینە بکرێت، زیاتر ئەولەویەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت نەک ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق، ئەمە پشتگیریی باشی لەدەرەوە و لە یووئێن هەیە، دەبێت ئێوە جارێکی دیکە شەرعیەت بدەنەوە بە دامودەزگەی خۆتان و هەڵبژاردنێکی دیکە بکەن مومکینە..

ڕووداو: ئەمساڵ مومکینە؟

هۆشیار زێباری: بەڵێ! ئەگەر لە 8ی 11ش نەکرا، لە مانگی 12دا دەکرێت.

ڕووداو: کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دوابخات؟

هۆشیار زێباری: خۆیان دەیانەوێت دوای بخەن، حکومەتی چوارچێوەی هاوئاهەنگی خۆی هاوڕانین لەسەر ئەو هەڵبژاردنە، لەبەرئەوە ئەگەری زۆرە پاڵی پێوە بنێن بۆ ساڵی داهاتوو.

ڕووداو: ئێستا لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ هەیە؟

هۆشیار زێباری: ئێمە لایەن نین، ئەوان لەنێوان خۆیاندا ناکۆکن.

ڕووداو: مەبەستم ئەوەیە، ئەو هەڵبژاردنە دوابخرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بکرێت؟

هۆشیار زێباری: نا نا، بەپێی ئەو دانیشتنەی دوایینجار کە کۆمیسیۆن و یوونامی لەلای سەرۆکی هەرێم بوون، وابزانم جەختیان لەوە کردەوە ، ئەولەویەت بۆ هەڵبژاردنی هەرێمە.

ڕووداو: ئەمە وا دەکات کێشەکانی پارتی و یەکێتی چارەسەر ببن، یان کە کەوتنەوە نێو هەڵمەتی هەڵبژاردن، کێشەکان سەرهەڵدەدەنەوە؟

هۆشیار زێباری: ئاساییە کاکە، هەڵمەتی هەڵبژاردنە و هەریەکە و بانگەشە بۆ خۆی دەکات، ئەوە زۆر ئاساییە، ئەو دەڵێت: من باشم. ئەوی دیکە دەڵێت: من باشم.

ڕووداو: دەشڵێن تۆ (بە حیزبی بەرانبەر) خراپی!

هۆشیار زێباری: ڕەنگە ئەویش ببێت، بەڵام ئەمە ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسییەتە، هەڵمەتی بانگەشە هەیە و شتێکی زۆر ئاساییە.

ڕووداو: جەنابت ئەزموونی دەرەوەت زۆر بینیوە، ئەم بانگەشانە زۆرجار لە چوارچێوەی بانگەشە دەرناچن؟

هۆشیار زێباری: نا نا، من چەندینجار لە هەڵبژاردنەکان چاودێر بووم، لە ساڵی 1992وەوە چ لە ئێراق بووبێت یان لە هەرێم، لەو چوارچێوە و مەرجانە، ئەگەر سکاڵا هەبێت، دەرگا کراوەیە و خەڵک دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات.

ڕووداو: ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە کۆمیسیۆنی ئێراق هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات؟

هۆشیار زێباری: تاوەکوو ئێستا؛ بەڵێ.

ڕووداو: بە یاسا کۆنەکە؟

هۆشیار زێباری: پێویستە وابێت.

ڕووداو: بە یاسا کۆنەکە؟

هۆشیار زێباری: بێگومان، ئەگەر یاسای نوێ لە پەڕڵەمان دەرنەچێت، کار بە یاسای کۆن دەکرێت.

ڕووداو: یەکێتی لە دادگەی فیدراڵی تانەی لەو یاسایە داوە!

هۆشیار زێباری: تانەکان لە دادگەی فیدراڵی زۆرن، ئەمڕۆش تانەیەک دەدەن، ماشائەڵڵا ئێستا دەرگاکە (دەرگای تانە) بۆ نەوەی نوێ کراوەیە.

ڕووداو: بۆ بەپێکەنینەوە وا دەڵێیت؟

هۆشیار زێباری: ئێ وایە کاکە، ڕوونە.

ڕووداو: ئەگەر دادگەی فیدراڵی تانەکانی یەکێتی بە هەند وەربگرێت، کێشە بۆ یاساکەش درووست نابێ؟

هۆشیار زێباری: ناوەڵڵا درووست نابێت، بە بۆچوونی من ئەمە تەحەدایەکە، جەمپێکی سیاسی هەیە، ئەسڵەن تێبینی هەن لەسەر دامەزرانی ئەم دادگەی فیدراڵییە، کە نە بەپێی دەستوورە و نە بەپێی یاسایە، زۆر قسەمان هەیە...

ڕووداو: بۆ ئەو بڕیارەی تایبەتە بە پەڕڵەمانی کوردستان، تەواو پەڕڵەمانی کوردستان هەڵوەشایەوە؟

هۆشیار زێباری: کاکە ئەمانە ڕاست ناکەن ئەزیزم، ئەمانە بە کەیفی خۆیان تەفسیری یاسا دەکەن. درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمان بۆ ساڵێک، وتیان نایاساییە. باشە جەناب خۆت درووستبوونی حکومەتەکەت ساڵێک دواکەوت، بۆ نەتوت ئەمە نایاساییە؟ وەنەبێت ئێمە بیانوومان نەبێت، لۆژیک و قسەمان نەبێت، بەڵام ئێستا دۆخەکە وایە.

ڕووداو: هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی لەسەر بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی نەبووە، ئەم بێدەنگییە قبووڵکردنە؟

هۆشیار زێباری: بە پێداگریی ئێمە لەسەر هەڵبژاردن، ئەمە ڕەت دەبووەوە.

ڕووداو: پێتوایە جارێکی دیکە ئێراق بیەوێت نەوتی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بازاڕەکانی جیهان؟

هۆشیار زێباری: یارییەکی گەورە دەکەن، خۆیان زەرەر دەکەن و زەرەریش لە هەرێم دەدەن، بەڵام مادام زەرەر بە هەرێم دەکەوێت موشکیلەیان نییە، خۆ بەپێی حیسابات 2.2 ملیار دۆلار زەرەریان کردووە، ئێستا لەگەڵ حکومەتی تورکیا دانووستاندنیان هەیە، تەنانەت دوێنێ شاندێک لە بەغدا بووە، ئەمڕۆ (20-06-2023) جەنابی کاک مەسرور، سەرۆکی حکومەت لەسەر ئەم کێشانە چووەتە ئەنقەرە و لەوێ پێشوازییەکی باشی لێکرا، هەندێک کێشەی تەکنیکی هەن، قەرەبوو لە تورکیا وەربگرن و جارێکی دیکە کێشە تەکنیکییەکانی هەناردەی نەوت. بەڵام بە بۆچوونی من قابیلی چارەسەرن، بە بڕوای من ئەم دواخستنە زیاتر سیاسییە، بۆیە بڕیارێکی سیاسیی پێویستە.

ڕووداو: لە تورکیاوە یان ئێراق؟

هۆشیار زێباری: سەرەکیتر لە ئێراق، بەڵام ئەوانەی زەرەرمەندن ئومێدەوارم هەست بەوە بکەن، چونکە تەنانەت ئەم بودجەیەی پێشکێشیان کردووە بەڕاستی واقیعییانە نییە، بەپێی شارەزاییم لە بودجە، شتی خەیاڵییان داناوە کە قابیلی جێبەجێکردن نییە، بەڵام کێکەکەیان بەباشی لەنێوان خۆیاندا دابەشکردووە، هەریەکە و پشکی خۆی، بەڵام هەندێک هۆی دیکە هەن کە گەورەترن لەوان؛ نرخی نەوت، ئەو خەڵکەی دایانمەزراندوون، جیاوازی و کوورتهێنانی گەورەیان هەیە، لە هەموو بوارێکدا زوڵم لە هەرێم کراوە، تەنانەت لەو قەرزانەی لە هاوکاریی دەرەوە بۆیان دێت، جاران پێداگریمان دەکرد پشکی هەرێمی دەبێت 17٪ بێت، ئێستا ڕێژەیەکی زۆرزۆر کەمیان بۆ هەرێم داناوە، بەڕاستی لە هەموو بوارێکدا زوڵمێکی زۆر لە ئێمە کراوە.

ڕووداو: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شارەزایەکی ئابووری میوانی ئێمە (رووداو) بوو و وتی: ڕاستە زەبەلاحترین بودجەی ئێراقە، بەڵام خراپترین بودجەی ئێراقیشە.

هۆشیار زێباری: ڕاستە، خراپە و لۆژیکی نییە شتەکە، پێشتر وەسفم کرد، ئەوان نرخی نەوتیان بە 70 دۆلار حسابکردووە، سادەترین شت؛ باشە؟ ئێستا بەپێی نرخی جیهانی نەوت بە 75 دۆلارە، هەمیشە ئێراق نەوتی خۆی 5-6 دۆلار کەمتر دەفرۆشێت، سبەی نرخی نەوت بۆ 50 و 60 دۆلار دابەزێت، تەنانەت مووچەیان پێنادرێت. کوورتهێنانەکە زیاتر دەبێت، ئەمە سادەترین شتە لە بودجەدا، هەرچەندە هەموو بودجەکە گریمانەییە، بەڵام بەڕاستی شتی نالۆژیکییان تێکردووە و لەنێوانی خۆیاندا دابەشیانکردووە؛ ئەوانەی دەسەڵاتیان هەیە لە بەغدا. هەریەکە و پشکی خۆی برد.

ڕووداو: مەبەستت چی بوو لەوەی کە کێکەیان جوان دابەشکردووە لەنێوان خۆیان؟

هۆشیار زێباری: کاکە پشکی من؛ ئەوەندە پڕۆژە بۆ پارێزگاکانی من، ئەوەندە بۆ وەزارەتی من، ئەمەندە بۆ فڵان سەرۆکایەتی، ئەمە و ئاوا دابەشیان کرد.

ڕووداو: کێکەکە بە کەسی (شەخسی) دابەشکراوە؟

هۆشیار زێباری: نانا، بۆ ئەوان، ئەوانەی باڵادەستن لەناو حکومەت.

ڕووداو: پارچەیەکی بچووکی کێکەکە دراوە بە هەرێمی کوردستان؟

هۆشیار زێباری: بەداخەوە شتێکی بچووک بە هەرێم دراوە، بەداخەوە زۆر...

ڕووداو: کێشەکە ئەوەیە بۆ سێ ساڵە، یانی تا سێ ساڵ ئەمە بەردەوامە؟

هۆشیار زێباری: ئەمەش کێشەی هەیە، لە هەموو دونیادا بودجە ساڵانەیە، بەڵام ساڵی داهاتووش پێداچوونەوە بە بودجەدا دەکرێت، وەنەبێت ئەم بودجەیە بۆ سێ ساڵ بەردەوام بێت، ڕەنگە ساڵی داهاتوو گۆڕانکاریی بکرێت، بەڵام باوەڕێک بە خەڵک دەدات کە ڕەنگە ئەمە بەردەوام بێت، خەڵکانێکیش هەن، پێیان خۆشە ئەم بودجەیە دووبارە ببێتەوە، یان چانسی ئەوەیان هەبێت هەر لەجێی خۆی بێت.

ڕووداو: ئێوە بەشێک بوون لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ئێستا بۆچی هاوپەیمانەکان بەو جۆرە مامەڵە دەکەن؟

هۆشیار زێباری: لە سەرەتاوە وەڵامی ئەوەم دایەوە، پابەند نەبوون بە بەڵێن و ڕێککەوتنی خۆیان.

ڕووداو: پەشیمان بوونەتەوە؟

هۆشیار زێباری: نازانم، بەڵام ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵمان.

ڕووداو: ئێوە لە سەرەتاوە زۆر گەشبین بوون!

هۆشیار زێباری: لە سەرەتاوە زۆر گەشبین بووین، ڕۆڵمان هەبوو، جەنابی سەرۆک ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبوو کە ئەم حکومەتە دابمەزرێت و پشتگیریی لێکرا و بەشدار بووین، لەسەر ئەم کێشەی بودجە کە لای خەڵک بابەتێکی زۆر هەستیارە، بەڕاستی ڕاستگۆ نەبوون.

ڕووداو: پێمخۆشە ڕای جەنابی بزانم (سەرۆک بارزانی) نیگەرانە لەوەی لە بەغدا ڕوودەدات؟

هۆشیار زێباری: بە دڵنیایی زۆر... بێگومان.

ڕووداو: نیگەرانە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی؟

هۆشیار زێباری: بێگومان، خۆ لە بەیاننامەکەشدا زۆر ڕوون بوو، زۆر ناڕەحەتە لەوان.

ڕووداو: لە دوای ئەوەوە هیچ پەیوەندییەک نەبووە؟

هۆشیار زێباری: من، لەدەرەوە بووم، ئاگام لێی نییە.

ڕووداو: لەگەڵ سەرکردە شیعەکان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی قسە نەکراوە؟

هۆشیار زێباری: هەیە، بەڵام دەڵێن ئێمە بڕیارمان دا، بەڵام پەڕڵەمانتارەکان بە قسەی ئێمەیان نەکرد.

ڕووداو: جا ئەوە ڕاستە؟

هۆشیار زێباری: نەخێر کاکە، ئەمە تاکتیکێکی ڕوونە، بەڕاستی یارییەکی ئاشکرایە.

ڕووداو: پەڕڵەمانتار دەتوانێت بەبێ حیزب و سەرکردەکەی بڕیار بدات؟

هۆشیار زێباری: ڕەنگە هەندێکیان، بەڵام مادام پابەندی هەبێت؛ نا. مادام پابەندی هەبووە، دەبێت پابەند بن. ئێ ئەوان نایکەن.[1]
ئەم بابەتە 555 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 22-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-06-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 24-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 25-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 25-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 555 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.137 KB 24-06-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
هۆشیار زێباری: هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی فراوانە لەگەڵ وڵاتان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هۆشیار زێباری: هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی فراوانە لەگەڵ وڵاتان

هۆشیار زێباری: هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی فراوانە لەگەڵ وڵاتان
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئێراق، لە سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکان ڕایگەیاند، ئەم کۆنفرانسانە بۆ بازرگانی وڵاتانی جیاواز زۆر گرنگە، بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان کە پەیوەندییەکانی فراوانە لەگەڵ وڵاتان.
ئەمڕۆ #28-01-2024# بە ئامادە بوونی سەرۆکی حکوومەت سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکان لە #هەولێر# بەڕێوەچوو، تێیدا #هۆشیار زێباری#، وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئێراق لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، ئەم کۆنفرانسانە بۆ بازرگانی وڵاتانی جیاواز زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئاگاداری هەموو هەنگاوێک و کردارێکی یەکتر بن، بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان کە پەیوەندییەکانی فراوانە لەگەڵ وڵاتان.
وتیشی، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بە کردار سەرەتا لە ئاستی حزبەکاندا دەستی پێ کرد، وەک #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و حزب و لایەنەکانی دیکە، هەتا هەرێمی کوردستان بە شیوازێکی دیکە درووست بوو، بوو بە کردار.

زێباری وتیشی: بەپێی دەستووری ئێراق ساڵی 2005، دەڵێت سیاسەتی دەرەوە زیاتر لە دەسەڵاتی حکوومەتی ئێراقی فیدڕاڵە، ئەو شەڕە من کردم لە #بەغدا# کە چۆن نوێنەرایەتی هەرێم و کونسڵخانەکان لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەشدا زیاد بکەین بەپێی دەستوور، نەک تەنیا بۆ هەولێر بەڵکوو بۆ بەسرەو و کەربەلا و شوێنەکانی دیکەی ئێراقیش، سەرەتا، زۆربەی زۆری کونسوڵخانەکان دامەزران، بەڵام ئێستا ژمارەیەکەیان زیادی کردووە.
ڕاشیگەیاند، ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییەی کە کوردستان هەیەتی، هەندێک وڵات ئەو توانا و هێزەیان نییە کە وڵاتیشن، کێشەیەکمان هەبوو لە دەستوور کە چۆن ڕێککەوتنی سیاسەتی دەرەوە و لەگەڵ هەرێمیش بکەین، ماددەیەک لە دەستوور هاتووە، دەڵێت: پارێزگاکان کە 15 پارێزگایە نوێنەرایەتی هەبێت، جگە لە کارمەندانی دیپلۆماسی و ئیداری، کە ئەمە ئەستەمە جێبەجێ بکرێت، قسەی ئێمە بۆ باڵیۆزخانەکان لە دەرەوە، ئەبوو پەیوەندییان زیاتر بێت و ئاگایان لەیەکتری هەبێت، بەشداربن و ئاگاداربن لە هەموو ئەرک و کارێک.
هۆشیار زێباری ئەوەشی خستە ڕوو: بەپێی ئەو بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی ئێراق دەری دەکات، یەک لە دوای یەک دژی هەرێمی کوردستانە بڕیارەکان، دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان لەناو بەرن، من بە مەترسی دەزانم بۆ سەر کوردستان، کە بە سیستەماتیک کاری لەسەر دەکەن. [1]
ئەم بابەتە 94 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان - 28-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 28-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 94 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,833
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,236
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!